هۆزان مەحمود
دۆخی باشوور به ئاستێك له داڕمانی مۆڕالی گه‌یشتوه كه چیتر مرۆڤ نازانێت له‌سه‌ر كامه دیارده و كامه كێشه ده‌نگ هه‌ڵبڕێت و بنوسێت.
له گرته ڤیدیۆیه‌كدا كۆمه‌ڵێك ژن و كچی مندال و كوڕی گه‌نج هه‌ریه‌كه و ناوی خۆی و شاره‌كه‌ی ده‌ڵێت بڵاوكراوه‌ته‌وه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. گوایه ژنه‌كان سۆزانین و كوڕه‌كانیش كه‌له‌وێن كڕیارن. گوایه یه‌كێك له كوڕه گه‌نجه‌كان خۆی كوشتوه دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌یه. بێگومان له وڵاتێكدا كه مرۆڤ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕۆژانه تیرۆری كه‌سێتی ده‌كرێت، بیر له ژیان و مه‌رگیان ناكرێته‌وه..
سه‌ره‌تا ئه‌وه بڵێم من به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی له‌شفرۆشیم، ئه‌مه نه پیشه‌یه و نه هه‌ڵبژارده‌یه و نه مافه..به‌ڵكو ئه‌مه كۆنترین فۆرمی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنانه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌چێته خانه‌ی چه‌وسانه‌وه و كۆیله‌یه‌تی ژنانه‌وه.
لێره‌دا پێویسته بپرسین له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زۆرینه موسوڵمانی روو له خوا و باڵاپۆش و پڕ له مزگه‌وت چۆنه كچ و ژنیان ده‌كه‌نه له‌شفرۆش؟ ئه‌ی بۆ پیاوانی شه‌ره‌ف پارێز ده‌چنه ئه‌م شوێنانه؟ ههرئهمانهی كه‌له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی خۆشكی خۆیان ده‌ده‌نه به‌ر ده‌سترێژی فیشه‌ك و یان به‌چه‌قۆ له‌ت و په‌تیان ده‌كه‌ن.. كاتێك باسی ئازادی و كه‌رامه‌ت و مافی یه‌كسانی بۆ ده‌كه‌یت، پێت ده‌ڵێت به‌های ئه‌وروپی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵماندا.. هه‌ر ئه‌م پیاوانه‌ی كه رووده‌كه‌نه سۆزانی خانه‌كان به‌پاره سێكس ده‌كه‌ن، گه‌ر كچێك له په‌یوه‌ندیه‌كی ئازدانهدا بێت له‌گه‌ڵیان سووكی ده‌كه‌ن و به كه‌م سه‌یری ده‌كه‌ن.. به‌ڵام شاره و شار و وڵاته و وڵات به‌دوای سۆزانی جۆراو جۆره‌وه به‌پاره‌ی زۆر سێكس ده‌كات..
پرسیارێكی تر ئه‌وه‌یه ئایا هه‌ر ئه‌م ماڵه سۆزانیه هه‌یه، یان به سه‌دان ماڵی له‌م بابه‌ته هه‌یه؟ حه‌ز ده‌كه‌م بیرتان بخه‌مه‌وه كه ئه‌و كاته‌ی پاره‌یه‌كی به‌لاش به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدا ڕژابوو، بیرتانه فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌رنه‌ده‌كه‌وتن له‌به‌ر سه‌فه‌ر بۆ جۆرجیا و توركیا و دوبه‌ی و لوبنان.. پیاوانی كورد، سۆزانی خانه نه‌مابوو كه‌شفی نه‌كه‌ن له‌و وڵاتانه‌دا. به‌هه‌مان شێوه هێنانی سۆزانی میلله‌تانی جیاواز بۆ شاره‌كانی هه‌رێم كه له مه‌ساج خانه و هوتێله‌كان و شوێنی تایبه‌تدا زۆر ده‌مێكه خه‌ریكی ئه‌م كاره‌ن.
وڵاتانی زۆرینه موسوڵمان له پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه پیاوانیان زۆرترین جار ده‌چنه سۆزانیخانه‌كان و سایته پۆرنۆكانیش زۆرترین بینه‌ری هه‌یه له‌م وڵاتانه‌دا.
ئه‌وه‌ی ناتانه‌وێت بیزانن و ئاماده‌ن هه‌موو ژیانتان له دووفاقیدا بژین ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ پێویستی به ژیان و سێكس و هونه‌ر و موزیك و خواردن و سه‌فه‌ر و شوێنی ژیانه.. مرۆڤ پێویستی به به‌ستنی په‌یوه‌ندی ئازادانه و ڕاستگۆیانه هه‌یه دوور له چه‌وسانه‌وه و به‌كارهێنان و كڕین و فرۆشتن. گه‌ر پێتوایه دین كێشه‌كانت بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات، هه‌ڵه‌یت به‌ڕێزم. مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه له كوردستان، سعودیه، پاكیستان، فه‌ره‌نسا یان ئه‌فریقا بێت. حه‌ز و سۆز و ئاره‌زووی هه‌یه، هیچ دین و یاسایه‌ك ناتوانێت ڕێی پێبگرێت.
ئه‌وه‌ش بزانه كاتێك كچه‌كه‌ت به ماره‌یی و پێشه‌كی و پاشه‌كی ده‌ده‌یت به شوو به پیاوێك كه نایناسێت و له‌وانه‌یه حه‌زی لێی نه‌بێت، ئه‌وه جۆرێكه له فرۆشتن و مامه‌ڵه پێوه‌كردن.
دوو مرۆڤ كاتێك ده‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌ك خۆشبه‌خت بن كه یه‌كتریان خۆش بوێت و له په‌یوه‌ندیه‌كی مرۆڤانه و هه‌ڵبژارده‌ی خۆیان بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو عورف و یاسا و ڕێساكانتان.
من نیگه‌رانم و به‌داخم بۆ ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا دێت.. چیتر خه‌ڵكی ئێمه به‌رگه ناگرێت، ئه‌م هه‌موو كاره‌ساتانه به‌ره‌و فهنابونمان ده‌به‌ن.