ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

مەكتەبی رێكخراوە جەماوەرییەكانی حزبی شیوعی كوردستان لە سۆران رایدەگەینن: وێرای ئیدانەكردنی هێرش و داگیركاری دەوڵەتی توركیا بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان  داواكارین دەوڵەتی توركیا و پەكەكە بگەڕێنەوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی.

ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی

بۆ/ پەرلەمانی كوردستان

حكومەتی هەرێمی كوردستان

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

ڕای گشتی جیهان.

لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپباران و ئۆپراسیۆنی زەمینی دەوڵەتی توركیا، ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و دەڤەری سۆران بەتایبەت، زیانی زۆری مرۆیی و ماددی و ژینگەیی بەركەوتووە. ماوەی چەند مانگێكە توركیا ئۆپراسیۆنە زەمینی و ئاسمانیەكانی چڕتركردۆتەوە،بەجۆرێك بەبێ لە بەرچاوگرتنی یاسا نێودەوڵەتیەكان، بە شێوەی هەڕەمەكی دەست ناپارێزێت لە شەهیدكردنی هاووڵاتیانی سڤیل و بە ئامانج گرتنی دانیشتوانی گوندە سنورییەكان. لێرەوە ڕایدەگەیەنین بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی دەوڵەتی توركیا، دەیان گوند لە سنوری چوارقەزای دەڤەری سۆران چۆلكران،و دانیشتوانەكەی ئاوارە و دەربەدەربوونە.هاوكات لە ئاكامی هێڕش و ئۆپراسیۆنەكان ژینگەی ناوچە سنورییەكان دووچاری مەرگەسات بووە، دیارترین كارە فاشیستیەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركیا بریتی بوو لە بڕینی دار و خاپوركردنی ژینگەی ناوچەكە. ئێمە لە ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی حزبی شیوعی  لە سۆران وێرای ئیدانەكردنی هێرش و داگیركاری دەوڵەتی توركیا بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان، داواكارین سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێمی كوردستان،و بە تایبەت حكومەتی ناوەندی بە فشار و هەڵوێستی كردەیی ڕووبەڕووی داگیركاریەی دەوڵەتی تورك ببنەوە، و چیتر ڕێگە نەدرێت بە پاساوی لێدان لە بنكە و بارەگاكانی پەكەكە هەرێمی كوردستان و سنورەكانی بكرێتە ئامانجی هێڕشەكانی . داواكارین هەردوولایەنی دەوڵەتی توركیا و پەكەكە بگەڕێنەوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی. مێژووی خەبات و تێكۆشانی گەلانی جیهان ئەو ڕاستیەی سەلماندووە كە بژاردەی سەربازی و شەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی گەلان،هەڵبژاردەیەكی شكستخواردووە.

مەكتەبی رێكخراوە جەماوەرییەكانی حزبی شیوعی لە سۆران

تایبەتمەندی جووتیارانی حزبی  شیوعی- سۆران.

لقی سۆرانی یەكێتی لاوانی كوردستان.

ئۆفیسی سۆرانی یەكێتی گشتی قوتابیان .

لقی سۆرانی كۆمەڵەی ئافرەتانی كوردستان.

تایبەتمەندی كرێكارانی حزبی شیوعی – سۆران.

لقی سۆرانی کۆمەڵەی پێشمەرگەدێرینەکانی حزبی شیوعی.

لەگەڵ ڕێزمان

1-6-2021

No description available.

No description available.

No description available.

چالاکی حزبی