هۆشه‌نگ كه‌ریم .
جۆی سمیز رێكخه‌ری راگه‌یاندن و ئامرازه‌كانی سۆسیال میدیای حزبی شیوعی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه : دوای ده‌ست به‌كاربوونی دۆتاڵد تره‌مپ له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ، مانگانه به شێوه‌یه‌كی گشتی 600 كه‌س په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی حزبی شیوعی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌كه‌ن و داوای به ئه‌ندام بوون ده‌كه‌ن ، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه له ئاستی خواستی ئێمه‌دا نییه و كار بۆ رێژه‌یه‌كی زیاتر ده‌كه‌ین له كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كان له ریزی حزبدا .
جۆی سمیز رایگه‌یاندووه له‌كاتی هاتنه‌سه‌ر حوكمی تره‌مپ تا ئێستا 50000 هه‌زار كه‌س په‌یوه‌ست بوونه به ریزه‌كانی حزبی شیوعی ئه‌مه‌ریكاوه ، زۆربه‌ی داواكاریه‌كانیش له رێگای فه‌یسبووك بووه و ده‌زانن شیوعی بوون له ئه‌مه‌ریكا كێشه‌و گرفتی زۆریان بۆ دروست ده‌كات ، به‌ڵام ئاماده‌ن بۆ كاركردن له‌گه‌ڵمان .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت سه‌ندیكاكانی ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی كرێكاران له ئێستادا خوازیاری هاوپه‌یمانی به‌ستنن له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا و ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكی تازه‌یه ، به‌شێكی تر له‌وانه‌ی هاتوونه‌ته ریزی حزب ره‌نگه زۆر له‌گه‌ڵ سۆسیالیزم ئاشنا نه‌بن به‌ڵام ده‌یانه‌وێت بڵێن ئێمه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ره‌تده‌كه‌ینه‌وه به تایبه‌تی قۆناغ و سه‌رده‌می تره‌مپ .