کێشه‌کان وڕێگا چاره‌ی حیزبه‌کان
ڕةخنه ییڕامیاری هزری
بەشی نۆیەم
{کێشه‌کان وڕێگا چاره‌ی حیزبه‌کان}
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، له‌ڕێگه‌ی پێویستی به‌کارهێنانی بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی ده‌سه‌ڵات و پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنانی، چه‌ندین کێشه و گرفتی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی تێدایه. له‌لایه‌ک ناوک و کاکڵه‌ی فرماسیۆنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و ئابوری سیسته‌می چینایه‌تی هه‌ڵگرییه‌تی و له‌لایه‌کى تریشه‌وه زیاتر پانتایی قڵشت و که‌لێنه‌کان له په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا شه‌به‌قی گه‌وره‌ى تێ ده‌کات.
به‌پێی به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵات و ڕاڤه‌کردنی پێویستىیهکانی ڕاگیرکردنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌شێوه‌و ئنێرژى لێکنه‌چوو که‌م و زۆر جیاواز ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر پێ خۆی ڕاگیربکات. هه‌موو کێشه‌کانیش سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تیان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سیسته‌مه‌یه. هۆیه‌ک و فاکته‌رێکی مه‌زنی مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تى یه‌کێکه له‌و کێشه ڕامیاریانه‌ی که له سه‌ره‌تایی دروست بوونی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارىیه‌وه هاته بوون. بێگوومان پێویستی سیستمی ڕامیاری و ئابووری سه‌رمایه‌داری و کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داران، له‌بره‌ودانی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیدا و هه‌روه‌ها پابه‌ندکردنی مرۆڤ به چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتێک و به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه گرنگ بووه.بۆ جیاواز کردنه‌وه‌ی بازاڕه جۆراو جۆره‌کان بێجگه له ئێستای گلوبالیزم(جیهانگیری)و (بازاڕ و پچڕاندنی سنوور). ئه‌و هه‌ست و هۆشیاری نه‌ته‌وایه‌تی چاندنه له ئاوه‌ز و بیردانی مرۆڤدا، زیاتر له ڕام کردنی کۆیله‌ی به‌رهه‌م هێندا هۆیه‌کی گرنگ بووه و بێجگه له‌وه‌ش بۆ زیاتر به‌رجه‌سته‌کردنی چاوچنۆکی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رمایه‌داری ئه‌رکێکی گرنگی بۆ گێڕاوه.
له‌لایه‌کىتره‌وه ده‌ووری له‌که‌م کردنه‌وه‌ی هه‌ست و داخوازى چینایه‌تى چینى کرێکاردا هه‌بووه. چونکه به پێى سنووره جیاوازه‌کان و به‌پێی گوزه‌رانی نه‌ته‌وه جیاواز جیاوازه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا به‌شێواز و فۆرمی جیاوازی چه‌وساوه‌و چه‌وسێنه‌ره‌وه له ڕووی نه‌ته‌وایه‌تىیه‌وه هاوخه‌باتی خۆی له‌گه‌ڵ ئهوىتردا له‌ئاوه‌ز و پراکتیکی پهیوهندىیهکانیدا لێی دوور ده‌که‌وته‌وه. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ده‌بێته یه‌کێک له پێویستىیهکانی ئه‌و سیسته‌مه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بۆ ڕۆژانێکی زۆرتر درێژه پێ بدات و بتوانێت زۆرتر له به‌رهه‌م و ڕه‌نجی کرێکاران بخوات.
هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی و دروستکردنی له ئاوهزدانی مرۆڤدا زیاتر بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و چوارچێوه‌یه‌کی ڕامیاری و جێوپۆلۆتیکێکی داخراو له ڕووی په‌یوه‌ندی چینایه‌تی جیهانی چینی کرێکار و گۆڕانی خه‌باتی چینایه‌تی به‌هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و دروستکردنی جوغرافیایه‌کی ڕامیاری و ئابووری سه‌ربه‌خۆ له ڕووپێوی سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵاتدا. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مل ملانێی ڕامیاری وئابووری و سه‌ربازی خۆشی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌کانی ده‌ووروبه‌ریدا بکات و گه‌شه‌ی سه‌رمایه و مل ملانێکانی له‌ڕێگه‌ی لایه‌نه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رجه‌سته بکات. بێگومان ناوه‌ڕۆکی سه‌رمایه‌داری له ناو خۆی جیۆپۆلتێکێکی دیاری کراودا وه‌ک ناوه‌ڕۆکی مل ملانێیه‌کی جیهانى هه‌مان سه‌رچاوه و ناوه‌ڕۆک پێک ده‌هێنێت. واته مل ملانێکهى ناو سه‌رمایه‌دارانی یه‌ک پێکهاته‌ی جوگرافیای ڕامیاری هه‌مان ناوه‌ڕۆک دروستی ده‌کات که له ڕکه‌به‌ری سه‌رمایه‌داری جیهانیدا هه‌یه.
بێگومان له زۆرترین ساتی مل ملانێکاندا له‌سه‌ر ڕووپێوی گێتی، هاوکاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگی بهشهپێکهاتووه جوگرافیا ڕامیارىیهکانه، له‌گه‌ڵ به‌شه جیاجیاکانی گێتیدا، بۆ پارێزگاری کردنی به‌ش و پێکهاته‌ی سه‌رمایه‌یان له‌سه‌ر ئاستی گێتی. به‌ڵام قه‌به‌ی و گه‌وره‌بووی قه‌باره‌ی سه‌رمایه له جیهاندا سنوور‌و یهکێتىیه ئابوورىیهکانی بڕیوه و به‌شێوه‌یه‌کی شکڵی هێشتوویانه‌ته‌وه ته‌نها له پێناوی به‌ش به‌ش کردنی یه‌ک ڕیزی چینی چینی کرێکار له گێتیدا.
له‌به‌ر ئه‌وه هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تى و ووتاردان له‌باره‌ی جیاوازی و پێکدادانی شارستانىیهته جیاوازه‌کان ده‌که‌نه هۆیه‌کی تر بۆجیاوازکردنهوهی یه‌ک ڕه‌گی چینایه‌تی چینی کرێکار. بێگومانیش مرۆڤایه‌تی بهسهرجهمىیهوه یه‌ک شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی پێکک ده‌هێنن. واتا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له دروستکردنی هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات. به‌ڵام ئه‌م هه‌سته له‌سه‌رده‌مه‌کانی تری کۆیله‌داری و ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا فۆرمێک نه‌بووه بۆ ده‌ستنیشانی ڕه‌گ و ڕه‌گه‌زی مرۆڤ.
بێجگه له‌وه‌ی که ئێستا نهتهوهیىیهکان له‌م کون و له‌و کون شانازی به ده‌سه‌ڵاتى کۆیله‌دارى و دهرهبهگایهتىیهوه ده‌که‌ن و ده‌یخه‌نه زرێی بنه‌ڕه‌ت و وه‌چه‌ی نه‌ته‌وایه‌تىیه‌وه. به‌ڵام ئه‌م لایه‌نه ته‌نها بۆ بریقه‌دارکردنی هه‌ستی نهتهوایهتىیهو هه‌روه‌ها له سه‌رپێ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چینایهتىیانه و پاساو هێنانه‌وه‌یه بۆ به‌ڕاست نیشاندانی ئاوه‌ز و هزری دروستکراویان.به‌ڵام له‌وه واوه‌تر ده‌چن که هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی مهمهسهلهیهکی ئهوتۆنهبووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ که‌س له‌ڕێگه‌ی نه‌ته‌وایه‌تىیه‌وه خۆی پێناس نه‌ده‌کرد یان پێناس نه‌ده‌کرا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌و به‌خاوه‌ن کۆیله‌که‌یه‌وه کۆیله‌یه‌تی بووه هه‌روه‌ها به‌زه‌وی و شوێنی ژیانیشی هه‌ر هه‌مان فرماسێۆن ده‌یبرد به‌ڕێوه. هه‌روه‌ها له ده‌ره‌به‌گایه‌تیشدا په‌یوه‌ندی جووتیاری به‌کرێ و به‌ش کار بووه له کێڵگه‌کانی دهرهبهگهکاندا. له کۆیله‌داریدا ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می ئه‌وانیش ته‌نها پابه‌ندی ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی کۆیله‌و کۆیله‌دار و کڕین و فرۆشتنیان بووه و هه‌روه‌ها بۆ ده‌ره‌به‌گایه‌تیش ڕێکخستنی و پارێزگاری کردنی بووه لهپهیوهندىیهکانی ناو ئه‌و فرماسیۆنه کۆمهڵایهتىیه.
به‌ڵام له‌سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییدا پێش که‌وتنی هۆیه‌کانی به‌رهه‌م هێنان و په‌یوه‌ندی چینی کرێکار به‌خاوه‌ن کاره‌وه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌کی تر چینی کرێکار ته‌نها هۆی ژیانی هێزی کاره‌که‌ی بووه بێجگه له‌وه‌ی که ئه‌م چینه له‌گه‌ڵ کۆیله و جووتیاری به‌کرێ چه‌ند جیاوازىیهکی کۆمه‌ڵایه‌تىیان هه‌بووه، و چه‌ند سیستمێکی جیاوازیان هه‌بووه.له‌م سۆنگه‌یه‌وه بۆ ڕام کردنی و زیاتر کۆیله‌کردنی چینی کرێکار و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر جووڵه و بزاڤیاندا و هه‌روه‌ها دابڕانیان له‌بزاڤی ئهنتهرناسیۆنالیستىیهکهی وه‌ک یه‌ک چین، گرنگی پێک هاتنی ده‌ووڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بووه ئه‌رکێک و جێ به‌جێ کردنیشی بووه هۆیه‌کی گرنگی له‌سه‌ر پێ راوه‌ستانی ئه‌و سیسته‌مه و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر ژیان بگوزه‌رێنێ.
له‌لایه‌کی تره‌وه له ڕێگه‌ی کۆلۆنیال کردن و داگیرکاری و خزاندنی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ک له چوارچێوه‌ی سنوورێکداو ده‌سه‌ڵاتی گرتنه ده‌ستی یه‌ک نه‌ته‌وه بووه هۆی ده‌رکه‌وتنی کێشه‌یه‌کی گرنگی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و کۆسپێک له‌سه‌ر ڕێگای خه‌باتی ئهنتهرناسیۆلیستی و چینایه‌تی چینی کرێکاره‌وه، له ڕێگای ئه‌وه‌ی که هۆشیاریه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ئاوه‌زی ئه‌و چینه‌ی داده‌گرت و مه‌سه‌له بنهڕهتىیه چینایهتىیهکهی خۆی ده‌گۆڕی به‌مه‌سه‌له و کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ناو نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی له ڕێگه‌ی ژێرده‌سته و سه‌رده‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌یی تره‌وه.له‌لایه‌ک ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هۆیه‌کی بنهڕهتىیهو بۆ به‌رده‌وام بوونی کێشه‌ی ڕامیاری له ناو یه‌ک چینداو هه‌روه‌ها هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دارىیه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی چه‌وسێنه‌ری چینی کرێکار به سهرکۆمهڵدا.
ئێستاش به‌پێی پراگماتیزمی ئیمپریالیزم، هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه بووه‌ته به‌شێک له جێ به‌جێ بوونی ڕامیاری وهه‌ندێک جاریش چاره‌سه‌رێکی نیوه ناچڵ و له‌ڕێگه‌ی(NU)ه‌وه بووه‌ته به‌شێکی ڕاڤه‌کردنی ڕامیاری ئیمپریالیستیانه‌ی ده‌وڵه‌ته زل هێزه‌کانی گێتی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌م پایه‌ی ڕامیاری و ئابووری خۆیان ده‌سه‌ڵاتدار بکه‌ن و له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئۆرگانه گه‌شه‌کردووه‌کانی ئابووری ووڵاتان ڕووبه‌ڕووی شکست و ته‌نگژه بکه‌نه‌وه.یان ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی خۆیان و گوێزانه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌یه‌کی تر به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن. بۆ نموونه له ئه‌مریکاوه ڕه‌ش پێسته‌کان و کۆچ کردوه‌کان و نه‌ته‌وه‌کانی تر پله‌دوون، به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه داخوازی چاره‌سه‌رێکی هه‌ندێک کێشه‌ن و مانه‌وه‌ی هه‌ندێک کێشه‌ی تر له‌ڕێگه‌ی (UN ) وه به‌گرنگ ده‌زانن.
هه‌موو ئه‌و کێشانه‌و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری تر کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ندێک لایه‌ن و ڕێکخراو و حیزب داناوه. ڕێگه چاره و خۆقوتارکردن له ناو‌کی هێزی جووڵه‌و بزاوتی ئه‌و کێشانه بووه به‌کێشه‌یه‌کی گرێ کوێر خواردووی و نه‌کراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌بوونی توانای ئاوهزشکان به ناوک و کاکڵه‌ی پێکهاتی بابه‌تی کێشه‌و مل ملانێکان. به‌مانایه‌کی تر دووباره کردنه‌وه‌ی ڕامیارىیهکانی ناو پرۆژه‌کانی (UN )و ده‌ورانی ڕابردووی خه‌باتی چینایه‌تی چینی کرێکار به شێوه‌یه‌کی تر جێ به‌جێ ده‌که‌ن.
واتا له‌سه‌ره‌تای ڕێگا چاره بۆ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له عێراقدا، کاکڵه‌ی هه‌مان بڕوا‌و بۆچوون هه‌بووه له سىیهکانی سه‌ده‌ی بیستدا. ئێستای پارته چه‌پ و ڕاسته‌کان ڕاڤه‌ی ده‌که‌ن و له چوارچێوه‌ی نووسراوێک یان گوتارێکی میتافیزیکدا به‌ده‌ری ده‌خات، له‌مه‌ڕ ڕفراندۆم و سه‌رپه‌رشتی کردنی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌کان، هه‌مان ڕامیاری ئێستایان هه‌ڵئینجاوی لاسایی کردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ڕابردووی چه‌پی عێراقه. له‌و ڕابردووه‌دا له‌ژێر کاریگه‌ری بڕوا‌و بۆچوونه‌کانی سۆڤیه‌ت و په‌یمانگای ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌کاندا بوو.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه و له ڕێگه‌ی په‌یمان و ڕێگه‌چاره ئیمپریالیستىیهکانی ده‌کرد به ڕێگا چاره‌و،خواسته چهپىیهکانی ناوبزاوتی چینی کرێکار و بزاوتنهکهی به ڕێگه‌یه‌کی گونجاو و شیاوی چاره‌سه‌رکردن بێت. جارێکی تر پاش زیاتر له شه‌ست ساڵێک هه‌مان میتۆد، هه‌مان پره‌نسیپ دووباره کرایه‌وه له‌لایه‌ن چه‌پی کوردستانی عێراق و ئێرانه‌وه.
بێگومان ده‌رچوون له ته‌وه‌ره‌ی خه‌باتی ئهنتهرناسیوونالیستی و ڕێگه چاره‌ی چینایه‌تی و هاو خه‌باتی چینی کرێکار کێشه‌ی بیۆس پۆلتیکوس ئه‌و میتۆده بوو. بۆیه ئه‌و کێشه‌یه له‌ئێستادا و له ڕابردوودا جه‌ختی له‌سه‌ر ئیراده و هوشیاری چینی کرێکار له گۆڕاندا نه‌ده‌کرده‌وه وبه‌ڵکو ئیراده و خه‌باتی چینی کرێکاری پێش که‌ش به ڕامیاری ومیتۆدی (UN)و ڕامیاریه ئیمپریالیستىیهکان ده‌کرد.
ئه‌م تێڕوانینه زیاتر له نووسراوی ( مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و خۆش باوه‌ڕی وورده بۆرژوازی ) دا باس و په‌یڤێکی زێترمان له‌سه‌ر کردووه. له‌به‌رئه‌وه دووباره کردنه‌وه‌ی ده‌گێڕمه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی گوتار یان نامیلکه‌که.
به‌ڵام لێره‌دا ده‌چینه سه‌ر ئه‌و پێشنیارانه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی بنیاتنان له کۆنفرانسی دووه‌میاندا ده‌ریان بڕیووه له‌م ڕووه‌وه (نزار عبدالله ) له لێکدانه‌وه‌ی دوا گۆڕانکاریه‌کانی ڕه‌ووشی ڕامیاری عێراق و هه‌ڵوێستی ئه‌واندا. به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد ده‌کات له چوارچێوه‌ى عێراقداو ده‌ڵێت [ هه‌ڵبه‌ته ته‌رحی ڕیفراندۆم بۆ چاره‌سه‌ری سته‌می میللی ئه‌میش چاره‌سه‌رێکه، به‌ڵام خودی ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌ک نىیه خۆی له خۆىدا باس بکرێ و ته‌نانه‌ت پاشگروپێشگری بۆ زیاد بکرێ له بابه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم و ئه‌م جۆره مهقولاته زهنیانه. ڕێکخستنی ڕیفراندۆمێک وه‌کو ڕێگا چاره‌یه‌کی که‌م ده‌ردی سه‌ری، له گره‌وی فه‌زایه‌کی سیاسی موناسیب و په‌ره‌گرتنی ڕێگاوچارهی رادیکاڵ و شۆڕشگێڕانه‌دایه. ته‌رحی فه‌وری ریفراندۆمێک له‌م فه‌زایه‌ی کوردستاندا و به‌م ململانێ و کێشمه‌کێش وسات و سه‌ودایانه‌ی بۆرژوازی و به‌م نائامادهیىیانهی چینی کرێکاره‌وه، ته‌رحێکه به‌ڕواڵه‌ت رادیکاڵه، به‌ڵام نهعهمهلىیهو نه ئیمکانی جێ به‌جێ بوونی هه‌یه ( ل160_161_باس و به‌ڵگه‌نامه‌کانی کۆنفرانسی دووه‌می کادران ... عێراق _(کانوونی دووه‌می _2000 )] له‌م په‌ره‌گراڤه‌دا ئه‌وه ده‌بینرێت که دیدگایه‌کی ڕوون له‌سه‌ر ڕێگای چاره‌ی ڕیفراندۆم نابینرێت. چونکه دوا لیزمه‌ی تێڕوانینه‌کان دیفاکت نىیه و نه‌گه‌تیڤی دیدوو ناماددی ڕانانهکان ده‌رده‌خات.
به دیدی من مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم له‌ژێر چاودێری (UN) دا به ده‌سته‌وه‌دانی ڕێگا چاره‌ی ئیمپریالیستیانهیه به ڕامیاری و میتۆدی(UN). واته دیل بوونی ڕێگا چاره‌ی زانستی و کۆمۆنیستىیهکانه به‌ڕێگا چاره‌یه‌کی ئیمپریالیستی، له‌مه‌وه ئیتر مه‌سه‌له‌ی ڕهووشێکی ڕامیاری گونجاو و ڕێگاچاره‌ی ڕادیکاڵ و شۆڕشگێڕانه ناتوانێت وه‌ڵامی پڕاو پڕی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بێت. چونکه فۆڕمی ڕێگاچاره‌که به میتۆدێکی بۆرژوازىیانهی (UN) دا چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرێت. واته کێشه له‌سه‌ر ئاوه‌ڵابوونی ڕه‌وشی ڕامیاری نىیه، به‌ڵکو وه‌ڵام و خواستی ئه‌و ڕێگا چارهیهیه له‌کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له عێراق و ئێران‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م فۆرمه دوور ده‌که‌وێته‌وه له ڕێگا چاره‌کانی مارکسیزم و ناتوانێت ڕه‌وشی نه‌گه‌تیڤانه‌ی ڕامیاری ئه‌و کێشه‌یه بنه‌بڕ بکات.
نزار عبدالله ئه‌و پێشنیاره‌ی قبوڵه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه ناچنهسهری که ڕه‌وشی ڕامیاری به‌گونجاو نازانن. ئه‌گینا به‌ڕواڵه‌تیش بێت پێیان ڕادیکاڵه. ئێمه‌ی کۆمۆنیسته زانستىیه‌کان ڕێگا چاره‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی نابه‌ستین به‌کێشه‌و مل ملانێکانی سه‌رمایه‌دارىیه‌وه. واته که‌م و زۆری چاره‌کردنی کێشه‌کان له هه‌ڵچوون و داچوونی ڕه‌ووشی ڕامیاری و ئابووری جیاوازدا دانانێین. به‌ڵکو ئه‌یبه‌ستین به بوونی ماددییانه‌ی کێشه‌که‌وه‌و مێژووی کێشه‌که سه‌رچاوه‌ن بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی، له ڕه‌وه‌ندی مێژووی خۆیداو له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی که به‌ربه‌ستێکه له‌به‌رده‌م چوونه‌پێشه‌وه‌ی هاوخه‌باتی چینی کرێکار له ناوچه‌که و گێتیدا. ده‌بێت به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت ڕامیاری نه‌ته‌وه‌په‌رستی و مانه‌وه‌ی کێشه‌ی نهتهوایهتىیهکان تێک بشکێنیین.
له‌ڕێگه‌ی هوشیارکردنه‌وه و دانانی پرۆسیسی ڕێگه چاره‌یه‌کی زانستىیانهی مارکسیستی، ئێمه هه‌وڵ بۆ له‌به‌ین بردنی هه‌ست و سۆزی نه‌ته‌وه‌یش ده‌ده‌ین و ده‌مانه‌وێت ڕێگه چاره‌کان نه‌بێته هۆی دروستکردنی چوارچێوه و سنووری ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ست و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی له دیدو بۆچوون و هه‌ڵسوکه‌وتیاندا به‌رجه‌سته ببێت، بێجگه له وه‌ی که ڕێگا چاره‌ی (UN) بۆ ئه‌و کێشه‌یه له سه‌رده‌ستی بۆرجوازی و سه‌رمایه‌داری جێ به‌جێ نابێت و ڕێگه چاره‌یه‌کى بۆرژوازییانه‌یه. هه‌روه‌ها ناتوانێت ڕێگا چاره‌یه‌کی کۆمۆنیستی و کرێکاری بێت و خواست و بهرژهوهندىیهکانی ئه‌و چینه بباته پێشه‌وه.
نزار عبدالله ئه‌و ڕێگا چاره‌یه‌ی به‌ته‌واوی پرۆتستۆ نه‌کردووه. به‌ڵکو هۆو به‌رئه‌نجامی جێ به‌جێ نه‌بوونی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که چینی کرێکار نائاماده‌یه‌و، ڕه‌وشێکی شۆڕشگێڕانه بوونی نىیه. ئه‌مانه ته‌نها پۆزشی وورده بۆرژوازىیهو هه‌ڵوێست و کرداری ڕاسته‌وخۆ و دابڕاو نىیه لهبۆرجوازی.
بێگومان نزار عبدالله ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت ڕێگا چاره‌یه‌کی لینینی په‌یڕه‌و بکه‌ین له‌سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد و لهههڵوێستهکانماندا جێ به‌جێ یان بکه‌ین. به‌ڵام نازانین چۆن و به‌چی ڕێگا و تێڕوانینێک ئه‌و هه‌ڵوێسته جێ به‌جێ ده‌که‌ن ؟ چونکه هه‌تا ئێستا هیچ نووسراوێکی وایان نىیه، که به‌ته‌واوی له‌سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بدوێت و ڕێگا چاره‌کانیان ده‌ربخات. به‌ڵام ته‌نها له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی ووته‌زای بڕواکانی لینینه‌وه(ته‌نها به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه) ده‌که‌ن به به‌ڵگه‌ی ڕێگه چاره‌ی جیاواز و لێک دابڕاویان له (حککع)و (حککا) و (ک_ک)ى.
به‌ڵام وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هه‌موو ڕێگه چاره‌یه‌ک پێویستیان به ڕوونکردنه‌وه‌ی هێڵه‌کانی ڕێگه چارهکهیهو به‌ووردی له ڕامیاری و په‌یامه‌کانی بکۆڵرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ نه‌کرێت له‌گه‌ڵ ڕێگه‌چاره‌ی سه‌رمایه‌داری و بۆرژوازییدا. هه‌تا ئێستا (کاتی نووسینی ئه‌م په‌رتوکه ) له‌و په‌ره‌گراڤه‌ی نزار دا دیار نىیه که پرۆتستۆی ئه‌و پێشنیار‌و هه‌ڵوێستانه‌ی (حککع) و (حککا) ده‌که‌ن یان پرۆسیسى هه‌مان ڕامیاری و میتۆد ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها نزار عبدالله پێی وایه که خه‌ڵکی کوردستان مه‌یل و خواستیان جیابونه‌وه‌ى کوردستان نىیه. ئیتر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت و یان فۆرمی جیابوونه‌وه‌ی کوردستان له‌لایه‌ن پێشنیاره‌کانی (کۆمۆنیزمى کرێکارى) و مه‌نسوری حیکمهتیشهوه بێت خه‌ڵکی کوردستان خواستێکی دێرین و مێژوویىیهتی چونکه له ڕێگه‌ی ناهوشیارىیهوه هه‌موو مه‌ینه‌ت و دهردهسهرىیهکانی له‌م سیسته‌مه‌دا به‌هۆی به‌ره‌نجامی چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تىیه‌وه گرێداوه. بۆیه خواستی هه‌موو سات و ڕۆژێکی یه‌تی.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌و درکه‌ی نزار ڕاست نىیه، هه‌تا هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانیش ڕێگیربێت، چونکه جیابوونه‌وه‌ی کوردستان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ئاواتێکی دێرینی خه‌ڵکی کوردستان و کرێکارانىیهتی. به‌ڵام ئێمه هه‌موو جیابوونه‌وه‌کان و فۆرم بۆ جیابوونه‌وه‌کان به‌هه‌ند وه‌رناگرین. چونکه ناتوانین فۆرمێکی بۆرژوازی و وورده بۆرژوازى به‌سوود و قازانجی چینی کرێکاری وه‌ربگرین.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه کێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ڕێگه‌چاره‌کانی و هه‌وڵه‌کانی ناویه‌تی له‌پێناوی جیابوونه‌وه‌دا. بۆیه ئیترخه‌ڵکی کوردستان فۆرمی ئه‌میان به‌دڵه یان هی ئه‌ویان پرۆتستۆ ده‌که‌ن. کێشه‌یه‌که په‌یوه‌ندی هه‌یه به هوشیاری ئه‌و چینه‌وه چونکه هه‌تا ئێستاش چینی کرێکاری کورد و عه‌ره‌ب هوشیاریان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی چینایه‌تی و ههمهئاههنگىیان نىیهوژههر خواردى نه‌ته‌وه‌یى کراون و جه‌سته‌یه‌کى بێ گیانن له به‌رامبه‌ر هه‌موو پێشنیاره‌کانى وورده بۆرژوازى و بۆرژوازیدا. له‌به‌ر ئه‌وه نابێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت جیابوونه‌وه و جیانه‌بوونه‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت. ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه له ڕێگه‌ى زامن کردنى به‌رژه‌وه‌ندىیه‌کانى چینى کرێکاره‌وه نه‌بێت و له پێناوى زیاتر گه‌شه و چوونه پێشه‌وه‌ى خه‌بات و تێکۆشان و ستراتیژیهتىیهوه له مێژوو به ئاڕاسته‌ى ڕه‌ووتى مێژوو نه‌بێت، ڕێگه‌یه‌کى پووچ و به‌تاڵه. ئه‌و ده‌سته واژانهى که ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى(حککع)ده‌رى ده‌بڕن و جیابوونه‌وه به هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت پێیان باش و ڕاسته. به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى که هیچ نه‌بێت چینى کرێکار له مه‌سه‌له‌و کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى ڕزگاریان ده‌بێت و…هتد. به‌ڵام ئه‌م دیدگایه نادروسته. چونکه زۆرترین جاره‌کانى جیابوونه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به هوشیارىیهوه نه‌بێت، دیدگاى نه‌ته‌وه‌یى و هوشیارى نه‌ته‌وه‌یى ده‌بێته به‌شێکى گرنگ و گه‌وره‌ى هه‌ڵسوڕاوان و پارێزگارى کردن له سنوورى وو‌ڵاتى خود. به‌ڵام بێجگه له‌وه‌ى که (حککع)به‌شێکى گرنگى جیابوونه‌وه‌ى کوردستان بهوهوهگرێ ده‌ده‌ن که هیچ نه‌بێت کوردستان ده‌چێته چوارچێوه‌ى سنور و ناوى ووڵات و به ووڵات ده‌ست نیشان ده‌کرێت ئه‌مه بێجگه له ڕامیارى و به‌رژه‌وه‌ندى بۆرژوازى کوردى و ئه‌گه‌ر عهرهبىنهبێت هیچىتر نىیه.
هه‌روه‌ها ئه‌و تێڕوانینه‌ش به‌شێکى گرنگى تێڕوانینه‌کانى وورده بۆرژوازى و بۆرژوازىو ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داران هه‌بن پێک ده‌هێنێت. ئه‌مه‌ش ناتوانێت ببێت به دیدگا‌و بۆچوونى ئێمه و پێشنیارى کۆمۆنیسته‌کان بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵکى کوردستان دڵیان به ڕامیارى و میتۆدێکى ئاواش ئاو بدرێت، ده‌بێت کۆمۆنیسته زانستىیه‌کان له هه‌موو کێشه‌کاندا ڕه‌دووى ڕامیارى و ئامانجێکى بۆرژوازى نه‌که‌ون و هه‌ر کارێک که ده‌کرێت و پێشنیارى ده‌که‌ن، ده‌بێت له لێکدانه‌وه‌کانیاندا به ته‌واوى ڕه‌چاوى چوونه پێشه‌وه‌ى خه‌باتى چینایه‌تى و به‌رژه‌وه‌ندى ستراتیژى چینى کرێکارى تیادا بکرێت و له سۆنگه‌ى ئه‌وه‌وه بڕیار له‌سه‌ر میتۆد و فۆڕمه ڕامیارىیهکانى بدرێت. ئه‌گینا به ڕیتم و ئاوزانى ڕامیارى و به‌رژه‌وه‌ندىیه‌کانى سه‌رمایه‌داریدا گۆڕ‌انى چۆنایه‌تى وه‌ک ئه‌وه‌ى که (حککع)و(حککا)تیایدا بوونه‌ته فاکته‌رى جێ به جێ کردنى ئاوات و ئامانجه‌کانى سه‌رمایه‌داران.
نزار عبدالله له هه‌مان توێژینه‌وه‌دا، یه‌ک دیدى و یه‌ک میتۆدى به شێوه‌یه‌کى جیاوازى ده‌سته‌واژه‌یى له‌گه‌ڵ (حککع)و (ک.ک)دا، په‌یڤینى خۆى ده‌کات. ده‌یه‌وێت ڕێگه بگرێت له‌وه‌ى که ڕژێم بگه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان و ده‌ڵێت [ به ئاشتى بێت یان به شه‌ڕ. ئه‌مه پێویسته ببێ به هوشیارى گشت خه‌ڵکیش. له‌به‌ر ئه‌وه ته‌حریم کردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ڕژێم پێویسته شیعارى سه‌ره‌کى ئه‌م ده‌وره‌یه ئێمه بێت.(ل162-باس و به‌ڵگه‌نامه‌کانى کۆنفرانسى دووه‌مى کادرانى……عێراق-کانوونى دووه‌م-2000] په‌یڤینى ئه‌م پهڕهگراڤهى نزار عبدالله له کۆنفرانسى دووه‌میاندا، جیاوازى نىیه له‌گه‌ڵ هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کانى (حککع)له‌و پێناوه‌دا. ئه‌وانیش جیابوونه‌وه ته‌نها له پێناوى ئه‌وه‌دا به‌یان ده‌که‌ن که ڕژێم نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان. به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه هه‌موو کێشه‌ى په‌یڤینه و له پڕاکتیکیدا جێگایان چۆڵه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له پلان و پڕۆسیسدا ئه‌رکى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌کى گرنگ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ى پڕۆتستۆ کردنى به‌رجه‌سته نىیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕامیارى ڕێنوێنى پڕاکتیک تێکه‌ڵ و خواستى وورده بۆرژوازیانهى هه‌یه. چونکه هه‌تا ئێستاش ئاڕاسته‌ى ڕه‌وشى ڕامیارى به ده‌ستى وورده بۆرژوازى و حیزبه ناسیوونالیستهکانهوهیه.
کێشه‌ى ئاشتى له جیابوونه‌وه‌ى کوردستاندا و سه‌پاندنى داخوازى چینى کرێکار و کۆمۆنیسته‌کان مهسهلهیهکىمهحاڵه وه ناتوانرێت وه‌ک ئاسۆى ئاینده چاوى لێ بکرێت. چونکه شه‌ڕ و ماهیهتهکانى به‌شێکى گرنگى وه‌ڵامه‌کانى سه‌رمایه‌دارىیه له به‌رامبه‌ر هه‌ر گۆڕانکارىیهکى دڵخوازى خۆى نه‌بێت و له‌گه‌ڵ بهرژهوهندىیهکانیدا جووت نه‌یه‌ته‌وه، به‌ڕاستى پڕۆتستۆ کردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى سه‌رمایه‌دارى عێراق، له هه‌موو ساته‌کاندا مه‌سه‌له‌یه‌که په‌یوه‌ندى به ڕه‌وه‌ندى پێشوو و ڕه‌وشى ڕامیارى و هه‌ل و مه‌رجى پڕۆسه‌ى کار کردن و به‌رهه‌م هێنان و دیالێکتیکى په‌یوه‌ندى کرێکارانى کورد و عه‌ره‌ب و سه‌رمایه‌دارانه‌وه هه‌یه. چوونکه زاڵبوونى ڕامیارى پان عه‌ره‌بیزم و گۆش کردنى ئه‌ندامانى عێراق و دروست کردنى په‌یوه‌ستى مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تى و په‌یوه‌ست بوون و پابه‌ندى ڕامیارى و کۆمه‌ڵایه‌تى پێوه بووه‌ته به‌شێکى گرنگى ژیانى کرێکاران. که‌واتا پرۆتستۆکردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ند له عێراقدا و هه‌روه‌ها جیابوونه‌وه‌ى کوردستان به ڕێگا چاره کۆمۆنیستى و مارکسیستىیهکهى خواستى هه‌موو ڕۆژێک و ئه‌رکى هه‌موو ساتێکى چینى کرێکار و کۆمۆنیسته‌کانه هه‌تا کاتى وه‌ڵام وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و کێشه‌یه.
لێره‌دا و له لایه‌کىتره‌وه نزار عبدالله دواى چه‌ند ڕسته‌یه‌کى کورت دیدگایه‌کى ئۆپۆزیسیۆنى عێراقى به‌یان ده‌کات و ده‌یکاته هۆیه‌ک له هۆیه‌کانى چاره‌سه‌رى و ڕێگا نزیکى، له چاره‌سه‌رى کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى به‌م شێوه‌یه‌ى به‌یان کردووه [ دیاره به‌و پله‌یه‌ى ده‌توانین چینى کرێکار ڕێکخراو بکه‌ین، بزووتنه‌وه‌ى کرێکارى ببوژێنێته‌وه و ئه‌م ته‌حریمه بسه‌پێنین، زیاتر له چاره‌سه‌رى سته‌مى میللى نزیک ده‌بێته‌وه، زیاتر ده‌توانین کوردستان وه‌کو مه‌رکه‌ز و ناوه‌ندێکى ڕادیکاڵ و شۆڕشگێڕ به نیسبه‌ت کولى عێراقه‌وه بپارێزین و که‌ڵکى لێ وه‌ربگرین بۆ به‌هێزکردنى به‌ره‌ى شۆڕشى کرێکارى له عێراقدا.(ل162-هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێشوو)] ئه‌م ڕانانه به هۆکردنهوهى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ند یه‌کێک له ده‌ربڕین و پێشنیازه‌کانى ئۆپۆزسینى بۆرژوازى عێراقىیه به هه‌موو باڵ و لایهنهکانىیهوه هه‌روه‌ها هه‌مان دیدگاى هه‌یه له‌مه‌ر کوردستان کردن به ناوه‌ندى هێرش کردنه سه‌ر عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى و ڕووخاندنى.
هوشیار کردنه‌وه‌ى چینى کرێکار له پێناوى ته‌نها مه‌به‌ستێکدا و له‌و ڕێگه‌یه‌وه کردنى به هۆیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆتستۆى هاتنه‌وه‌ى ڕژێم بکات و ببێته هۆیه‌ک بۆ چاره‌سه‌ر و یان ڕێگه‌یه‌کى نزیک له چاره‌سه‌رى کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى و به ڕاستى خۆش باوه‌ڕى وورده بۆرژوازىیهو ئه‌مه‌ش وه‌کو خۆى ده‌ڵێت زهن گه‌رایى و له ئاوهزێکى ڕاسیۆنالیستىیه وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. به‌هۆى ئه‌وه‌ى که دیدگایه‌کى ڕوون و ئاشکرایان نىیه له‌سه‌ر چاره سه‌رى کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى، ڕوانگه‌کان به شێوه و ڕووکارى جیاوازه‌وه ده‌چنه‌وه سه‌ر یه‌ک مانا و مه‌به‌ست،و به یه‌ک میتۆد ده‌ریان ده‌بڕن. هه‌وه‌ها ئه‌مه‌ش زۆر زۆر ناڕاسته که کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وایه‌تى وه‌ک ئه‌وه‌ى کورد به شێوه‌ى زۆر نادروست و دوور له دیفاکتۆى چاره‌سه‌رى و ڕزگار بوونى چینى کرێکارى کورد پێشنیارى لێکدانه‌وه و بۆچوونه‌کانیان بکه‌ن.
پڕۆتستۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ڕژێم به‌ڵگه‌ى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى نىیه. به‌ڵکو ده‌توانێت به‌شێکى زۆر بچووکى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى بێت ئه‌ویش ته‌نها له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که ده‌سه‌ڵاتى بۆرژوازى و سه‌رمایه‌دارانى عه‌ره‌ب به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى چینى کرێکارى کورده‌وه لاده‌برێت.. ئه‌گینا ئه‌و پڕۆتستۆیه ناتوانێت چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى بێت و ته‌نها وه‌ڵام بێت وه‌ک ئه‌وه‌ى که (حککع)و نزار عبدالله و ده‌سته‌که‌یان بڕوایان وایه. هه‌روه‌ها شۆڕشى کرێکارى له‌لاى نزار عبدالله فۆڕمێکى زۆر جیاوازى وه‌رگرتووه له‌وه‌ى که شۆڕش به مانا زانستىیهکهى به‌یان بکرێت. واتا نابێت ڕه‌وشى شۆڕش له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک ته‌نها له یه‌ک دیدگا‌و له‌یه‌ک گۆشه‌ى بچووکىیهوه ببینین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شۆڕش ماهیه‌تى په‌لامار و هێرش بردنى هه‌یه. بێجگه له‌وه‌ى که ستراتیژ و هه‌روه‌ها ڕێگه و ڕوانگه‌ى جیاوازى خۆشى هه‌یه. که‌واتا نابێت ته‌نها شۆڕش فۆڕمێکى بچوک و به‌رته‌سکى هه‌بێت.له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ک چاره‌سه‌رى کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى له دیدو ڕهههندیاندا ڕێچکه‌یه‌کى بۆرژوازییانه‌ى به خۆوه گرتووه. له‌لایه‌کى تریش ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه به ناوهندکردنى شۆڕش له عێراقدا، کوردستان بکه‌نه باره‌گا و جێگاى شۆڕشى کرێکارى.
ئه‌گه‌ر فۆرمى چاره‌سه‌رى کێشه‌کان کرێکارى نه‌بێت ئیتر چۆن و به چ ڕێگایه‌ک ده‌توانن شۆڕشى کرێکارى به‌رپابکه‌ن!بێگومان ته‌نها دانانى ڕسته و ده‌سته‌واژه ڕیزکردنه و هیچىتر. ئه‌گینا هه‌تا ئێستا فۆڕمى شۆڕش و خه‌بات له‌و پێناوه‌دا و هه‌وڵ و ڕوون کردنه‌وه‌ى ئامانجه‌کانى شۆڕش بوونیان نىیه له هزرىیاندا.
له‌لایه‌کى تره‌وه ناکرێت پلاتفۆڕمى (نان،کار،ئازادى،حکومه‌تى شورایى)بکه‌ن به ئه‌لته‌رناتیڤ و ڕێگا چاره‌ى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رمایه‌دارى. بێَگومان ئه‌م پلاتفۆڕمهش هه‌مان ناوه‌ڕۆکى پلاتفۆڕمى (ئازادى، یه‌کسانى،حکومه‌تى کرێکارى،یان جمهورى سۆسیالیستى)یان هه‌یه‌و، له به‌شى دواتردا ده‌چمه سه‌ریان. بێگومان زۆر خه‌یاڵیانه و ڕاسیونالیستانه پڕۆسه‌ى نوسین و په‌یوه‌ندى به ماددیه‌تى سروشته‌وه یان چاوبینىیهوه دروست ده‌که‌ن. ئه‌گینا وه‌ڵامه‌کان و ڕێگا چاره‌کان فۆڕمى جیاوازییان هه‌یه هه‌روه‌ها وه‌ڵامى زۆرترین به‌شى کێشه‌کانمان له‌م نووسینه‌و له نووسینه‌کانى پێشتردا داوه‌ته‌وه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ریان.
له‌لایه‌کىتره‌وه (ئاسۆ غه‌ریب) له پهیڤینهکانى خۆیدا تێزى وایه که ڕێگه چاره‌ى لینینى بۆ کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى کورد، ڕێگه چاره‌ى شیاو‌و دروستى کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى کورد نىیه له عێراقدا. به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى له گۆڕ‌انى ڕابردووى مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تى و داخوازى له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانه هۆیه‌ک بووه بۆ جێ گرتنه‌وه‌ى ئابوورىیهکى پێشکه‌وتوو به ئابورىیهکى دواکه‌وتوو. له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ڕه‌ووشى کۆمه‌ڵایه‌تى دواکه‌وتوو تێ ده‌په‌ڕێنێت و ڕه‌ووشى کۆمه‌ڵایه‌تى پێشکه‌وتوو شارستانى داده‌مه‌زرێت. به‌ڵام ته‌نها ئه‌مه هۆیه‌ک نه‌بووه له ڕێگه چاره‌کانى کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى له ڕووسیادا، چوونکه له کاتى خۆیدا ڕووسیا له‌چاو ووڵاتانى تر‌ى ئه‌وروپادا له هه‌موو ڕوویه‌کى به‌رهه‌م هێنانه‌وه له شوێنێکى زۆر له دواوه جێگاى گرتبوو. واتا ئه‌مه ته‌نها به کارهێنانێکى به‌و شێوه‌یه نه‌بوو که (ئاسۆ غه‌ریب) درکى بۆى هه‌یه. واتا کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى و وه‌ڵام وه‌رگرتنه‌وه‌ى، په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه که مه‌سه‌له‌یه‌که له‌و مه‌سه‌لانه‌ى که ڕێگرى له‌به‌ر ده‌م هاو خه‌باتى و یه‌ک ڕیزى چینى کرێکار ده‌گرێت و له هێز و ئنرێژى خه‌باتیان که‌م ده‌کاته‌وه و هه‌ندێک جارى زۆریش ده‌که‌ونه به‌ره‌ى دژ به یه‌ک و له سه‌نگه‌رى جیاوازى یه‌کتریدا ئه‌جه‌نگن. بۆیه کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى له‌لاى لینین و هه‌روه‌ها به دووباره کردنه‌وه‌ى هه‌مان تێڕوانینى مارکس‌یش له‌سه‌ر ئێرله‌ندا و ئینگلترا، له ههموڵى ئه‌وه‌دابوون که ئێرله‌نده جیا بێته‌وه له ئینگلترا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن کرێکارانى هه‌ردوو لا له‌یه‌ک به‌ره‌دابن و له سبه‌ى ڕۆژى جه‌نگى چینایه‌تیاندا دوو سه‌نگه‌رى جیاواز له یه‌کترى نه‌گرن.
ئیتر ئه‌و ئاوزانهى (ئاسۆ غه‌ریب) ئاوزانێکى نا ماددى و نابابهتىیه، بۆیه ناتوانێت له به‌هاى هزرى بیر و بڕواکانى لینین و مارکسه‌وه سه‌رچاوه بگرن. ته‌نها لێکدانه‌وه‌ى ئه‌ندێشه‌ى خۆیه‌تى و به‌کارهێنانێکى ئاوه‌زیانه‌ى تیادا پڕۆسیس کراوه ئه‌گینا دیڤاکتۆى ڕووداوه‌کانى ڕابردوو و له ئێستاشدا هه‌رچه‌نده جۆره‌کانى یان ئاستى گه‌شه و دواکه‌وتنه‌کانیان له یه‌کترى جیاوازبێت، ناتوانێت کاریگه‌رى له‌سه‌ر جۆرى داخوازىیهکان له کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وایه‌تیدا بگۆڕێت، وه‌ک ئه‌وه‌ى کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى به ڕێگاى دابین کردنى مافى چاره‌ى خۆنووسین، بگۆڕێت به وهڵامێکىتر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه سه‌رده‌م و سیسته‌مى سه‌رمایه‌داریمان تێ نه‌په‌ڕاندووه.
له مێژووى سه‌ره‌تایى دروست بوونى ئه‌و سیسته‌مه‌و له ئێستاشدا کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى هۆیه‌ک بووه و هه‌م بۆ ئیستثمار کردنى (وه‌به‌ربردن)ى ناوچه‌ى کێشه‌که و هه‌م بۆ شێواندنى خه‌باتى چینایه‌تى به خه‌باتى ناسیونالیستى و دابڕانىیان له هاو خه‌باتى چینایه‌تى چینى کرێکارى ناوچه جیا جیاکان. بێجگه له‌وه‌ى سیاسه‌تى ئیمپڕیالیستى له ڕێگه‌ى ئه‌و کێشانه‌وه زیاتر و زیاتر ده‌توانێت ده‌رگاى چوونه ناوه‌وه‌ى بۆ ناوچه جیا جیاکان بکاته‌وه و هه‌روه‌ها درێژه به ده‌سه‌ڵاتى سه‌رمایه‌دارى بدات.
بێجگه له ڕابردوو و له‌لایه‌کىتره‌وه و له سۆنگه‌ى بیر و بۆچوونى (ئاسۆ غه‌ریب) له کۆنفرانسى دووه‌میاندا بڕواى وایه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تى [ من پێم وایه کێشه‌ى میللى له ههلو مه‌رجى ئه‌مڕۆدا جیاوازىیهکى هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مى لینین‌دا. کاتێ لینین ئه‌م شیعاره‌ى به‌رزکردۆته‌وه به جێی خۆى مه‌سه‌له‌یه‌کى دروست و تاکتیکێکى ڕه‌وا بووه له چوارچێوه‌ى کوللى سیاسه‌تى کۆمۆنیستى کرێکاریدا، به‌ڵام له زه‌مانێکدا که لینین تیا ژیاوه، کۆتایى هێنان به کێشه میللىیهکان، کۆتایى هێنان به سته‌مى میللى و ته‌نانه‌ت ده‌رکێشانى سه‌ربه‌خۆى میللى له‌ژێر ده‌ستى ئیمپریالیزم سه‌ربارى مه‌کانى بوونى، خۆى ڕێگه‌یه‌کیش بووه بۆ گهشهىئابوورى سه‌رمایه‌دارى و زاڵ بوونى به‌سه‌ر ئابوورى دواکه‌وتوودا و به‌و مانایه هه‌م له باره‌ى ئابوورى و هه‌م له بارى کۆمهڵایهتىیهوه ئاڵووگۆڕى به قازانجى سیاسه‌تى کۆمۆنیستى به وجود هێناوه، به‌ڵام له حاڵه‌تى ئێستادا هیچ حاڵه‌تێکى له‌و بابه‌ته مه‌وجود نىیه،…(ل188-189-باس و به‌ڵگه نامه‌کانى کۆنفرانسى دووه‌مى…کانوونى دووه‌م-(2000)] ئه‌م پهیڤینهى (ئاسۆ غه‌ریب) له‌سه‌ره‌وه په‌یڤى خۆمان له‌سه‌ر ئه‌نجام داوه. ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ى (ئاسۆ غه‌ریب) بێجگه له ئایدیالیزم هیچىترنىیه. له ئێستاشدا مه‌سه‌له‌ى دواکه‌وتووى ئه‌و ناوچانه‌ى که کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى تیادایه، له‌لایه‌نێکى ڕوون و ئاشکراى ژیان و پڕۆسه‌ى به‌رهه‌م هێنانىیهتى.
بێجگه له‌وه‌ى که به‌ده‌ستى ئه‌نقه‌ستیش بێت ئه‌و ناوچانه ده‌که‌نه ناوچه‌یه‌ک که هۆیه‌کانى به‌رهه‌م هێنانى لێ دابڕن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رکاتێکى جیابوونه‌وه و سه‌ر به خۆییان ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت و ئامانجێکى کرێکارى و کۆمۆنیستى سه‌رمه‌شقى نه‌بێت. ئه‌وا ناوچه‌یه‌کن به به‌رده‌وامى بۆ گوێزانه‌وه‌ى ڕامیارى مۆنۆپۆلى و پڕاگماتیانهى وه‌به‌ربردن. هه‌روه‌ها بێجگه له‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تى و بیرى نه‌ته‌وایه‌تى ده‌بێته هوشیاریه‌ک و بۆ ماوه‌یه‌کى درێژتر له بیردانى مرۆڤى کرێکاردا جێگه ده‌گرێت.
له سۆنگه‌ى ئه‌مانه‌وه ڕێگه چاره‌ى کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى فاکته‌رێکى تاکتیکىیه بۆ گه‌شه‌ى زۆرترى خه‌بات ى چینایه‌تى و هه‌م وه‌ڵامێکى پڕاکتیکى کۆمۆنیسته‌کانه به داخوازى و تێوه‌گلانى چینى کرێکار به کێشه‌کانى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارىیه‌وه و، جێ به جێ کردنى هه‌موو خواسته‌کانى مرۆڤه به‌پێی گه‌شه و ڕه‌وه‌ندى چوونه پێشه‌وه‌ى مرۆڤ بۆ ژیانێکى دادپه‌روه‌رانه و ئازادى و یه‌کسانى نێوان مرۆڤ بێت له پێگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى کۆمۆنیستىیدا. واته مانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى چینى کرێکارى نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ژیانى دیکتاتۆریه‌تى پڕۆلیتاریادایه، تا چرکه ساتى ژیانى ئه‌و ژیان ده‌کات، که به‌رجه‌سته‌ى ژیانێکى پێکه‌وه‌یى و هاوبه‌شى مرۆڤ دۆستى ده‌گوزه‌رێنن.
ڕێگه چاره‌ى کۆمۆنیسته‌کان به‌و شێوه‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌یه، که خستوومانه‌ته ڕوو. به‌م پێ یه نابێت خواستى جیابوونه‌وه له‌سه‌ر گه‌ردانى ڕامیارییه‌وه سه‌رچاوه بگرێت، به‌ڵکو خواستى جیابوونه‌وه له په‌یوه‌ندى مێژوویى چینى کرێکارى نه‌ته‌وه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و چۆنیه‌تى پهیوهندىیهکهیان ده‌توانێت ده‌ست نیشانى ئه‌و داخوازىیه بکات. له‌به‌ر ئه‌وه خواستنى مافى چاره‌ى خۆنووسین خواستێکى به‌ر هه‌قى چینى کرێکاره له ئێستا‌و ئاینده‌شدا، هه‌روه‌ها له ڕابردووش‌دا زانستى بڕوا‌و بۆچوونه‌کانى چینى کرێکارى ده‌نواند. ده‌ربڕینى داخوازى (حککع)بۆ چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى له ڕێگه‌ى ڕیفراندۆم و چاودێرى کردنى له‌لایه‌ن (U N)ه‌وه بۆ ئه‌م خواستنه‌ش فاکته‌رى سه‌رگه‌ردانى ڕامیارى و یان بێ ناونیشانى وو‌ڵاتى بێت. به شێوه‌یه‌کى چاوبینى ئه‌م دیده له بێ به‌هایى دید و ده‌ربڕینه‌کان و فه‌لسه‌فه‌که‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و وه‌ک کێشه‌یه‌کى ڕاست ڕووى مامه‌ڵه‌ى ناکرێت. ئه‌و خواستنه‌ش وه‌ک خواستى ناسیۆنالیسته‌کان یه‌ک ڕیتم و میلۆدى ده‌خوێنن.
له‌لایه‌کىتره‌وه حیزبه بۆرژوازى و وورده بۆرژوازىیهکانى تر که خۆیان به نوێنه‌رى لیبرالیزم و پان ئیسلامیزم و نه‌ته‌وه په‌رستى و نیشتمانیه‌کان، هیچیان ناتوانن وه‌ڵامى پڕا و پڕى کێشه‌که بده‌نه‌وه و، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێکیش هه‌بێت، له چوارچێوه‌ى قازانج و ڕامیارى پراگماتىیانهى خۆیانه‌وه چاو لێده‌که‌ن و ده‌یکه‌نه بنکه‌یه‌ک بۆ سوود و قازانجى کۆمه‌ڵێکى که‌مى ڕێڤه بهرییهکهیان. دیدى چاوه چاوى بۆ (UN). تێزێکى ڕازیبوون و خواستى ئیمپریالیزمى جیهانیشى بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن.
له‌باره‌ى پلاتفۆڕم و ڕێگه چاره‌کانیان و، هه‌روه‌ها دیدى ڕه‌دوو که‌وتوویان بۆ ڕه‌وه‌ندێک. که دواى جه‌نگى سارد له گۆڕه‌پانى ڕامیارى و به‌رژه‌وه‌ندىیه‌کانى جیهانى سهرمایهدارىیدا هاتۆته بوون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ڕێگا چاره‌یه‌کى کۆمۆنیستىیهوه کار بۆ ئاینده‌ى کێشه‌که‌یان به ڕێ ناکه‌ن، هه‌ر جاره‌ى له سنوورێکه‌وه هێزێکى ده‌ره‌کى و ووڵاتێکى دراوسێیان ده‌هێننه گۆڕه‌پانى ڕامیارى و جه‌نگى سهربازىیهوه و ده‌یکه‌نه پشت و په‌نا بۆ هێز و له‌شکرى خۆیان تا بتوانن پشتى مێملى خۆیان له زه‌وى بده‌ن.
ئاسۆى ڕامیارى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى ئه‌وان، ته‌نها پاوه‌ن خوازى خێزانى و حیزبىیه و دووره له خواست و ئاواته‌کانى چینى کرێکار و هه‌تا ئه‌ندامانى نه‌ته‌وه‌که‌شیان (به بیرى خۆیان). لێره‌دا کوردستان بووه‌ته پڕۆژه‌یه‌کى بازرگانى و له ڕێگه‌ى حیزبه‌کانه‌وه که ده‌وورى کۆمپانیا بازرگانىیهکانى تیادا ده‌بینن و سوود و قازانجه کانیان ى تیادا جێ به‌جێ ده‌که‌ن. ئه‌گینا هیچ لایه‌کیان له هه‌وڵى گۆڕان و جێ به‌جێ کردنى خواسته‌کانى خه‌ڵک به ماناى ووشهکهنىیه، به‌ڵکو ئاوات و خواستى کۆمه‌ڵێکى که‌مى خۆیان له ڕێگه‌ى کۆمپانیاکانیانه‌وه جێ به‌جێ ده‌که‌ن. لێره‌دا خه‌ڵک ناخه‌مه ناو چوارچێوه‌ى بیر و هۆشى خۆمه‌وه، ته‌نها گۆڕان کارىیهکان به قازانجى چینى کرێکار له ڕێگه‌ى چینى کرێکاردا ده‌بینمه‌وه‌و یه‌کێک له ئه‌رکه گرنگ و ڕۆژانهیىکانى ئێمه‌یه. ئه‌گینا (خه‌ڵک) وه‌ک ووشه‌یه‌ک بێجگه له ووشه‌یه‌ک که ده‌ربڕى هه‌موو کۆمه‌ڵى چین و توێژه‌کانى ناو کۆمه‌ڵ نه‌بێت هیچ کاکڵهیهکىترى تیادا نىیه.
که‌واتا ئێمه ڕێگا چاره‌ى لینینى و مارکسیستى ئێستاش به ڕێگا چاره‌یه‌کى شیاو و زانستى ده‌زانین له‌سه‌ر ڕێگاى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى کورد له عێراق و ئێران و هه‌موو ناوچه‌کانى تر‌ى گێتىیدا. ڕێگه چارهکانىتر بێجگه له‌سه‌ر لێشێواندن و ڕه‌دووى ڕامیارى و به‌رژه‌وه‌ندىیه‌کانى ئیمپریالیزم هیچى تریان لىَ سه‌وز نابێت.