ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
ئەمڕۆ سێشەممە هاوڕێیان کوردۆ ساڵح سکرتێری مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان، بەختیار شەعبی، فاتح موستەفا لە پەیوەندییەکانی مەڵبەند، نووسەر و ڕۆژنامەنووس مامۆستا مەغدید حاجی، لە شاری هەولێر سەردانی هونەرمەندو سروودبێژی ناسراو لالۆ ڕەنجدەریان کرد.
سەردانەکە بەبۆنەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بوو بۆ هونەرمەند لالۆ ڕەنجدەر و هیوای سەلامەتیان بۆ خواست و خۆشحاڵ بوون کە تەندروستی بەڕێزیان باشە.
هونەرمەند لالۆ ڕەنجدەر بەخێرهاتنی گەرمی هاوڕێیانی کردو دڵخۆشبوونی بە سەردانەکە دەربڕی، هەروەها سوپاسی هەڵوێستی حزبی شیوعی کرد کە هەمیشە پشتیوان و پاڵپشتی هونەرمەند و نووسەر و ڕۆشنبیرانی شۆڕشگێڕن و ئەم هەڵوێستەی حزبمانی بەرزنرخاندو ڕێز و پێزانینی خۆی دەربڕی.

چالاکی حزبی