هاوڕێ کرێکار
ئەمڕۆ 2022/7/23، شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كە پێك هاتبون لە بەڕێزان ڕزگار محمد نەگڕەیی ئەندامی پەرلەمان و محەمەد شێخ وەهاب و كریم علی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، سەردانی بارەگای مەڵبەندی گەرمیانی حزبمانیان كرد و لە لایەن هاوڕێ جەوهەر گەرمیانی بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیان و جێگر وکارگێڕ وئەندامانی مەڵبەند و بەرپرسی مەکتەبی عەسکەری وکادریرانی پێشکەوتووی حیزبمان پێشوازیکران.
لەکۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر تەواو نەكردنی پڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای كەلار - سلێمانی و دروست كردنی فشار لەسەر حكومەت کرا وحزبمان هاوڕا بوو لە گەڵ بۆچونی وەفدەكە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی گەرمیان و كوردستان،کە بەزووترین کات پرۆژەکە تەواو بکرێت .