دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە ، مەراسیمی یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هاوڕێ حەیدر شێخ عەلی ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان، لە گۆڕستانی شەهیدان لەگردەڕەشە بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە بەشداری دکتۆر کاوە مەحموود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و بەشێک لە سەرکردایەتی هەردوو حزبی شیوعی کوردستان و عێراق و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکان لە میانەیان عەدنان موفتی سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، نەوزاد هادی پارێزگاری پێشووتری هەولێر، فاروق حنا عەتۆ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕۆشنبیران و دۆستانی هاوڕێی کۆچکردوو.
مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی هاوڕێ حەیدەر فەیلی و شەهیدان دەستپێکرد.
وتاری حزبی شیوعی کوردستان لەلایەن دکتۆر کاوە مەحموود، وتاری حزبی شیوعی عێراق و کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حشک و حشع خوێنرانەوە.
وتەیەک لەلایەن هاوڕێ ابواحلام پێشکەشکرا، لە وتارەکاندا باس لە ڕۆڵی هاوڕێ حەیدەر فەیلی تێکۆشەری شیوعی لە
قۆناغەکانی خوێندن لە ڕیزی یەکێتی گشتی قوتابیان و کرێکاری و پاشان پێشمەرگایەتی و زیندانەکانی عێراق و ئێران و لە سەرکردایەتی حزب کرا، ئاماژە بە ئازایەتی و لێهاتوویی و پشوو درێژی و خۆڕاگری کرا، وتاری بنەماڵە لەلایەن بڵند حەیدەر فەیلی خوێنرایەوەو سوپاسی ئامادەبووانی کرد.
پاشان چەپکە گوڵی حزب و لایەنە ساسییەکان و بەشداربووان لەسەر گڵکۆکەی دانرا.
May be an image of ‎2 people and ‎text that says '‎خوشهو یستی يزو !خوّشهویستی بو ها هاوریی سهركردهو تيّا ويدر شيخ على حود)‎'‎‎
May be an image of 7 people
No description available.
No description available.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە