هۆشەنگ كەرم
رۆژی 30-8-2021 له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌رلین، دكتۆر كازم حه‌بیب - ئه‌بو سامر به نه‌خۆشیه‌كی كتوپڕ و به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی مێشك له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا بۆ هه‌میشه چاوه‌كانی لێكناو ماڵئاوایی له ژیان و هاوڕێیان و مرۆڤایه‌تی كرد.
دكتۆر كازم حه‌بیب شیوعیه‌كی تێكۆشه‌ری پۆڵاین و نووسه‌ر و ئه‌كادیمی و داكۆكیكاری مافی مرۆڤ و لایه‌نگری ئاشتی و ئابووریناس بوو، ساڵانێكی زۆریش پێشمه‌رگه بووه‌و له تێكۆشان نه‌وه‌ستاوه‌و كۆڵی نه‌داوه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت و دۆستی دڵسۆز و راسته‌قینه‌ی دۆزی كوردستان بوو.
- دكتۆر كازم حه‌بیب له 16-4-1935 له شاری كه‌ربه‌لا له دایكبووه‌و قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌م شاره‌دا خوێندووه.
- له ساڵی 1952 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی حزبی شیوعی عێراقی ده‌كات و دێته نێو كۆڕی تێكۆشانی نیشتیمانی و چینایه‌تی.
- به‌هۆی بیروڕای سیاسیه‌وه له ساڵێ 1955 – 1958 له‌لایه‌ن رژێمی پاشایه‌تی عێراق ده‌ستگیرده‌كرێت و بۆ به‌دره و جه‌سان دوورده‌خرێته‌وه.
- له ساڵی 1959 له كۆلیژی ئهلمهقاسد له ته‌رابلوسی لوبنان قۆناغێكی تری خوێندن به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوده‌كات.
- له ساڵی 1959 له‌لایه‌ن یه‌كێتی گشتی قوتابیانی دیموكراتی جیهانیی كورسی خوێندنی له په‌یمانگه‌ی گۆته بۆ خوێندنی زمانی ئه‌ڵمانی له كۆماری ئه‌ڵمانیای دیموكراتی بۆ دابینده‌كرێت.
- له كۆتایی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، له‌گه‌ل هاوڕێیه‌كی ئه‌ڵمانی ( ئارمتراود) هاوسه‌رگیری كردووه‌و كچێك و كوڕێكیان هه‌یه ( سامر و یاسه‌مین) و له ساڵی 1981 وه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین.
- له كۆلیژی ئابووری له به‌رلین بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و له ساڵی 1964 یش ماجستیری به‌ده‌ستهێناوه‌و ناوونیشانی ماجستیرهكهی (ئابووری نه‌وت له عێراق) .
- له هه‌مان كۆلیژ له ساڵێ 1968 بڕوانامه‌ی دكتۆرای phD به‌ده‌ستهێناوه.
- له ساڵی 1968 به گرێبه‌ست له به‌شی ئابووری كشت و كاڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق وه‌كو راوێژكار ده‌ستبه‌كاربووه.
- له ساڵی 1969 به وانه‌بێژ له كۆلیژی ئابووری – زانكۆی موسته‌نسه‌ریه دامه‌زراوه‌و له ساڵی 1973 پله‌ی مامۆستای یاریده‌ده‌ری پێدراوه.
- له ساڵی 1972 ده‌بێته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراق و له ساڵاتی 1985 – 1989 ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بووه.
- له ساڵی 1973 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له كۆلیژی ئابووری به‌رلین له بواری DSc به‌ده‌ستهێناوه‌و تێزی دكتۆراكه‌ی ده‌رباره‌ی ئابووری دانه‌وێڵه بووه له عێراق.
- له ساڵی 1975 – 1978 به پله‌ی تایبه‌ت ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كشت و كاڵ له عێراق.
- له ساڵی 1978 و له هه‌ڵمه‌تی دڕندانه‌ی به‌عس بۆ سه‌ر شیوعییه‌كان، به فه‌رمانی راسته‌وخۆی سه‌دام حسین له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی به‌غداد ده‌ستگیرده‌كرێت و به دڕندانه‌ترین شێوه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت و داوای لێده‌كه‌ن وازهێنان له حزبی شیوعی عێراق رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام به تووندترین وه‌ڵام ئه‌م داواكارییه‌ی به‌عسیه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه.
- له‌ژێر گوشاری وڵاتانی سۆسیالیستی، رژێمی به‌عس ناچارده‌بێت ئازادی بكات و به زۆره‌ملێ خانه‌نشینی ده‌كه‌ن به‌بێ موچه.
- له‌دوای ئازادبوونی له زیندان به بڕیاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حشع، عێراق جێده‌هێڵێت و ده‌چێته وڵاتی جه‌زایر.
- له ساڵی 1979 ده‌بێته مامۆستای یاریده‌ده‌ر له په‌یمانگه‌ی زانستی ئابووری سه‌ر به زانكۆی جه‌زایری پایته‌خت و هه‌تا كۆتایی 1981 به‌رده‌وام ده‌بێت.
- له كۆتایی 1981 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاخه‌كانی كوردستان و درێژه به تێكۆشان ده‌دات و ده‌بێته به‌رپرسی راگه‌یاندنی حشع.
- له كۆتایی 1984 وه‌كو نوێنه‌ری حشع بۆ كاركردن له گۆڤاری (مه‌سه‌له‌ی ئاشتی و سۆسیالیزم) ده‌چێته شاری پراگی پایته‌ختی چیكوسلۆڤاكیای ئه‌وساو ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌ران.
- -له ساڵی 1987 جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و هه‌تا ساڵی 1989 ده‌مێنێته‌وه‌و پاشان له‌سه‌ر بڕیاری حزب جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا.
- خاوه‌نی 35 كتێب و توێژینه‌وه‌ی مێژوویی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی یه و به سه‌دان وتاری له گۆڤار و رۆژنامه‌كانی حزب و بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌نیستی جیهان به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكردۆته‌وه.
- خاوه‌نی زنجیره‌یه‌ك كتێبه له بواری ئابووری و مافه‌كانی مرۆڤ به زمانی ئه‌ڵمانی.
- له شاخ به‌رپرسی راگه‌یاندنی حشع و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی طريق الشعب و الثقافة الجديدة بووه.
- ئه‌ندامی رێكخراوی مافی مرۆڤی عێراقی و رێكخراوی مافی مرۆڤی عه‌ره‌بی و رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی و یانه‌ی رافیده‌ینی رۆشنبیری بووه له ئهڵماتیا.
- ئه‌ندامی سهندیكاكنی رۆژنامه‌نووسانی عێراق و رۆژنامه‌نووسانی دیموكراتی جیهانیی و ئه‌ندامی فه‌خری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بووه.
- له ساڵی 2004 – 2013 ئه‌مینداری گشتی ده‌سته‌ی داكۆكیكردن له پێكهاته ئاینی و مه‌زهه‌بی و ئاینزاكانی عێراق بووه.
- دۆستی دڵسۆز و راسته‌قینه‌ی كورد و دۆزه‌كه‌ی بووه له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان.
- له ساڵی 2004 – 2016 ئه‌مینداری گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی بۆ پشتیوانی و سه‌رخستنی دۆزی كورد بووه.
- له ساڵی 2010 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان میدالیای (دۆستی گه‌لی كورد) ی پێدراوه.
سڵاو له یاد و بیره‌وه‌ری و مێژووی زێڕینی دكتۆر كازم حه‌بیب – ئه‌بو سامر، تێكۆشه‌ری شیوعی و داكۆكیكاری مرۆڤ به گشتی و گه‌لی كوردستان به تایبه‌تی، یادی بۆ هه‌میشه گه‌ش و زیندوو ده‌مێنێته‌وه.