ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان - هەولێر

لەبارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، بۆ سەرەخۆشی لەكۆچی دوایی هاورێی سەركردە كەریم ئەحمەد، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزب پێشوازی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد .

رۆژی 19ی تمووزی 2022، د.كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێ پێشڕەو كەریم ئەحمەد‌ و هاوڕێیانی مەكتەبی سیاسی‌ و پەیوەندییەكانی ناوەندی،پێشوازیان لەشاندێكی باڵای كۆمەڵی دادگەری كوردستان ،بەسەرۆكایەتی بەڕێز عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كرد و لەسەردانەكەیاندا، شاندی كۆمەڵی دادگەری سەرەخۆشییان لەحزبی شیوعی و بنەماڵەی هاوڕێی كۆچكردو كەریم ئەحمەد كردو هاوخەمیان دەربڕی.

هەروەها لەسەردانەكەدا، وێرای گێڕانەوەی چەند قۆناغێكی تێكۆشانی هاوڕێی سەركردە كەریم ئەحمەد ، باس لە دۆستایەتی نێوان حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان كرا.

لەبەرامبەردا، هاوڕێیانی حزبی شیوعی ، سوپاسی بەشداری بەڕێزان لەكۆمەڵی دادگەری كوردستان لەمەراسیمی بەخاكسپاردنی هاوڕێ كەریم ئەحمەد و پێشكەش كردنی هاوخەمییانو هەروەها ئەم سەردانەیان بۆ بارەگای مەكتەبی سیاسی كرد.

چالاکی حزبی