ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هاوڕێ کرێکار

بەیانی ئەمڕۆ، به‌ بۆنه‌ی 1ی 6، ڕۆژی جیهانی منداڵان، به‌شی نه‌وجوانانی سه‌ر به‌كاری جه‌ماوه‌ری كۆمێته‌ی ڕێكخستنی ڕزگار و جەلەولا و خانەقینى حزبی شیوعی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌منداڵان، ئاهه‌نگێكی بۆ پیرۆزكردنی ئه‌و ڕۆژه‌ ئه‌نجامدا.

له‌سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌، یاریده‌ده‌ری پزیشكی محه‌مه‌د جاف پسپۆری دانسازی، بابه‌تێكی پێشكه‌ش به‌منداڵانی ئاماده‌بوو كرد، كه‌ باسی له‌ چۆنێه‌تی پاراستنی ددان و خزمه‌تكردن و شۆردنی ددان و دواتر ئاماده‌بووان پرسیار و تێبنیه‌كانی خۆیان ئاراسته‌ كرد و وه‌ڵام درانه‌وه‌. له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا، دوو پارچه‌ شیعری نیشیتیمانی له‌لایه‌ن ئالان وئاڤان هه‌ردی و دوو گۆرانی له‌لایه‌ن ئاسوده‌ نزار وئارین توانا پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كران و دواتر شیرینی به‌سه‌ر منداڵاندا دابه‌شكرا و ڕیستێك وه‌رگیرا

 . له‌به‌شی كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌دا،دیاری به‌شی نه‌وجوانان به‌سه‌ر منداڵانی ئاماده‌بووی ئاهه‌نگه‌كه‌دا دابه‌شكرا و به‌خۆشی و شادی منداڵان ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌كۆتا هات.

No description available.

No description available.

No description available.

 

 

 

چالاکی حزبی