ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/6 حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان زیاتر لە 32 هەزار ئیمزای چین و توێژەكان لە بارەی بەتایبەتیكردن و هەراجكردنی كەرتی گشتی و كارەبا داوەتە پەرلەمانی كوردستان و داوا دەكەن" پەرلەمانی کوردستان بەڕۆڵی خۆی هەڵسێت و رێگری بکات لە پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت".

هیوا عومەر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كورستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیان، یاداشت نامەیەكیان داوەتە پەرلەمانی كوردستان كە كەتیادا دەیان هەزار واژویان كۆكردۆتەوە دژی بە تایبەت كردنی كەرتە گشتەییەكانی حكومەت بە تایبەتی كەرتی كارەبا.

وتیشی: ئاراستەی حكومەتی هەرێم بەرەو نیولیبرازیم دەڕوات كە خۆی لە كەرتەگشتییەكان دەدزێتەوە.

هیوا عومەر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە حكومەت رۆژ بە رۆژ باج و سەرانە لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەكات.

 

 

چالاکی حزبی