بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ و پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی و چالاکوانی دێرینی کۆمەڵەی ئافرەتانی عێراق و کوردستان، هاوڕێ (فەیرۆز عبدلرحمان احمد - دایکی ئاسۆس) و هاوسەری هاوڕێی سەرکردە ( فاتح رەسول - ئەبو ئاسۆس) مان پێگەیشت.
هاوڕێ دایکی ئاسۆس، پاش تەمەنێکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان لە ڕیزی حزبمان بە پێشمەرگایەتی و زیندانی سیاسی لە زیندانی ڕژێمەکانی عێراق و نەیارانی حزب و داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتان لە ڕیزی کۆمەڵەی ئافرەتاندا، بە هۆی نەخۆشییەوە، دوێنێ ٢١-١١-٢٠٢٤ لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کچ و کوڕەکانی(ئاسۆس ، ئاراس ، هۆگر ، تاڤگە ، نزار) دەکەین و هاوخەم و هاوپرسەیانین و ئەوان دایکێکی دڵسۆز و ئێمەش هاوڕێ و تێکۆشەرێکی ئازا و خۆڕاگرمان لێ ڕۆیشت.
بە دایکی ئاسۆس دەڵێین ، هاوڕێ بە ئارامی بخەوە و هەرگیز لە یادت ناکەین.
حزبی شیوعی کوردستان
مەڵبەندی هەولێر.
٢٢-١١-٢٠٢٤