ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دڵگرانین بەکۆچی دوایی هاوڕێی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی حزبمان ئەبوبەکر فەتحوڵا عبدالکریم ناسراو بە(مەلا بەکر کۆیی ، باوکی هیوا)،کەلەبەرواری ۲۰۲۱/۷/۱٤ بەهۆی نەخۆشی لە وڵاتی دانیمارك کۆچی دوایی.

هاوڕێی کۆچکردوو لەتەمەنی لاویەتی لەقۆناغی ناوەندی خوێندن وە،پەیوەندی کردووە بەڕیزەکانی یەکێتی گشتی قوتابیان و دواتر بەڕێکخستنەکانی حزبی شیوعی مان،هەر زوو لە بەر دڵسۆزی و لێهاتوویی چەندین پلەی بەرپرسیارتی وەرگرتووە لە ڕێکخستنەکانی حزب لە(کۆیە و هەولێر و سلێمانی و ڕەواندوز)ولەسەرکردایەتی هەرێمی کوردستانی حزبی شیوعی عێراق،ئەرك و کارەکانی بەوپەڕی دڵسۆزی و هەست کردن بەبەرپرسیارێتی ئەنجام داوە،لەسەرجەم قۆناغەسەختەکانی تێکۆشان،لەخەباتی پێشمەرگایەتیش ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە.

بەکۆچی دوایی هاوڕێ مەلابەکر حزبمان یەکێك لە کادیرە دڵسۆز و تێکۆشەرەکانی لە دەستدا،بەم بۆنەوەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و سەرجەم هاوڕێیانی دۆستانی دەکەین.هیوادارین ئەمە دواکۆست و ناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان بێت.

حزبی شیوعی کوردستان

کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆیە

۲۰۲۱/۷/۱٤

چالاکی حزبی