دوای نێوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، لەهەولێر هاوڕێ كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پێشوازییان لە شاندی پارتی وڵاتپارێزی كوردستان -باكور كرد و دیدارێكی دۆستانەیان ئەنجامدا.
رۆژی پێنجشەممە 16ى تشرینی دووەمی 2023، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی حزبى شيوعى كوردستان ، هاوڕێ كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبى شيوعى كوردستان و هاوڕێ هەندرێن ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هاوڕێ كانیاو بایز ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێ هاوتا رەسوڵ پێشوازییان لە شاندی پارتی وڵاتپارێزی كوردستان -باكور كرد كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان سەرۆكی گشتی و جێگرانی سكرتێر و ئەندامانی مەجلیس و بەرپرسانی رێكخستنی ئەوروپا و نووسینگەی پارتی وڵاتپارێز لەهەولێر كرد.
لەدیدارێكی دوستانەدا باس لەبارودۆخی سیاسی كوردستان و ناوچەو جیهان كراو هەروەها بابەتی بەهێزكردنی پەیوەندی دووقۆڵی خرایەبەرباس .
و هەردولا جەختیان. لە بەردەوامی ئالوگۆڕكردنی دیدوبۆچوونی یەكدی كردەوە.