ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکخستنی حزبی شیوعی کوردستان لە شارۆچکەی دیبەگە کۆڕێکی سیاسی کراوەی بۆ هاوڕێ کوردۆ ساڵح سکرتێری مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان ڕێکخست.
کۆڕەکە تایبەت بوو بە ڕەوشی سیاسی ئەمڕۆی عێراق و کوردستان و بەشێکی دیکەی تایبەت بوو بە شەڕی ئێستای ئۆکراین و هەڵوێستی حزبی شیوعی کوردستان کە ئەم شەڕە ئیمپریالیە ڕەتدەکاتەوەو داوای ئاشتی دەکات.
شایانی باسە هاوڕێیان ڕێبوار ساڵح ئەندامی مەڵبەند و بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی حشک لە مەخمور، هەژار شەوقی بەرپرسی ڕێکخستنی حزبمان لە دیبەگە، فاتح موستەفا ئەندامی پەیوەندییەکانی مەڵبەند بەشداربوون، لەم کۆڕەدا بەشێک لە لاوان و خەڵکی سەربەخۆو بێلایەن بەشداربوون.