
رۆژی یەكشەممە 2022/5/15لە هۆڵی بارەگای مەڵبەند، بە سەرپەرشتی هاوڕێیان کوردۆ ساڵح سکرتێری مەڵبەندی هەولێری حشک، مەلابەختیار حەساری جێگری سکرتێری مەڵبەند،کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی کار و چالاکی جەماوەریی مەڵبەند لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەتی گردبوونەوەو ناڕەزاییەکان، بۆ ژمارەیەک لە کادیرانی حزب ڕێکخرا.
لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی ئاماژە بەلایەنە ئیجابیەکان و هەروەها کێماسیەکانی ئەم بوارەو چارەسەرکردنیان کرا.
لە گفتوگۆیەکی کراوەدا دیدو سەرنجەکان خرانەڕوو بۆ هەنگاوی زیاترو تۆکمەتر لەکاری جەماوەریی و پەرەپێدانی ئەم چەمکەی تێکۆشان لەپێناو ماف و بەرژەوەندی نیشتمانی و چینایەتی و داکۆکیکردن لە مافی ڕەنجدەرانی بیروبازوو.



