لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی کۆمیتەی قەزای بیتوێنی حزبی شیوعی کوردستان بەبۆنەی 14ی شوبات ڕۆژی شەهیدی شیوعی، شاندێكی حزبمان سەردانی ماڵی شەهیدانیان کرد و لۆگۆی شەهیدانی حزبمان کە بەوبۆنەیەوە دروست کرا وەک دیاری وڕێزلێنانیان پێشکەشی خێزانی کەس وکاری شەهیدانمان کرد کە ڕۆژێکی پڕشکۆو پڕشنگ دارە لەمێژووی تێکۆشانی حزبی شیوعی عێراق وکوردستان بەرزنرخاندنی ئەوڕۆژە بۆ شەهیدان و تێکۆشانی شیوعیەکانە لەپێناو ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری و نیشتمانێکی ئازادو گەلێکی بەختیاردا قوربانیان بۆ داوەو بەردەوامیش دەبن تا سەرکەوتن.