رۆژی 14ى شوباتى 2023، بەبۆنەى (14ى شوبات ڕۆژى شەهیدى شیوعى)، لیژنەى پەیوەندییەکانى مەڵبەندى ڕاپەڕین و کۆمیتەى قەزاى پشدەرى حزبى شیوعى کوردستان، خانەوادە و کەسوکارى گیانبەختکردووانى حزبیان لەسنوورى دەڤەرى پشدەر بەسەرکردەوە.
لەو سەردان و بەسەرکردنەوانەدا، وێڕاى بەرز ڕاگرتنى 14ى شوبات ڕۆژى شەهیدى شیوعى، هاوکات جەختیان لەسەر بەردەوامى ڕەوڕەوەى کاروان و تێکۆشانى حیزبى شەهیدان، حیزبى شیوعى کوردستان کردەوە.