ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

ئەمڕۆ 19/10/2021 شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی و مەحمود محەمەد ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و دڵشاد شەهاب و پشتیوان سادق ئەندامانی سەركردایەتی، سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیان لە هەولێر كرد ، لەلایەن هاوڕێیان كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێیان ( ئەبو كاروان، بەرەڤان ئامێدی، هیوا عومەر) ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و هاوتا رەسول ئەندامی مەكتەبی پەیوەندیەكانی ناوەندیەوە پێشوازیەكی گەرمیان لێكرا، لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق كرا و هەروا یەكڕیزی نیشتمانی و پێكەوە كاركردن تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوون، هەروا جەخت لەوە كرایەوە بۆ بەشداریكرن لە عێراق دەبێت شەراكەتی راستەقینە لە عێراقی فیدراڵدا رەنگدانەوەی هەبێت و چیدی ئاستەنگ بۆ مافە رەواكانی هەرێم درووست نەكرێت، دووپاتی ئەوەش كرایەوە كە هەموان دەبێت وەك یەك تیم و دەستە كار بۆ عێراقێكی سەقامگیری فیدراڵی بكرێت كە تیایدا سەرجەم مافەكانی تاك پارێزراو بن.

چالاکی حزبی