- ئەفشین حوسێن پەناهی مافی چاوپێكەوتنی خێزانەكەی نییە.
- شۆڕش تەهماسپی چالاكوانی مەدەنی شاری سنە ئازاد كرا.
- كۆڵبەرێكی هاووڵاتی ناوچەی سەردەشت بە ناوی سلێمان قادری گیانی لەدەستدا.
- لەكۆنگرەی 19ی حزبی شیوعی چینی كە لەمانگی ئۆكتۆبەر دەبەسترێت, بەرنامەی حزبی شیوعی دەگۆڕێت.
- حزبی شیوعی لوبنانی یادی 35 ساڵەی راگەیاندنی بەرگری لەبەرامبەر داگیركاری ئیسرائیل كردەوە.
- حزبی شیوعی لوبنانی رایگەیاند" سەرجەم هێزەكانی ناڕازی لە سستەمی تائفی لە بەرەیەكدا بەشداری هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان دەكەین.
88%ی دەنگدەرانی توركیا لە ئەڵمانیا دەنگیان بە پارتە چەپەكان داوە.
- ئەدا كۆلاو سەرۆكی شارەوانی شاری بەرشەلۆنە پایتەختی كەتەلۆنیا پشتیوانی ریفرادۆم دەكات.
- ساندیكای كرێكارانی كەرتی تایبەتی كەنەدا رایانگەیاند" ئەگەر مەكسیك پابەند پێوەری مافی كرێكاران نەبێت, پەیمانامەی بازرگانی نافتا هەڵوەشێتەوە باشترە.
- میلشیا راستگەراكانی كۆڵۆمبیا لە 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵ, 24 گەریلای فارك و 52 چالاكوانی چەپیان تیرۆر كردووە.