ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دڵگرانین بۆ کۆچی دوایی خاتوو (نەسرین عمر اسماعیل) هاورێی دێرین و خێزانی ھونەرمەندی کۆچکردو ( ئیبراھیم خەیات ) و دایکی ھونەرمەندان ( گۆران و ژیان و جیھان و سۆران و کیژان) لەم بۆنە غەمناکەدا سەرخۆشی لەخۆمان و لەبەڕێزتان دەکەین .

خاتوو ( نەسرین ) یەکێک بوو لەو ئافرەتە دڵسۆزانەی کە ساڵانێکی زۆر خزمەتی بەگەل و نیشتمان کردوە و هاوکار و یارمەتیدەری تێکۆشەر و هونەرمەندی گەورە ابراهیم خیات بووە لە تێکۆشانی سیاسی و هونەریدا، جیا لەوە خۆی کاری کردوە لە ڕیزەکانی حزبی شیوعی کوردستاندا و بەشداری کاری نهێنی کردوە بۆ دژایەتی ڕژێمی دیکاتۆریەت و خزمەتکردن بەگەل و نیشتمان . کە خەبات و هاوکاری و هاوبەشیەکانی جێگای ڕێزی حزبمان بووە و هەر بۆیە مەڵبەندی سلێمانی حزبمان لەکۆبونەوەیەکی جەماوەریدا ڕێزلێنانی تایبەتی بۆ کرد وەک وەفاداریەک بۆ قوربانیدان و هەڵوێستەکانی .

یادی بەخێر بێت .

مەڵبەندی سلێمانی

حزبی شیوعی کوردستان

May be an image of 2 people and text

May be an image of 3 people and people standing

 

 

 

چالاکی حزبی