ئەلقەی یەکەم
کاوه نادر قادر
چه‌پی کوردستانی به‌درێژایی نزیکە سه‌ده‌یه‌کی خه‌باتی سیاسی و نیو سه‌ده‌ی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی، ره‌وتێکی کاریگه‌ر و بڕستی نێو جولانه‌وه‌ی نیشتیمانی کوردستانی بوو،ئه‌گه‌ر رێژه‌ی به‌شداری و قوربانی و رۆڵ و کاریگه‌ری لەنێو ئەو جولانەوەیە هه‌ڵبسه‌نگێنرێ، ئه‌وا پشکی شێری به‌رده‌که‌وێ و ته‌نانه‌ت راستڕه‌وه‌کانی کوردستان له‌ده‌سپێکی خه‌بات یاخۆد که هاتنه‌وه خه‌بات، به تەنزیرکردن بۆ بیری چه‌پایه‌تی، هاتونه‌ته مه‌یدان و پاشان پاشقوڵی گرتووە و پلانگێڕیان لەبەرامبەر ئەو ره‌وته ئەنجامداوە!!، بۆیه ئه‌و واقیعه‌ی که‌ئێستا چه‌پی کوردستانی تیادا گوزه‌ر ده‌کا، له‌گه‌ڵ واقیعی خه‌بات وسه‌نگی هاوکێشه‌ی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆڵی له‌خه‌بات نه‌ک هه‌ر لاسه‌نگه، به‌ڵکوو به‌ره‌و هه‌ڵدێر ومه‌رگ ده‌چێت، هه‌ڵسانه‌وه‌و رۆڵ بینین کارێکی مه‌حاڵه نییه و نوێبوونەوەو گۆڕانکاری یەکێ لەسیماکانییەتی.
په‌رته‌وازه‌ی و نقومی نێو قه‌یران
چه‌پی کوردستانی له‌دوای راپه‌ڕین به‌هۆی کۆمه‌ڵێک هۆکار توشی په‌رته‌وازه‌یی وپهرواێزی بوو، ئه‌و دیارده‌یه‌ش ئاساییه له‌خه‌باتدا، گوزه‌رکردن له‌نێو په‌رته‌وازی بۆ ئه‌و ماوه دوور ودرێژهیه، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که‌بانگه‌شه‌ی چه‌پگه‌ری له‌باشووری کوردستان لهناوهڕۆکهکهی دووره و هه‌ر لهجغزی دۆگمایی فکری و چه‌قینی سیاسی و سستی رێکخراوه‌یی سوڕ ده‌خواته‌وه، مانای چه‌پگه‌ری له‌ده‌ست ده‌داو ده‌چێته نێو قه‌پێلکی موحافیزگهری و سوڕخواردنهوه به‌ده‌وری ده‌سه‌ڵاتی راستڕه‌وی ختم بوو له‌گه‌نده‌ڵی، به‌رده‌وام تۆمه‌تی پلانگێڕی و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی دۆزینه‌وه‌ی بیانۆییه بۆ خۆ دهربازکردن لهکهموکوڕییه زاتییه‌کان، که له‌مانای چه‌پایه‌تی ناوه‌شێته‌وه و ده‌رفه‌ت نادات به‌و تێزه زیاتر خۆ پێ بابده‌ن له‌گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا.
چه‌پی دۆگمای نێو دونیای گؤڕاو
ئه‌گه‌ر چه‌پگه‌ری هه‌وڵی گۆڕینی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دونیا بدا بۆ دادوه‌ری و یه‌کسانی و زیندووکردنه‌وه‌ی به‌هاکانی مرۆڤایه‌تی، ئه‌وا سه‌رمایه‌داری رۆژێک ئه‌و به‌هایانه‌ی لێ نابینرێت و هه‌موو تواناکانی خۆی به‌کار ده‌هێنێ بۆ پتر چه‌وسانه‌وه مرۆڤ، خۆشی بۆ ئه‌و مه‌رامه نوێکردۆته‌وه و گۆڕیوه، له‌کاتێکدا چه‌پی کوردستانی یان به شان و باڵی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌دا، یان دونیا کردۆته دوو به‌ره "کرێکار و سه‌رمایه‌دار"، به‌هه‌ردووک حاڵه‌ت ئاو لهجۆگهڵهی دۆگماتیزیمی و ریڤینیژمی سیاسی ده‌کاته‌وه و راسته سه‌رمایه‌داری خۆی گۆڕیه‌وه، به‌ڵام هه‌ر کار وسه‌رمایه لهمڵملانێدایه و ئه‌و ره‌وته واقیعییه مێژووکرده بابه‌تییه، که ده‌خوازێ ئه‌لته‌رناتیڤی سه‌رمایه‌داری بخاته روو و به‌ها مرۆڤاتییه‌کانی تیادا به‌رجه‌سته بکرێت، به‌رده‌وامه و هه‌ر هێنده هه‌یه پێویسته خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ سه‌رمایه‌داری بکرێ و میکانیزم و ستایلی گونجاوی خه‌بات گۆڕانکاری تیادا بکرێت.
چه‌پی کوردستانی له‌دووڕیانی هه‌ڵسانه‌وه و مه‌رگدا
به داخه‌وه چه‌پى كوردستانى له‌ئاست فه‌لسه‌فه و روحیه‌تى فیكرى ماركسیزم نه‌بوو، هه‌ر لهجغزى په‌راوێزى و په‌رته‌وازه‌یى نه‌زۆك سوڕدهخواتهوه، بگره ئه‌و واقیعه سلبییه نەشازە بەچەپ ته‌شه‌نه ده‌كات ورایهڵهى قه‌یرانه‌كان فراوانتر‌و پانتایى زیاتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ رۆژگاردا، زۆر وه‌رچه‌رخان و وێستگه‌ى نوێ هاتۆته گۆڕێ و پێویستى به وتارێكى چهپگهرانهى سه‌رده‌میانه هه‌بووه له‌لایه‌ن ئه‌و ره‌وته، كه‌چى دونیا گۆڕاوه‌و چه‌پى كوردستانی هه‌ر له‌شوێنى خۆی چهقییهوه، ته‌كانێكى نوێى به‌خۆى نه‌داوه!!!، ریزبهندییهكى نوێى نه‌هێناوه‌ته مه‌یدان، ئۆباڵێكى مێژوویى دیكه له‌سه‌رخۆیان تۆمار ده‌كه‌ن، دیاره چه‌په‌كانى كوردستان لهجهدهلیهتى كاركردنیاندا هێشتا دیلی عه‌قڵى دۆگماى و راستى ره‌هایى و بره‌و به‌روخسار له‌سه‌ر حیسابى ناوهڕۆك و خۆمژوڵكردن به‌دروشم و كه‌ته‌لۆكى بریقه‌دارن، هه‌موو جۆره هاوپه‌یمانى و مشاوهرهیهك قه‌بووڵ ده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حیزبایه‌تى نه‌ك جه‌ماوه‌رى به‌رفراوانى ره‌نجده‌ران و سكرتێرى حیزب له‌شوێنى سه‌ركردایه‌تى حیزب و حیزب له‌شوێنى گه‌ل بیر ده‌کاته‌وه، كاره‌ساتى هه‌ره گه‌وره‌یه و دونیاى گۆڕاوى عه‌قڵى نه‌گۆڕ و به‌سته‌ڵه‌کى چه‌پى كوردستانه!!، بۆیه به‌پێى ئه‌و واقیعه‌ى كه ئێستا چه‌په‌كانى باشوورى كوردستان تیایدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌و میكانیزم و جۆره هاوپهیمانانهى به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن، و ئه‌و خیتابه سیاسییه پارچهگهریهى گره‌وى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌و دژایه‌تیكردنى یه‌ك و دوو و موغازهلهكردنهى هێزه ئیسلامیى و راستڕهوهكانى كوردستانى له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌و حیزب ولایه‌نه چه‌پانه‌ى كوردستانى، شۆك دروست ده‌كات لهههڵسانهوەو سه‌رله‌نوێ رۆڵ وه‌رگرتنه‌وه‌ی جاران!!، ئه‌وه‌شمان پێ ده‌ڵێن بانگه‌شه‌ى چه‌پگه‌رایى له‌باشوورى كوردستان هه‌یه، به‌ڵام حیزبى چه‌پ كهگوزارشت له‌و جوڵانه‌وه‌ى دادپهروهریخوازهى نێو هه‌ناوى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان، نه ئێستا و نه له‌داهاتووى نزیكدا بكات، نییه!!!،و فریادڕه‌س بۆ واقیعى چهپایهتى توانینه لهگوزارشتكردن له‌و جوڵانه‌وه دادوه‌ر و ریفۆرمخوازهى كه ئێستا له‌گۆڕێدایه سنورێک بۆ په‌رته‌وازیی و په‌راوێزی دابنێ به وتارێكى پان كوردستانى و جه‌ماوه‌ری ناڕازی ئاشت و ته‌یار بکات بۆ ئه‌و مه‌رامه، چونكه ئه‌و جوڵانهیهوهیه به‌پێى یاسا و رێساى بابه‌تى و مێژووكردى تایبه‌ت به‌خۆى به‌ڕێوه ده‌چێت لهچوارچێوهیهكى دیاریكراو گه‌شه‌و ده‌كا، نهبهكهس له‌ناوده‌چێ نهبهكهسیش رێگرى لێده‌كرێ نه‌كۆتایی دێت!!!، له‌راستیدا چهپگهرى، خۆنوێكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و له‌ئامێزگرتنى ئه‌و جوڵانه‌وه بابه‌تیانه‌ى نێو كۆمه‌ڵگه و بهئاقاربردنى به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندى رهنجدهرانهو سه‌نگى مه‌حه‌كى پهیوهستداربوون و تهنزیركردنى ولاف لێدان به‌مێژوو نییه، به‌ڵكو به‌رده‌وام په‌یوه‌ست بوون بهراگرتنى به‌رژه‌وه‌ندى ره‌نجده‌رانه وبگره له‌و رووه پراكتیزه‌كردنى وهه‌ڵوێست وهێماى به‌رجه‌سته‌كردنى ئه‌و چهپگهریهیه، له‌راستیدا ئه‌و واقیعه ناشایسته‌ی چه‌پى كوردستانى به شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى له‌ئه‌ستۆى هه‌موو لاو کەسایەتییەکی دایە، کە دەخوازێ هه‌موو ده‌م شکسته‌کان بۆ فاکته‌ری ده‌ره‌کی بگێڕیته‌وه و فاکته‌ره زاتییه‌کان فه‌رامۆش بکرێت!!، مێژووش به‌زه‌یى به‌كه‌س نایه‌ته‌وه و تەنیا مەزوعیەت و راستی سەردەکەوێ لە کۆتاییدا.
له ژماره 1117 رۆژی چوارشه‌ممه 4/3/2015 ریگای کوردستان بڵاوبۆته‌وه ، بەدەسکارییەکی کەم جارێکی دیکە دوبارەی دەکەینەوە.