ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەدروشمی ( لە پێناوی گەشە پێدانی ڕێکخستنەکانی حزبمان لەدەرەوەی وڵات تێدەکۆشین ) ڕۆژی شەممە ١٤ی ئاب ی ٢٠٢١ حەوتەمین کۆنفرانسی ڕێکخستنەکانی حزبی شیوعی کوردستان لەدەرەوەی وڵات بەسەرکەوتوویی کارەکانی خۆی لە (ستۆکهۆڵم- سوید) بەست، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەڵبژێردراو بۆ کۆنفرانسەکەو شایەنی باسە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان هاوڕێ کاوە مەحمود وەک سەرپەرشتیار ئامادەی کۆنفرانسەکە بوو،هەروەها نوێنەری حزبی شیوعی عێراق وەک میوان ئامادە بوو کە ووتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

سەرەتای کۆنفرانس بە بەخێرهاتنی هاوڕێیان دەستی پێکرد لەلایەن ئەندامانی مەکتەبی کۆمیتەی ڕێکخستنەکانی حزبی شیوعی کوردستان لەدەرەوەی وڵات و پاشان بە چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان و هاوڕێ کۆچکردوانی حزب و گەل، دوابەدوا سرودی ئینتەرناسیوناڵ.

ڕاپۆرتی متمانە پەسەندکرا لەلایەن ئەندامانی کۆنفرانسەوە و دوابەدوا دەستەی نوێ بۆ سەرۆکایەتی کۆنفرانس هەڵنژێردران .

ڕاپۆرتی سیاسی بە تێروتەسەلی گفتووگۆی لەسەرکرا لەلایەن ئەندامانی کۆنفرانسەوەو پاشان بە کۆی دەنگ ڕاپۆرتەکە بە سەرنج و پێشنیارەکانەوە پەسەند کراو دوابەدوا هاوڕێ کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزب باسی ڕەوشی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی کرد و وەڵامی پرسیاری هاوڕێیانی دایەوە.

ڕاپۆرتەکانی ڕێکخستن، چالاکی و ڕاگەیاندن و دارایی گفتوگۆیان لەسەر کرا لەلایەن ئەندامانی کۆنفرانسەوە و دواتر بە تەواوی ڕاپۆرتەکان بە سەرنج و ڕەخنەو پێشنارەکانەوە بەکۆی دەنگ پەسەند کران.

بەدەنگدانی نهێنی کۆمیتەی نوێی ڕێکخستنەکانی دەرەوە هەڵبژێردرا.

کۆتا بڕگەی کۆنفرانسەکە بریتی بوو لە هەڵبژێردرانی نوێنەرانی ڕێکخستنەکانی دەرەوە بۆ کۆنگرەی حەوتەمی حزبی شیوعی کوردستان،و دوابەدوا بەسرودیی ئینتەرناسیونال کۆتایی بە کۆنفرانسەکە هات.

May be an image of 9 people and people standing

May be an image of 10 people, people standing and outdoors

May be an image of 3 people

چالاکی حزبی