
لەبارەگای مەكتەبی سیاسی ، سكرتێر و مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان پێشوازیان لەشاندی باڵای پەیوەندییەكانی دەرەوەی حزبی شیوعی چین و باڵوێز و سەركونسڵی گشتی كۆماری چینی میللی كرد و جەخت لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندی دووقۆڵی كرایەوە.
رۆژی 13ی شوباتی 2023 ، هاوڕێ كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێیانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی و چاودێری ناوەندی و نوێنەرانی حزب لەپەرلەمانی ئێراق و كوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، پەیوەندییەكانی ناوەندی، پێشوازیان لەشاندی باڵای حزبی شیوعی چین و شاندی دیپلۆماسی و باڵوێز و سەر كونسڵی گشتی كۆماری چینی میللی، بەسەرۆكایەتی هاوڕێ زهو رووی یاریدەدەری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حزبی شیوعی چین، كرد.
لەدیدارێكی دۆستانەو هاوڕێیانەدا، باس لەدواین گۆڕانكارییەكانی جیهان و سەركوتنی حزبی شیوعی چینی بەسەر هەژاری و سەپاندنی رێگای گەشەپێدانی ئابوری و بەڕێوەبردنی سیاسەتی كرانەوەو چاكسازی بەسەركەوتوویی و بەهێزكردنی پەیوەندی لەگەڵ حزبەكانی شیوعی و كرێكاری جیهانی كراو دواتر هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزتركردن و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان حزبی شیوعی چین و حزبی شیوعی كوردستان كران.
ئەمەو لەمیانەی میوانداری و كۆبوونەوەكە، ئێوارە خوانێك لەسەر شەرەفی شاندی باڵای حزبی شیوعی و كۆماری چینی میللی سازكرا و بەگفتوگۆی فیكری و دواین دیدار وكۆبوونەوەكانی حزبە شیوعی و كرێََََََََََََكارییەكان ، كۆتایی بەكۆبوونەكە هات.










