پاش نیوەڕۆی 2022/5/14 بەمەبەستی هەواڵ پرسین لە تەندروستی هاوڕێ و پێشمەرگەی دێرینی حزب و کەمئەندامی سەنگەر هاوڕێ دلۆڤان ئامێدی بەناوی ڕێکخراوی ستۆکهۆڵمی حزبمان هاوڕێیان د.زکی و ئارام و خۆشناو، سەردانی بەڕێزیان کردو چەپکە گوڵی وەفاداری و سڵاوی هاوڕێیانی حزبمانیان پێگەیاند.
لەلای خۆیەوە هاوڕێ دلۆڤان پێشوازیەکی گەرمی لە هاوڕێیان کردو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و سوپاسی هاوڕێیانی ڕێکخراوی ستۆکهۆڵمی کرد بۆ ئەم سەردانەیان. لە سەردانەکەدا باسی بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکان کراو جەخت لەبەردەوام بوونی ئەم شێوە سەردانانە کرا.
حزبی شیوعی کوردستان
مەڵبەندی دەرەوە _ ڕێکخراوی ستۆکھۆڵم