رێگای كوردستان

حزبی شیوعی كوردستان بەمەبەستی پشتگیریكردن لەداواكاری مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینانی ناڕازی لە شاری هەولێر خۆپیشاندانێكی نارەزاییان دەستپێكرد و هێزە ئەمنیەكانی شارەكە لە دەوروبەری خۆپیشاندەران بڵاوەی پێكراوە.

مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند، بۆ داكۆكیكردن لە داخوازیە رەواكانی سەرجەم چین و توێژەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان گردبونەوەیەكی ناڕازی لەسەنتەری شاری هەولێر ئەنجامدا.

هاوكات هێزێكی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری مەڵبەندی حزبی شیوعی كوردستان لە هەولێر بڵاوەپێكراوە، تا ئێستاش خۆپیشاندانەكە بەردەوامە و داوادەكرێت، موچەی فەرمانبەر و مامۆستایان و خانەنشینان لەكاتی خۆیدا بدرێت و مامۆستایانی گرێبەستیش بكرێن بەهەمیشەیی.

May be an image of 9 people and text

May be an image of 8 people and text

May be an image of 9 people and crowd

May be an image of 2 people and crowd

May be an image of 8 people and text

No description available.

No description available.

 

 

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە