ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێناس گەرمیانی

وەفدێكی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی كەریم شكور لێپرسراوی مەڵبەند سەردانی كۆمیتەی مەحەلی خورماتووی حیزبمان دەكەن ولەلایەن هاوڕی هێمن نوری بەرپرسی كۆمیتەو هاوڕییانی دیكەی حزب بەگەرمی پێشوازییان لێدەكرێت.

سەردانی وەفدەكە بەمەبەستی بتەوكردنی ئاستی برایەتی بو هەروەها لە پێناو تاوتوێ‌ كردنی كردنی چەندین پرسی گرنگ كە تایبەتن بەناوچەكە لەوانە پرسی ئەمنی وسیاسی وپەروەردەیی وكۆمەڵایەتی وچەندین پرسی دیكە.

لە كۆتايى سەردانەكەشدا وەفدی ناوبراو خۆشحاڵی خۆیانیان بەرامبەر ئەو پێشوازییە گەرمە دەربڕی وئەمەیان بە دەسكەوتێكی باش وەسفكرد لە پێناوخزمەتكردنی ناوچەكە بەگشتی وشارۆچكەی خورماتوو بەتایبەتی.

چالاکی حزبی