ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی شەممە 2022/5/14بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە سەرکەوتنی کۆنگرەی حەوتەمی حزبمان، هونەرمەندانی ناسراو و بەتوانای کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان سەلاح کۆیی ناسراو بە مام عەوڵا، نایف شێخانی، هونەر ئەسکەندەر عوسمان، سەردانی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستانیان کرد.

بە گەرمی لەلایەن هاوڕێیان مەلابەختیار حەساری جێگری سکرتێری مەڵبەند، بەختیار شەعبی بەرپرسی پەیوەندییەکان، فاتح موستەفا ئەندامی پەیوەندییەکان، عەلی شیوعی لە کۆمیتەی ڕۆژهەڵات پێشوازی گەرمیان لێکرا.

هونەرمەندان وێڕای پیرۆزباییان بۆ کارەکانی کۆنگرەی حەوتەمی حزبمان، باسیان لە ڕەوشی هونەر بە گشتی کرد کە پێویستی بە پشتیوانی جددی و کارای هەموولایەکە، هەڵوێستی حزبیان لەم بارەیەوە بەرزنرخاند.

لە بەرامبەردا هاوڕێیانی مەڵبەند خۆشحاڵیان بۆ سەردانەکە دەربڕی و سوپاسیان کردن و بارەگای حزبیان بە ماڵی هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و ڕەنجدەرانی بیرو بازوو ناوبرد، هەروەها ڕۆڵی ئەم هونەرمەندانەیان لەبوارە جیاجیاکانی هونەری کوردیدا بەرزنرخاند.

May be an image of 3 people, people sitting and indoor

May be an image of 5 people, people sitting and indoor

چالاکی حزبی