ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
  
 
 
رێگای كوردستان

پێنج شەممە، 2021/4/29 كاسترۆ مەعروف سەرۆكی لیستی هاوپیمانی نیشتمانی و نوێنەری حزبی شیوعی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند: دوای نزیکەی پێنج مانگ پارەی کرێکارانی پاککراوەی نەخۆشخانەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لەهەفتەی داهاتوودا دابەش دەکرێت .
وتيشى: دوای ئەوەی بەڵێنم بەتەواوی کرێکارانی پاککرەوەی نەخۆشخانەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دا ، کە یەک دیناریان نافەوتێت پشتیوانیان دەبم بۆ گەڕانەوەی تەواوی پارەکاکانیان کە نزیکەی پێنج مانگە موچەکانیان بەبیانوی تەواو بونی گرێ بەستی کۆمپانیاکە پێ نە دەدرا.
هەروەها ئەوشی راگەیاندکرێکاران بێ ئەمەل ببون بەئەرکی سەرشانی خۆمم زانی لەڕێگای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا نوسراو ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گەشتی و ئیدارەی ڕاپەڕین و داوا کاری گشتی بکەین، تاوەکو لەڕێگای ڕێکارە یاسایەکانەوە کاری جدی بۆ گەڕانەوەی پارەکانیان بکەین.
ئەو نوێنەری حزبی شیوعی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەوڵەکانی تریشمان لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕینەوە بوو کە دووجار سەردانی دکتۆر دیار بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕینمان کرد گفتوگۆی ئەو بابەتمان کرد، ئەوانیش بەسوپاسەوە بەڵێنی ئەوەیان دا کەڕێگا نادەن پارەی کرێکاران بفەوتێت.
دەشڵێت: نوسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی دارايى  کردبۆهەمان مەبەست پشتیوانی سەرەکی بوون لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ کاک دلاوەر لێپرسراوی بەشی هونەری ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێزیشیان هەڵویستی خۆی نیشان دا .
خۆش بەختانە ئەمڕۆ پەیوەندیم بەخاوەنی کۆمپانیای ناوبراوکرد پێ ی ڕاگەیاندم کە گرێبەستەکەیان کیشەی نەماوە ئامادەی نیشان دا کۆی پارەی کرێکاران سەرف بکەن دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین پشتگیری دەکرێت سوپاس بۆ هەموو لایەک بێ جێاوازی .
 
 

چالاکی حزبی