هاوڕێیان زۆر بەداخەوە ڕایدەگەیەنین هاوڕێ کەریم احمد سەرکردە و تێکۆشەری حزب و گەل، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
سەرکردەیەک بۆ هەمیشە لاپەڕەی ئەزموون،و وانەکانی تێکۆشانی بەنەمریی دەمێنێتەوە. ئەو سەرکردەی کە تەمەن و ژیانی خۆی و خانەوادەکەی بەخشی لە پێناو شکۆی مرۆڤ و ئازادی و سەربەخۆیی گەلەکەی.
بەداخەوە سەرکردەیەک جێی هێشتین کە هەرگیز لە بەرەنگاربوونەوەی کۆنەپەرستی، و لە داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی هەژاران و چەوساوەکان هەستی بەماندووێتی نەکرد. سەرکردەیەک جێی هێشتین کە هەمیشە پێمان ئەڵێت تێکۆشان بۆ دوانەی پرسە چینایەتی و نشتیمانیەکان ئەرکێکە و نابێت لە ژێر هیچ پاساوێک کۆڵ بدەین.
ئەمڕۆ سەرکردەیەک جێیهێشتین کە لە بیرکردنەوە و ژیانی واقیعیدا تەواو کۆک و تەبابوو. سەرکردەیەک لە پێناو سەربەستی مرۆڤ هەڵی کرد و بە ڕۆشناییەکی جوان مایەوە.
ماڵئاوا هاوڕێ کەریم....
....
کۆمیتەی محەلی سۆران
حزبی شیوعی کوردستان