ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئامادەکردنی - بەختیار شەعبی

 

سەعید فەقێ ئەحمەد ناسراو بە « مام سەعید » لەساڵی 1927 لەخێزانێکی ھەژار لەگەڕەکی خانەقای شاری ھەولێر لەدایك بووە، لەبەر ھەژاری ناتوانێ بخوێنێ، ڕوو لەکاسبی دەکات '

لەساڵی 1955 دێتە ناو ڕیزەکانی حشع، لەوێ لەجیاتی خوێندن وانەی تێکۆشان و نەھێشتنی چینایەتی فێر دەبێت ،دەزانێ ئەو نایەکسانیەی ھەیە تەنیا لەڕێگەی حزبی شیوعیەوە لەناو دەبرێ و تێدەگات کە بەبێ تێکۆشان ژیان ئارام نابێت، ئازادی نادرێ و دەبێت بسەنرێ، ئەم حزبە دەبێتە قوتابخانە بۆی و لەوێدا ھیواکانی چەکەرە دەکەن، بۆیە زۆر چالاکانە کاری خۆی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش زۆر نزیك دەبێت لە شەھید جەمال حەیدەری، ئەو سەرکردەی سادەیی لێدەتکا و گرنگی بەھاوڕێیان و تەواوی ڕێکخستنەکان دەدا، ماوەیەکی باش لای ئەحمەد چەلەبی وەکو شوفێر کاردەکات، پاشان لەدائرەی غابات بەشوفێر دادەمەزرێت، تا ساڵی 1973 لەسەر داوای ھاوارێیان شەھید عادل سەلیم و محەمەد زبلوق «محەمەد شێروانی» خۆی خانەنشین دەکات، دواتر دەبێتە سایەق لۆری کار لەنێوان ھەولێر و بەغدا دەکات، ئەوەش پلانی حزب دەبێت بۆ گواستنەوە و ھێنان و بردنی بەریدی حزبی و بردنی چەك بۆ بەغدا، لەم ئەرکەشیدا سەربەرزانە و بوێرانە ئەرکەکانی خۆی ئەنجام دەدات، ساڵی 1972 لەماڵی مام سەعید کۆنفرانسی شەبیبە و لاوان لە گەڕەکی تەیراوە دەبەسترێت، مامۆستا ڕەوندیش لێژنەی تەحزیری بووە لەوێ و سەرکەوتوانە کۆنفراسەکە بەڕێوە دەچێت، ساڵی 1977 بۆ ماوەیەك دوور دەکەوێتەوە لەکاری حیزبی بەھۆی تێکچوونی بەرەو گرتن و ھێرشە دڕندانەکەی بەعس، پاش ماوەیەکی کورت دیسان دەگەڕێتەوە مەیدانی تێکۆشان لەگەڵ ھاوڕێیانی یادیان بەخێر (مام عومەر چایچی و مام لەتیف و ئیدریس شێخۆ و حاجی ئەکرەم و عەلی نادر) ئەو زەمەن کەس نەیدەوێرا ناوی حزب لای دۆستەکانیش باس بکات، بەڵام مام سەعید ھەموو کارەکانی خۆی بەبێ ترس جێبەجێ دەکرد و جێگەی متمانەی ھاوڕێیان بوو، تا ئاستێك ھەموو ھاوڕێیان ڕێزی تایبەتیان لێدەنا .

ساڵی 1987 دوکانی شەکەرات و بسکیت دەبێت لەپشت سینەما حەمڕا، لەوێش و تا پاش ڕاپەڕین بەریدی حزبی وەردەگرت، پاشان شەھید سەعدوون دەچوو لێی وەردەگرت و دراسەیان لەسەر دەکرد، لە ساڵانی ناوەڕاستی شەستەکان لەگەڵ ھاوڕێیان سەردانی گازینۆی سەفینیان کردووە و لەوێ کۆبوونەوەیان کردووە و باسی چالاکی و پێشکەوتنەکانی حزبیان کردووە، نەعمان چەلەبیش خاوەنی گازینۆیەکە بووە ھەر کاتێک ئەوانی دیوە گوتویەتی «بیر گون نەنام سکاسس» واتە ڕۆژێک دێت دایکم بگێن» ھھھھھ، سەری منیش دەخەنە ناو قوڕێ و لەگەڵ ئێوە بزر دەبم .

مام سەعید ساڵی 1946 ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ جیھان عەبدولڕەحمان خاوەنی 6 کوڕ و 3 کچ، شێرزاد/ ئازاد/ سداد/ جھاد/ ھیمداد/ حکمەت/ ئاواز/ سندس/ ئاراز /

بەداخەوە لەوڵاتی غوربەت لەسوید ساڵی 2004 ماڵئاوایی لەحزب و ھاوڕێیان کرد .

چالاکی حزبی