له راگهیاندراێكدا، مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، داوا لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەكات كە رەوشی جوتیاران باش بكرێت و هەموو بەرهەمی دانەوێڵەكانیان وەربگیرێت.
بەڕێز جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
یاداشتنامە:
لە رێگەی ئەم یاداشتنامەیە چەند داواكارییەكی هەنووكەیی بۆ ئاوەردانەوە لە ژیانی جوتیاران و كەرتی كشتوكاڵ دەخەینەڕوو، پێشرێش لە چەندین كاتی جیاواز ئەم خاڵانەی خوارەوە دووپاتكراوەتەوە .
بەڕێزان وەك ئاگادارن لەپلانی ڕادەستكردنی بەرهەمی جوتیاران لە ساڵی (2022-2023) لە 40٪ جوتیاران ناویان گەرایەوەو لە٦٠٪ناوییان نەگەڕایەوە ئەوانەشی ناویشان گەرایەوە لە 30٪ بەرهەمەكانیان لێ وەرگیرا، بەڵام لەخوارو ناوەڕاستی عێراق لە100٪ بەرهەمی جوتیاران وەرگیرا، بۆیە داوا لەبەڕێزتان دەكەین هەرچی زووەپێویست دەكات پێش وەرزی دروێنە بەدواداچون بۆ ئەم بابەتە بكرێت،ئەمەش پێویست دەكات :
1-وەزارەتی بازرگانی كەبەرپرسی یەكەمە لەبەبازاركردنی بەرهەمی جوتیاران لەئێستاوە لەسەر هێڵ بێت لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق لەپێناو مسۆگەركردنی وەرگرتنی تەواوی بەرهەمی جوتیاران بەبێ بونی ڕێژە لەوەرگرتن، واتە كۆی گشتی بەرهەمی جوتیاران وەربگرێت .
2-كردنەوەی دەرگای سایلۆكان لەگەڵ وەرزی دورێنە بۆ ئەوەی جوتیاران، ڕاستەوخۆبەرهەمەكەیان لەسەر كێڵگەكانیانەوە بۆ سایلۆكان بگوازرێتەوە، ئەمەش وادەكات رۆتین كەم بكرێتەوە و تێچووی زیاتر نەخرێتە سەر شانی جوتیاران .
3-ڕێگرتن لەبڕینی ٢٪لەكۆی شایستەی دارایی بەرهەمی ڕادەستكراو بەناوی پاڵ پشتی، لەكاتێكا جوتیاری كوردستان هیچ پاڵپشتیەكی نەكراوەوكەچی ساڵانە ٢٪لەكۆی شایستەی دارای لێ دەبڕردرێت.
4-ئاوەردانەوە لە بارودۆخی جوتیاران و كەرتی كشتوكاڵ و پاراستنی ژینگەی كوردستان ببێتە تەوەرێكی گرنگی سیاسەتی گشتی حكومەتی هەرێم و بابەتی گفتوگۆكانی لەگەڵ بەر پرسانی حوكومەتی فیدراڵی .
5-نەهێشتنی بەر بەست و دەستدرێژییەكانی سەر جوتیاران لە ناوچەدابراوەكان كە ساڵانە لە وەرزی دەروێنە و چاندن بۆ جوتیاران دروست دەكرێت .
مەكتەبی سیاسی
حزبی شیوعی كوردستان