ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

ئەمڕۆ شەممە 2021/7/3 كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان كۆبونەوەیەكی فراوانی لە هۆڵی شەهیدان لە عەنكاوە، بۆ دكتۆر كاوە مەحموود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان رێكخست.

 لەسەرەتای كۆبونەوەكەدا، ئامادەبووان چەند ساتێك بۆ شەهیدانی حزب گەل وەستا و، كۆبونەوەكە تایبەت بوو  بۆ نوێنەرانی كۆنفرانسی كۆمیتەی پارێزگای هەولێر  كە لە ماوەیەكی نزیكدا بڕیارە ئەنجامبدرێت.

لای خۆیەوە دكتۆر كاوە مەحموود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی، تیشكی خستەسەر شێوازەكانی كۆنفرانس كە چۆن بتوانین لەداهاتوو كۆنفرانسەكانی ئەم جارەی كۆمیتەی مەحەلیەكانی حزب پەرەی پێبدەین و بیكەینە وێستگەیەكی گرنگ بۆ ئەوەی حزبمان لە هەموو جومگەكان بەرەو پێش ببەین.

هەروەها دواتر ئامادەبوان بە كۆمەڵێك پرسیار و پێشنیار كۆبونەوەیەكەیان دەوڵەمەند كرد.

لە كۆتاییدا هەمووان هیوایان خواست كە بەیەكەوە كار بكەین بۆ ئەوەی بتوانین حزبی شیوعی كوردستان لە هەموو روێكەوە بەرەو پێش ببیەن و درێژە پێدەری كاروانی شەهیدان ببین.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

چالاکی حزبی