ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هاوڕێ کرێکار

 

بەهۆی پێنەدان و بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەکانیان، کرێکارانی ژینگەپارێز لەشارۆچکەی کفری، دەستیان بەمانگرتن و کارنەکردن کردووە و داوا دەکەن مووچەکانیان لەکاتی خویدا پێ بدرێت و کۆمیتەی کفری حزبی شیوعی کوردستانیش پشتگیری کرێکاران دەکات.

ماوەی زیاتر لە 14 ڕۆژە کرێکارانی ژینگەپارێز لەسنوری شارۆچکەی کفری لەسنوری ئیدارەی گەرمیان بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان بایکۆتی کارکردنیان کردوە و نەچوونەتە سەر کارەکـانیان، بەڵام دوای ئەوەی مووچەی مانگێکیان وەرگرت بۆ چەند ڕۆژێک چوونا سەر کارەکانیان و جارێکی تر دەستیان بە بایکۆت کردەوە.

 

لەئێستادا بەهۆی ئەوەی بڕیارە مووچەکانیان لە۳۰۰ هەزارەوە کەم بکرێتەوە بۆ ۱٥۰ هەزار دینار، جارێکی تر کرێکارانی ژینگە پارێز  بایکۆتی کارکردنیان کردووە  و داوا دەکەن مووچەکانیان کەم نەکرێتەوە.

کۆمیتەی ڕێکخستی کفری حزبی شیوعی کوردستان، پشتگیری تەواو کرێکاران دەکات و لەوبارەیەوە هوشیار فاتیح بەرپرسی کۆمیتەی کفری حزبی شیوعی ، بۆ ڕێگای کوردستان وتی: چوینەتە لای کرێکاران و پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ دەربڕیوون و پێشمان ڕاگەیاندووە بەهەموو شێوەیەک پشتگیریتان دەکەین و پێویست بکات هەر هەنگاوێک پێویست بێت، ئێمە ئامادەین و پشتیوانتانین.

گوتیشی: لەگەڵ کۆمپانیاکەش قسەمان کردووە و پێمان ڕاگەیاندوون ئەوەی بەرانبەر کرێکاران دەکرێت غەدرە و ئەوانیش وتویانە ئێمە کێشەمان لەگەڵ کرێکار نییە، حکوومەت پارەمان بۆ سەرف ناکات و کێشەمان بۆ دروست دەکات، لەهەوڵداین چارەسەری گرفتەکان بکەین .

چالاکی حزبی