ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
لەژێر دروشمی (لەپێناوی بەهێزکردنی کاری ڕێکخستن و فکری و جەماوەری)  شەممە ڕێکەوتی 2021/7/3 ڕێکخستنی حزبی شیوعی کوردستان لەئەڵمانیا کۆنفڕانسی حەوتەمی خۆی گرێدا بەئامادە بوونی هاوڕێیانی مەکتەبی کۆمیتەی ڕێکخستنەکانی حزب لە دەرەوەی وڵات.
 
سەرەتا بە ساتێک بێ دەنگی بۆ یادی سەرجەم شەهیدانی حزب و گەل و بەسروودی ئینتەرناسیۆنال دەست بەکارەکانی کۆنفرانس کرا.
وەک وەفادارییەک بۆ یادی سکرتێری پێشووی کۆمیتەی ڕێکخستنەکە، کۆنفرانسەکە لەژێر ناوی هاوڕێی کۆچکردوو حەیدەر بەسترا.
بەبۆنەی 28 ەمین ساڵیادی دەرکەوتنی حشک کۆنفرانس پیرۆزبایی لەسەرجەم ئەندامان و جەماوەری حزب کرد.
پاش هەڵبژاردنی دەستەی بەرێوەبردن و هاوڕێیانی پشتبەستن و پاش بڕیاردان بەئەرێنی لەسەر رەوشی یاسایی، کۆنفرانس دەست بەکارەکانی خۆی کرد بەووتووێژکردنی راپۆرتی هزری و سیاسی، کە کۆمیتەی ڕێکخستنەکە ئامادەی کرددبوو. پاش گفتوگۆیەکی فراوان راپۆرتەکە لەگەڵ بۆچوون و تێبینیی هاوڕێیان بەدەنگدان بڕیاریان لەسەر درا.
پاش ئەوە بەتێرو تەسەلی برگاکانی ڕێکخستن و چالاکیەکان و پەیوەندییەکان و دارایی ڕاپۆرتی دەر ئەنجامی، ئامادە کراو بۆ کۆنفرانس، گفتو گۆی لەسەر کراو لەگەڵ تێبینییەکانی هاوڕێیان بەدەنگدان بڕیاریان لەسەر درا.
پاش ئەوە لێژنەی نوێی ڕێکخستنی حزب لە ئەڵمانیا هەڵبژێردرا، کە دوایی سکرتێرو مەکتەبی خۆی هەڵبژارد. هەروەها نوێنەران بۆ کۆنفرانسی ڕێکخستنەکانی حزبی شیوعی کوردستان لە دەرەوەی وڵات هەڵبژێردران.
لەکۆتاییدا سوپاسی ئەو هاوڕێیانە کرا کە پێشتر لە کۆمێتەی پێشوودابوون، کە تواناکانی خۆیان بەکارهێنا بۆ گەشەی کاری ڕێکخراوەکە.
 
May be an image of 3 people and people sitting
 
May be an image of 3 people and people sitting
 
May be an image of 4 people and people standing
 
May be an image of 11 people, people standing and indoor
 

چالاکی حزبی