ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی 10/4/2021 هاوڕێ‌ د.كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان پێشوازی كرد لە شێخ (فەرەیدون بەرزنجی) كوڕی شەهیدی سەركردەی حزبمان شێخ مارف بەرزنجی، لەو دانیشتنەدا هاوڕێی سكرتێر بەوپەڕی شانازییەوە باسی رۆڵی شەهیدی نەمر شێخ مارف بەرزنجی كرد لە خەباتی پڕ لە سەروەری حزبمان‌و سەرجەم جولانەوەی دیموكراسی خوازی‌و نیشتمانی‌و رۆڵی بنەماڵەكەی ئەو شەهیدەی لە قوربانیدان بەرزتر نرخاند.

دواتر (شێخ فەرەیدون) خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر حزبمان كەبەشێكی گرنگی ژمارەی رابردووی هەفتەنامەی رێگای كوردستانی تەرخان كردووە بۆ ژیان‌و تێكۆشان‌و قەرەمانێتییەكانی شێخ مارف‌و پێزانین‌و خۆشحاڵی بنەماڵەكەی لەم بارەیەوە نیشاندا.

 

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

چالاکی حزبی