ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

رۆژی سێ‌ شەممە رێكەوتی 29/6/2021 بەڕێز نێچیروان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی سەرۆكایەتی هەرێم سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانی كردوو لەلایەن هاوڕێ‌ دكتۆر كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و هاوڕێیانی مەكتەبی سیاسی ئەحمەد شێروانی و بابا عەلی و هیوا عومەرو بەرەڤان ئامێدیەوە پێشوازیەكی گەرمیان لێكرد.

لەكۆبوونەوەیەكدا باسیان لە بارودۆخی هەرێم كردوو دەستووری هەرێم یەك لە كفتوگۆ سەرەكیەكانیان بوو، هەروا مافی ئازادی تاك و سەقامگیری هەرێم و پێكەوە ژیان تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو.

هەموان جەختیان لە تێپەڕاندنی كێشەكان و گرفتە هەنوكەییەكان كردەوەو دانیشتنەكە نزیكەی كاتژمێرێكی خایاند.

May be an image of 2 people, people standing, car, road and tree

May be an image of 2 people, people standing and outdoors

May be an image of 2 people and people standing

No description available.

 

 

چالاکی حزبی