ئاسۆ ده‌وڵه‌ت-سوید
ڕۆژی جیهانی كرێكاران له ووڵاتی سوید به‌تایبه‌تی شاری ستۆكهۆڵم به چه‌نده‌ها ڕێپێوان وچالاكی جۆراوجۆر پیرۆزكرا كه تییادا به‌هه‌زاران كرێكار‌و كه‌سانی تامه‌زرۆی دادپه‌روه‌ی و ئاشتیخوازان پارتی كۆمۆنیستی سوید هاووشانی پارتی چه‌پ وپارتی سۆسیال دیموكرات به هه‌مامه‌نگی له گه‌ڵ سه‌ندیكا جیاجیا كانی كرێكاران وپیشهوهرانی سوید به‌ڕێوه‌یان برد.
داواكانی كرێكاران بریتی بوون له كه‌م كردنه‌وه‌ی كاتی كاركردن بۆ شه‌ش كاژێر له ڕۆژێكدا، پاره‌ی زیاتر دابینبكرێت بۆ خۆشگوزه‌رانی باری كرێكاران وخانه‌واده‌كانیان، به‌ڵێ بۆ به‌گشتی كردنی كه‌رتی ته‌ندروستی ، به‌ڵێ بۆ سۆسیالیزم نا بۆ سه‌رمایه‌داری، به‌ڵێ بۆ پێكه‌وه‌ژیان و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی په‌ناخوازان به‌ڵام نا بۆ ڕه‌گه‌زپه‌رستی.
شایه‌نی باسه یه‌كی ئایار به‌یه‌كێك له ڕۆژهگرنگهكانی سوید ئه‌ژمار ده‌كرێت كه چه‌نده‌ها چالاكی جۆراروجۆر له‌خۆده‌گرێت جگه له داوای كرێكاران كه ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ تێكهڵاوو بوونی كرێكاران وهه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه له ده‌ره‌وه‌ی سویده‌وه هاتوون بۆ ئه‌م ووڵاته وه‌ك كرێكار یان په‌نابه‌ر، هه‌رله‌م ڕۆژه‌دا هه‌ڵسوڕاوانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئاڵای ئه‌و گه‌لانه به‌رزده‌كه‌نه‌وه كه سته‌میان لێكراوه‌و بۆ سه‌ربه‌خۆیی ومافی خۆیان تێده‌كۆشن هه‌ربۆیه ئاڵای كوردستان به‌ده‌ست كه‌سانی سویدی ده‌بینرا له‌گه‌ڵیاندا ئاڵای فه‌ڵه‌ستین و سامه‌كان و گه‌ڵانی كه خاوه‌نی وولاتی سهبهخۆنیین.
ڕێكخراوی سوید هه‌ردوو حیزبی شیوعی كوردستان وعێراق به‌شداری به‌رچاوویان هه‌بوو له ڕێپێوان و چالاكییه‌كاندا كه پاڵشتی كرێكاران و دژ بهگهندهڵان دروشمیان ده‌ووته‌وه، له هه‌مان كاتدا كوردستانیانی هه‌ڵگری بیری چه‌پ وسۆسیالیزم له كوردستانی باكورو ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات چاڵاكی و بهشداربوونێكی به‌رچاوویان هه‌بوو.