هۆشه‌نگ كه‌ریم
له وتارێكی به‌بۆنه‌ی 1 ی ئایار رۆژی جیهانیی كرێكاران كه راسته‌وخۆ له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه په‌خش ده‌كرا، ئیڤۆ مۆرالیسی سه‌رۆكی پۆلیڤیا و رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی له‌پێناو سۆسیالیزم زیادكردنی مووچه‌ی بنچینه‌یی به رێژه‌ی 7% و هه‌قده‌ستی كرێی كاری به‌رێژه‌ی 10.8% بۆ كرێكارانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
مۆرالیس وتی : گه‌لی پۆلیڤیا تێده‌كۆشێت بۆ رێگریكردن له سیاسه‌تی نیولیبرالیزم و كارده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی سامان و داهاتی وڵات و بخرێته خزمه‌تی گه‌ل و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشكه‌وتن، ئیتر وڵاته‌كه‌مان ملكه‌چی ئه‌مه‌ریكا نییه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نیكۆلاس مادۆرۆی سه‌رۆكی ڤه‌نزویلا ئه‌مساڵ بۆ سێیه‌مین جار زیادكردنی كرێی كاركردنی راگه‌یاند به مه‌به‌ستی پاراستنی كرێكاران و خانه‌نشینان له كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه ئابوورییه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی سه‌رمایه‌داری له دژی ڤه‌نزویلا به‌رپایان كردووه .