ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب

لەساڵیادی ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017،بەرپرسێکی حزبی شیوعی کوردستان لەشارۆچکەی خورماتوو ڕایدەگەیەنێت، 16ی ئۆکتۆبەر ڕووداوێک نیە شانازی پێوە بکرێت.

16 ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک، ساڵیادی ڕووداوەکانی16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017یە، کەبەشێک لەخاکی هەرێمی کوردستان کەوته دەسته سوپای عێراق و دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.

هێمن نوری، بەرپرسی کۆمیتەی خورماتووی حزبی شیوعی کوردستان بەڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند، 16ی ئۆکتۆبەر وەرچەرخانێک بوو، کە پێچەوانەی خواستی گەلەکەمان بوو ، ڕاست نیە هیچ هێزێک شانازی پێوە بکات، دروستە ئەگەر بڵێین ئەو ڕووداوە ڕاستی ڕووی ئەو هێزانەی دەرخست کە لە ماوەی ڕابردوودا خۆیان بە خاونی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دادەنا، دەرکەوت کە تێروانینیان بۆ دۆزی کەلی کوردستانو پرسە چارەنوسازەکان تێروانینێکی حزبیانە نەک نیشتمانی .

هێمن نوری ، وتیشی : ئەگەر وێژدانی سیاسی هەبێت ئەوا روونە کە بەرهەمی چەند ساڵەی قوربانیدانی گەلەکەمان کەوتە دەست هەرزکاری سیاسی کە خۆش بەختانە ئێستا کاتی هاتووە پێگەی سیاسی ئەو هەرزەکارانە لە کوێی موعادلەکاندایە.

هەروەها باسی لەوەشکرد، غەدرە هێزە سیاسییەکان موزایدە بەسەر یەکەوە بکەن ، دەکرا هێزە سیاسییەکان دژی ئەو ئەو تاوانانەی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامیدا بە تایبەت لە خورماتودا قسەیان هەبوایە نەک پێشوازی لێ بکەن، لە پێناو بەرژەوندی حزبی لە کاتێکدا دوای چوار ساڵ خورماتوو برینەکانی سارێژ نەبوە

خورماتوو ئەو شارەی کە گەورەترین قوربانی 16ی ئۆکتۆبەر بوو سەیرە ئەگەر حزبێک هەبێت جەڵەوی دەسەڵات بوبێت خۆی بێ تاوان نیشانبدا

چونکە هەڵسەنگدان بۆ هەڵوێستی حزب لە سەر بنەمای تاکە کەس ناو حزب بنیاند نانرێ.

بەرپرسەکەی حزبی شیوعی وتێشی: ئێستایش دەکرێت هێزە سیاسییەکان پەند لەو ڕووداوە وەربگرن سود لە هەڵوێستی نیشتمانی گەلی کوردستان وەربگرن سەبارەت بە پرسە چارەنوسازەکان

بەڵێ خورماتوو غەدری لێکرا هێزە سیاسییەکان بەرپرس بوون لە پاراستنی سەر وماڵی هاوڵاتیان بە داخەوە ئەوەی بینیمان تەواو پێچەوانەبوو هاوڵاتیان خۆیان بەرگریان لە خۆیان کرد هێزی پێشمەرگە بە سەر لێ شێواوی هەندێکیان سەنگەریان چۆڵکرد وەهەندێکان بۆ ماوەیەک بەرگریان کرد .

لەکۆتایی قسەکانیدا، هێمن نوری ، باسی لەوەشکرد، ئەمەیش دەرخەری ئەو ڕاستیە بوو کە بڕیار لە سەر چۆنێتی مامەڵکردن لە سەر داکۆکیکرن لە ناوچە کوردتانیەکانی دەرەوەی هەرێم بڕیارێکی شپرزانە بوە کە ئەمەیش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە لە هەرێمی کوردستان ململانێی حزبی زاڵە بە سەر هەموو پرسەکان بە پرسە نیشتمانێکانیشەوە.

چالاکی حزبی