ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

ڕۆژی پێنجشەممەی،  رێکەوتی 10/21/ 2021 بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی گرانبوونی خۆراک و سووتەمەنی حزبی شیوعی کوردستان لەبەردەم پەرلەمەنی کوردستاندا گردبوونەوەیەک ڕێکدەخات ، داوا لە هاوڕێیان و دۆستان دەکات زۆر بەفراوانی بەشداری لەم گردبونەوەیە بكەن

كوردۆ ساڵح بەرپرسی كۆمیتەی پارێزگای هەولێر بە ماڵپەری رێگای كوردستان راگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 10/21/ 2021 كاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانێ بەردەم پەرلەمانی کوردستان، دژی گرانبوونی خۆراک و سووتەمەنی حزبی شیوعی کوردستان لەبەردەم پەرلەمەنی کوردستاندا گردبوونەوەیەک ڕێکدەخات.

گوتیشی داوا لە خەڵكی هەولێر دەكەین بە چری بەشداری لەوگردبونەوەیە بکەن و دەنگی ناڕەزاییتان بەرز بکەنەوە ،لە پێناو دەستەبەركردنی مافەكانیان بە پشتگیری حزبی شیوعی کوردستان

كوردۆ ساڵح ئاماژەی بەوەشدا كە، گرانی نرخى شتومەک و سووتەمەنی تەنگی بە هەژارانی وڵات هەڵچنیوە، بۆ دژایەتیکردن و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بەم دۆخی گرانییە، کۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی کوردستان بە پێویستی زانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجام بدات لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان .

هاوكات ئەمرۆ سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی كوردستان لە تەك ژمارەیەك پەرلەمانتاری دیكە واژووی كرد، بۆ بانگهێشتكردنی وەزیری سامانە سروشتیەكان بۆ پەرلەمانی كوردستان و ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی بەپەلەی پەرلەمان سەبارەت بە گرانبونی نرخی خۆراك و سوتەمەنی.

دوابودوای كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نرخی سوتەمەنی بەرزبوەیە، بەرادەیەك نرخی لیترێك بەنزبن گەیشتۆتە 1300 دینارو نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی گەیشتۆتە 180 هەزار دینار، حكومەتی هەرێمیش بەرامبەر بەو قۆرخكاریە دەستەوەستان داماوەو پێدەچێت هیچ چارەسەرێكی گونجاوی پێنەبێت.

چالاکی حزبی