ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

۲۹ ساڵ لەمەو بەرو لە 6ی ئاداردا شیوعیەكان لە هەولێر ترسی بەعسیان كردە رابردوو...لە راپەڕینێكی نێو شێخەڵڵادا ئومێدیان بەخشییەوە و زەمینەی راپەڕینی یەكجارەكیان راگەیاند، ئەم رۆژانە مێرخاسە شیوعیەكان ترسی روخساری هەولێریەكانیان رەواندەوەو خەندەیەكی هەمیشەییان بەخشی، 6 ی ئازار رۆژی راپەڕینی شیوعیەكانی هەولێر بوو دژی ستەمی بەعسیەکان، لەم رۆژەدابوو شەقامیان ئاوەدان کردەوەو بەهەموو لایەکیان گوت ئێمە پێشڕەوی تێکۆشانین دژی ئەو زوڵم و چینایەتیانەی لە گەلەکەمان دەکرێت، ئەوە ئێمەین دەتوانین شار بجوڵێنین و وشاریان کەینەوە، ئامادەیان بکەین تا راپەڕینی سەرتاسەری ئەنجام بدەن و ترس بکەنە رابردوو.

چالاکی حزبی