
هاوڕێ زاهیر رەسوڵ کارگێڕی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان و بەرپرسی كۆمیتەی رێكخستنی دەوروبەری هەولێر بە بەشداری هاوڕێیانی کۆمیتەی ڕێکخستنی دەوروبەر ، سەردانی چەند خانەوادەیەکی شەهیدانی حزب و پێشمەرگە دێرینەکانیان لەناوچەی بەڕانەتی و شارۆچکەی کەورگۆسک کرد.
لەبەسەرکردنەوەی هاوڕێیان وێڕای هەواڵپرسین و خۆشحاڵیان بۆ سەردانیکردنیان، باس لە رەوشی دەڤەرەکەو ژیان و گوزەرانی خەڵک و رەوشی سیاسی کرا.
هاوڕێیانی ناوچەی بەڕانەتی سوپاسی گەرمی مەڵبەندی هەولێر و کۆمیتەی ڕێکخستنی دەوروبەریان کرد بۆ پەیوەندی بەردەوام و خەمخۆریان بۆ هاوڕێیان بەگشتی و بنەماڵەی شەهیدان بەتایبەتی.


