ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٥/٤/٢٠٢٢ وەفدێکی کەمپی پەنابەرانی باکووری کوردستان لە مەخمور(کەمپی شەھید رۆستەم جودی) سەردانی بارەگای کۆمیتەی رێکخستنی مەخموری حزبمان حزبی شیوعی کوردستانیان کرد. وەفدی میوان لەلایەن ھاورێ ھەژار شەوقی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمیتە و ھاوڕێ نەوزاد قادر ئەندامی کۆمیتە و ھاوڕێ مامەند حاجی جەمیل نوێنەری جوتیاران، ھاوڕێ ئیسماعیل کادیری جوتیاران پێشوازیان لێکرا.

لە دانیشتنێکی دۆستانەدا باسی وەزعی سیاسی و رەوشی سنووری مەخمور بەتایبەتی کراو ھەڵوێستی حزبی شیوعی کوردستان بەرز نرخێندرا لە بابەتە نیشتمانی و نەتەوەییەکان، لە کۆتایدا تەئکید لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا کرایەوە.

 بەشی راگەیاندن و رۆشنبیری

کۆمیتەی رێکخستنی مخموری

حزبی شیوعی کوردستان.

چالاکی حزبی