ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

رۆژی دووشەممە، 2021/3/15 شاندێكی مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی( خەسرۆ گۆران) بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانى كرد لە شاری هەولێر.

شاندی پێشوازی حزبمان پێكهاتبوو لە، بەڕێزان هاوڕێ هاژە شێخ سلێمان بەرپرسی هەڵبژاردنی حزبی شیوعی كوردستان و هاوڕێیان هاوتا رەسول و نەبەز مستەفا، ئەندامانی مەكتەبی هەڵبژاردن.

لەدیدارەكەدا، هەردولا گفتوگیان لەسەر پرسی هەڵبژاردن كرد و تئكید لەسەر ئەوە كرد كە پێویستە لە ناوچە چێناكۆكەكان یەك لیستی بێت.

 

چالاکی حزبی