ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 28-12- 2022 لە بارەگای کۆمیتەی رێکخستنی حزبی شیوعی کوردستان لە قەزای مەخموور، کۆبوونەوەی هەر سێ لایەنی لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی لە سەر ئاستی قەزای مەخموور ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کاری هاوبەشی و هەماهەنگی نێوانیان و پتەوکردنی پەیوەندیەکان کرا .
لە تەوەرێکی دیکەدا تیشک خرایە سەر کێشە و گرفتەکانی قەزای مەخموور و گرفتی جووتیاران و بەردەوامیدان بەکاری هاوبەشی داهاتووی چەپی کوردستانی و پلانی هاوبەش بۆ فشار درووستکردن لەلایەنی ئیداری قەزاکە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ سەنتەری مەخمور و تەواوی ناوچەکە .
لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی پێکهاتووە لە حزبی شیوعی کوردستان ، بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.

چالاکی حزبی