ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
یاداشتنامەیەکی ناڕەزایی ریكخراوە جەماوەریەكانی حزبی شیوعی كوردستان لەدەربەندیخان لەمەر خرابی رەوشی كارەبا دەدرێت بە قایمقامی دەربەندیخان
‎یاداشتنامەکە
‎بەڕێزان قایمقامی قەزای دەربەندیخان
‎فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان
‎لایەنە پەیوەندیدارەکان
‎وەک بەرپرسیارێتی و ئەرکی سەرشانمان و بۆ ئاگاداربوونی ڕایگشتیش پێمان باش بوو وەک هەڵوێستی هەمیشەیمان بە هەموولایەکی ڕابگەیەنین کە خراپ بوونی دۆخی کارەبا لەتەواوی کوردستان مایەی قبوڵ نیە و لەگەڵ زیاد بوونی ناڕەزایەتیەکانیش هەتا بیت دۆخی کارەبا خراپتر دەبێت.لەگەڵ ئەوەشدا کارەبای کارگە تایبەتەکانی خۆیان کارەبای بەردەوامیان هەیە کەچی ئەوە دۆخی کارەبای گشتی و خەڵکەکەیە.ئەوەدڵنیای زیاتر دەدات بەهەموولایەک ک ئەم هەنگاوەش بەشێکە لە پلانەکانیان بۆڕازی بوونی گشتی بۆ بەتایبەتکردنی کەرتی کارەباش.جێگەی داخە ئێستا بەلای دەستڵاتدارانەوە بەهایەک نەماوە لە بەرچاو بگیرێت.ئەگینا لەم دۆخەی ئێستای هاوڵاتیان و سەرماو سۆڵەو‌ بێ نەوتیەدا کە نەوت ماوەی دووساڵە دابەش نەکراوە چۆنە هێشتا لە جێبەجێکردنی پلانەکانتان ناوەستن و هەتابێت تونتری دەکەن.لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا لە دەربەنیخان کە خاوەنی بەنداوەوەو لەو ڕێگەوە چەندین ساڵ به کارۆ ئاویەکەی ڕۆناکی دەخاتە ماڵ بەماڵی کوردستان و بەو هۆیەشەوە ژیانی دانیشتوانەکەی لە مەترسیدابووە بەتایبەت لەکاتی جەنگ و کارەساتی سروشتیەکاندا.کەچی دوور لەبەرچاوگرتنی هەموو حەقێک لەژێر بیانوی فیدەر و محاویلەی کۆن و خواستی کارەبا.شەوانە چەندین جار کارەبا دەکوژێنرێتەوە.ئێمە لە ڕێکخراوە جەماوەریەکانی حزبی شیوعی نەک ئەمە بەقبوڵکراو نازانین.بەڵکو بەشێکە لە پلانە هەمیشەیەکانیان بۆ ناشیرین کردنی کەرتی گشتی.هەر بۆیە دووای دەست بەجێ چارەسەری ئەو گرفتە دەکەین.وە دڵنیایش دەدەین کە ئەم دۆخە بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت هاوڵاتیان هەڵوێستی تووندیان دەبێت و مایەی قبوڵ نیە.
 
‎ڕێکخراوە جەماوەریەکانی
کۆمیتەی ڕێکخستنی دەربەندیخانی
حزبی شیوعی کوردستان
 

چالاکی حزبی