بەشی دەیەم
مێژوو پێکهاتى ده‌ستى مرۆڤایه‌تىیه. ئه‌و کاته‌ى که چه‌رخى مرۆڤایه‌تى په‌یوه‌ندىیه خێڵهکىیه ناچینایهتىیهکانى گواسته‌وه بۆ په‌یوه‌ندى چینایه‌تى،و تیایدا دوو چینى جیاوازى ژێرده‌سته و سه‌رده‌سته‌ى له‌سه‌ر زه‌وى په‌یوه‌ندى کۆمه‌ڵایه‌تى هێنایه بوون. ئه‌م گوێزانه‌وه‌یه که له ڕێگه‌ى چاو چنۆکى مرۆڤه وه سه‌رچاوه‌ى گرت و تیایدا ده‌سه‌ڵاتى خۆى به شێوه‌یه‌کى به‌ره به‌ره‌یى به‌سه‌ر مرۆڤه‌کانى تردا پرۆسیس کرد. و به‌رى ڕه‌نجى ئه‌وانه‌ى به شێوه‌یه‌کى زۆر دڕندانه بۆ خۆى ده‌برد و زیاتر و زیاتر خاوه‌ندارێتى بۆ مه‌یسه‌ر و مسۆگهردهکرا و هۆیه‌کى کاریگه‌ریش بوو له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت.
سیسته‌مى چینایه‌تى له‌وکاته‌ى گوێزانه‌وه‌ى له په‌یوه‌ندى کۆمه‌ڵایه‌تى بێ چینه‌وه بۆ پهیوهندىیهک له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى دروست بووبێت، ئه‌وکاته پێش هاتێکى گه‌وره بوو بۆ مرۆڤایه‌تى، چونکه زانستى ئه‌و پهیوهندىیهى گۆڕیوه بۆ پهیوهندىیهک، که له ناو خۆیدا هه‌ڵگرى گۆڕان و گۆڕ‌انى به‌رده‌وامى پێشکه‌وتوو تره‌و مرۆڤ پێشهاتى زیاترى لێوه به‌رهه‌م ده‌هێنێت. له سۆنگه‌ى ئه‌مه‌وه گۆڕ‌انى کۆمه‌ڵى خێڵه‌کى، بێ چین، بۆ کۆمه‌ڵى چینایه‌تى، پێشهاتێکى گه‌وره‌بوو بۆ مرۆڤایه‌تى.و سیسته‌مه کۆمهڵایهتىیهکانى ده‌ره‌به‌گایه‌تى و سه‌رمایه‌دارى به دواى خۆیدا هێناو پهیوهندىیهکانیان یه‌ک به دواى یه‌کدا به‌رهه‌مى دوا به دواى سیسته‌مه‌کانیان به‌رهه‌م ده‌هێناو به دوایدا شارستانیه‌ت و شارنشینى پێک ده‌هات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شاره‌کانى دروست بوون، گه‌وره‌بوون و پێشکه‌وتن. بوو به هۆى ئه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تى سیسته‌مى چینایه‌تى کۆیله‌دارى بکات به ئه‌لته‌رناتیڤى سیسته‌مى کۆمه‌ڵایه‌تى بێ چین.
هه‌روه‌ها له‌ناو سیسته‌مى کۆیله‌داریش دا، به‌هۆى گه‌شه‌ى زیاترى بازرگانى وبه‌رهه‌م هێنانى کشتوکاڵىیه وه چینێکىتر و توێژ گه‌لێکى تر‌ى چه‌وسێنه‌رى ده‌ره‌به‌گایه‌تى پێک هاتوو سیسته‌مى ده‌ره‌به‌گایه‌تیان کرد به ئه‌لته‌رناتیڤى سیسته‌مى کۆیله‌دارى.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌لته‌رناتیڤى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى له به‌رامبه‌ر سیسته‌مى دهرهبهگایهتىدا، هه‌مان پێڕه و ڕاسته، واتا سه‌رجه‌مى سیستهمىگۆڕاو بریتىیه له بنه‌ڕه‌تى گۆڕ‌انى په‌یوه‌ندى کۆمهڵایهتىو ڕامیارى و ئابوورى ڕابردوو بۆ سیسته‌مى ناو ژیارى مرۆڤایه‌تى ئه‌و ساتانه‌ى که ژیانى ئه‌و سیسته‌مانه زیندوو بوون. له سۆنگه‌ى ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه وه ئه‌لته‌رناتیڤ بوونى بنه‌ڕه‌تى پێک هاتهیهکى ته‌واو گۆڕاوه له ڕووه‌کانى ڕامیارى و ئابوورى و کۆمهڵایهتىیهوه له‌چاو سیسته‌مى پێشووتردا. به‌م پێ یه کۆمۆنیسته زانستىیه‌کان ئه‌لته‌رناتیڤى سیسته‌مى چینایه‌تى سه‌رمایه‌دارى به سیسته‌مى بێ چینى کۆمه‌ڵایه‌تى پێشکه‌وتوو وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
واته گۆڕ‌انى بنهڕهتىیه له بارى ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ڕامیارى سه‌رمایه‌دارى به پێک هاتووىیهکى ئابوورى ڕامیارى له‌سه‌ره‌تادا و دواتر به پێک هاتوویهکى ناڕامیارى. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى، ده‌بنه بنه‌ڕه‌تى پێوه‌ندى مرۆڤایه‌تى سیسته‌مى سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمى زانستى. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فرماسیۆنه ڕامیارىیهکهى پێش ئه‌و سیسته‌مه چینایهتىیه له پێک هاته‌ى ڕامیارى دیکتاتۆریه‌تى پڕۆلیتاریادا خۆى ده‌نوێنێت. چونکه ئه‌م پێک هاته ڕامیارى و چینایهتىیه، پێک هاتێکى ڕاگوێزهره و ناتوانێت وه‌ک سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى له‌سه‌ر پایه‌ى چینایه‌تى خۆى بمێنێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌رکه‌کانى ئه‌و سیسته‌مه ڕامیارىیه جیاوازىیهکى بنه‌ڕه‌تى و گۆڕانکارى هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داریدا. چونکه ئه‌و پایه ڕامیارىیه هه‌وڵى له پێناوى نه‌هێشتنى پایه‌ى چینایه‌تى خۆیدایه. بۆ ئه‌وه‌ى پایه‌ى ڕامیارى و چینایه‌تى و ئابوورى سه‌رمایه داریش نه‌هێڵێت. به‌م پێیه ده‌بێت ئه‌لته‌رناتیڤى کۆمۆنیسته زانستىیه‌کان ڕوون و ئاشکرابێت، بتوانێت به‌کارهێنانه مورادیڤىیهکان و تیۆرىیهکانى ده‌ست نیشانى ناوه‌ڕۆکى ئه‌لته‌رناتیڤى مارکسیستى بێت له‌به‌رامبه‌ر سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌مووئه‌و دانراوانهى به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌دارى ناتوانێت ئه‌لته‌رناتیڤى سه‌د ده‌ر سه‌د بێت و به هه‌ند وه‌ربگیرێت. هه‌تا تێڕوانینه‌کان لێکدانه‌وه‌کانى ده‌ربڕى ته‌واوى به‌ده‌ست هێنانى سیسته‌مى بێ چین نه‌بێت. واتا ناتوانرێت له ڕێگه‌ى تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵى پلاتفۆڕمى ڕامیارى و ستراتیژییه‌وه، به ئه‌لته‌رناتیڤى سه‌رمایه‌دارى وه‌ربگیرێت ئه‌وه‌ى هه‌تا ئێستا له ناوه‌ندى گۆڕه‌پانى ڕامیارى و کۆمه‌ڵایه‌تى و چینایه‌تیدا هه‌یه، ئه‌لته‌رناتیڤى ئه‌و سیسته‌مه چه‌وسێنه‌ره نىیه. به‌ڵکو نه‌شى توانیوه هه‌نگاوه‌کانى به‌شێوه‌یه‌کى زانستى له به‌رامبه‌ر سیسته‌مى سه‌رمایه‌داریدا هه‌ڵبهێنێت و له ڕێگه‌ى ئه‌وه‌وه هه‌نگاوه‌کان و هه‌ڵهێنانیان به ئاڕاسته‌ى گۆڕینیدا بێت.
واتا فدڕاڵى و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیى کوردستان به شێوه‌ى حیزبى زه‌حمه‌ت کێشان و سه‌ربه‌خۆى به شێوه‌ى ڕیفراندۆمى خه‌ڵکى کوردستان له‌لاى (حککع)و، هه‌روه‌ها سه‌ربه خۆیى به فۆڕمى (P.K.K)ى و هه‌روه‌ها ستراتیژى ئێستایان که خزمه‌ت کردنى ده‌وڵه‌تى تورکیا به هاوبه‌شى بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و ئهلتهرناتیڤانهى تر که له‌مه‌ودوا ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته ده‌که‌ین، ناتوانێت وه‌ڵامى پڕا و پڕى، گۆڕ‌انى ئه‌و سیسته‌مه و داخوازىیه ڕامیارى و تاکتیکىیهکانى بزووتنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى چینى کرێکار بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فیدراڵى له‌لاى ئێمه و له هه‌موو سه‌ر زه‌ویدا گۆڕان به‌سه‌ر په‌یوه‌ندى سیسته‌مى ڕامیارى و ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى سه‌رمایه‌داریدا ناهێنێت و به‌ڵکو مانه‌وه‌ى هه‌مان سیسته‌م و به‌رژه‌وه‌ندىیه له ڕێگه‌ى هاوکارى و هه‌مه ئاهه‌نگى ڕامیارى و چینایه‌تى چینى سه‌رمایه‌دارى هه‌ردوولاى پێک هێنه‌رى دهووڵهتى فیدڕاڵىیه.بۆ ڕیفراندۆمى (حککع)،و سه‌ربه‌خۆیى حیزبى زه‌حمه‌ت کێشان. و هه‌وه‌ها، P . K. K و مورادیڤى ئه‌م دوایىیانهى هه‌مان سیسته‌م به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه. له سۆنگه‌ى ئه‌مه‌وه ئه‌و بهرامبهرێکهیهى که ئه‌وان جێ به جێی ده‌که‌ن ناتوانێت، ئه‌لته‌رناتیڤى ئه‌و سیسته‌مه چه‌وسێنه‌ره بێت، که کێشه‌ى ڕامیارى و کۆمه‌ڵایه‌تى ناوازه و جۆر به جۆرى زۆر و زه‌به‌ندى هه‌یه.
ئه‌لته‌رناتیڤى هه‌موو ئه‌و کێشانه و وه‌ڵام وه‌رگرتنه‌وه‌یان به په‌یوه‌ندى به ستراتیژى گۆڕان و له‌ناو بردنى پێکهاتى ڕامیارى کۆمه‌ڵایه‌تى ئابوورىیهکهیهوه گرێ دراوه. چونکه هه‌تا گۆڕ‌انى بنه‌ڕه‌تى له ستراتیژ و به‌رنامه‌ییدا هه‌ڵنه‌گرێت ناتوانێت ڕێگه‌چاره‌ى بنه‌ڕه‌تى پێکهاتى ڕامیارى و پراکتیکى بێت. که‌واتا ناتوانێت ئه‌لته‌رناتیڤیش بێت و هه‌روه‌ها ناتوانێت له ئایدیایه‌کى ڕیفۆرمیستىیهوه سه‌رچاوه‌ى ئه‌لته‌رناتیڤى سیسته‌مى ئێستا هه‌ڵبگرێت و،یان بته‌وێت ئاوهزێکى ڕیفۆرمیستى به ڕێگا چاره‌ى بنه‌ڕه‌تى و زانستى هه‌موو کێشه کۆمه‌ڵایه‌تى و ڕامیارى و ئابووریان بزانیت. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه (حککع)و بزوتنه‌وه‌ى بنیات نان له ڕێگهىپلاتفۆڕمهکهیهوه که ههڵئینجاوى ناو ڕامیارى و میتۆدێکى تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵه ناتوانێت له جێگه‌یدا کۆڵه‌که‌ى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى له‌ق بکات و له به‌رامبه‌ریدا سیستهمێکىترى کۆمه‌ڵایه‌تى کۆمۆنیستى بێ چین بنیات بنێت. چونکه پێکه‌وه گرێدانى دوولایه‌ن و دوو پێک هاته‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و دوو سیسته‌مى جیاى چینایه‌تى و بێ چین، ناتوانێت به لێک ههڵپێکانیان له چوارچێوه‌ى پلاکارتانێکىدا بیۆس پۆلیتیکۆس و ستراتیژێکى ڕۆشنمان بخاته به‌ر ده‌ست، به‌ڵکو به ته‌نها ڕامیارى سه‌رلێتێکدان و به یه‌کسان کردنى دوو سه‌رده‌مى جیاوازى ده‌سه‌ڵاتى چین و سیسته‌مى هاوکارى و هه‌مه ئاهه‌نگى ژیانى پێکه‌وه یه‌کسان و ئازاد گوزه‌راندن تیادا به‌رجه‌سته بووه. به‌م پێیه پلاتفۆڕمى (حککع)و بزووتنه‌وه‌ى بنیات نان له سه‌ره‌تاى جیابوونه‌وه‌یاندا هه‌مان پێکهێنانىیان هه‌بووه. واتا پلاتفۆڕمى (ئازادى،یه‌کسانى،حکومه‌تى کرێکارى)له‌سه‌ره‌تادا پلاتفۆڕمى هه‌ردوولایه‌ن بووه. به‌ڵام له دواتردا له‌لاى (حککع)و(حککا)ئه‌م پلاتفۆڕمه به هه‌مان ناوه‌ڕۆکه‌وه بووه به (ئازادى،یه‌کسانى،جمهورى سۆسیالیستى)و لاى بزووتنه‌وه‌ى بنیات نان بوه به (نان،کار،ئازادى،حکومه‌تى شورایى) هه‌رسێ لایه‌نى پلاتفۆڕمه‌که یه‌ک ناوه‌ڕۆکو یه‌ک فۆڕمى ڕامیارى و کۆمه‌ڵایه‌تىیان هه‌یه. چونکه له‌م کاته‌دا حکومه‌تى کرێکارى یه‌کسان کراوه به جمهورى سۆسیالیستى و به حکومه‌تى شورایى. که‌واته ئه‌و ناوه‌ڕۆکه هه‌مان ناوه‌ڕۆکى سیسته‌مى ئابوورى و ڕامیارى و کۆمه‌ڵایه‌تى سه‌رمایه‌دارى دهوڵهتىیه. چونکه ئه‌وانیش وه‌ک بۆرژوازى له سیسته‌مى چینایه‌تى خۆیاندا باسیان له ئازادى و یه‌کسانى ده‌کرد و ئه‌و سیسته‌مه‌یان له ووتهزاى ئازادى و یه‌کسانیدا پڕ ده‌کرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ووتهزاى ئازادى، یه‌کسانى، په‌یوه‌ندى به سیسته‌مى کۆمه‌ڵایه‌تى بێ چینه‌وه هه‌یه، به‌ڵام حکومه‌تى کرێکارى، جمهورى سۆسیالیستى حکومه‌تى شورایى، بێجگه له‌وه‌ى که جمهورى سۆسیالیستى هه‌مان واتاى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و چینایه‌تى هه‌یه و ناتوانێت له ناوکى پێکهێنانهکهى خۆشی‌دا پهیوهندىیهکان سۆسیالیستىبێت. به‌یه‌ک واتا و یه‌ک فۆڕم ده‌به‌خشن له‌لاى هه‌ردوولا. بێگومان جمهورى سۆسیالیستى بێجگه له ده‌ربڕینێکى سۆڤێتىیانه و سه‌رمایه‌دارى ده‌وڵه‌تى هیچ واتا و مانایه‌کى تر نابه‌خشێت، و ناتوانرێت جمهوریه‌ت به دیموکراتى و نادیموکراتىیهوه له چوارچێوه‌ى سیسته‌مى چینایه‌تى کرێکاران یان سه‌رمایه‌داران ده‌ربچێت و ناتوانێت په‌یڕه‌وێکى سیسته‌مى بێ چینى کۆمۆنیستى بێت.
سیسته‌مى هه‌رسێ ناوزه‌ندکراوه که چینایهتىیه. هه‌روه‌ها سه‌ر به چینێکه و ناتوانێت، ئازادى یه‌کسانى په‌یڕه‌و بکات، بێجگه له سیسته‌مى ده‌سه‌ڵاتى دیموکراتى ئیتر به ناوه‌ڕۆکى ده‌سه‌ڵاتى چینایه‌تى چینى کرێکار یان سه‌رمایه‌دارى بێت. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م پلات فۆڕمه ناتوانێت جێگه‌ى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى له‌ق بکات و بنکه‌ى ماددى سروشتى خۆى هه‌ڵبکه‌نێت و بناغه‌کانى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. لێره‌وه‌یه به‌یانى پابه‌ندبوونى بزووتنه‌وه‌ى بنیاتنان ده‌خه‌ینه ژێرنهشتهرى ڕه‌خنه‌وه و دیدگا نازانستى و نا مارکسیستىیهکهیان ده‌خه‌ینه ڕوو.
(ئه‌حمه‌د معین) له گفتووگۆیه‌کى ڕۆژنامه‌ى په‌یامى کۆمۆنیزمى ژماره (2)دا له‌سه‌ر ڕه‌ووشى ڕامیارى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى له عێراقدا ئه‌لته‌رناتیڤى خۆیان به‌م شێوه‌یه له سه‌ره‌تاى جیابوونه‌وه‌یاندا به‌یان ده‌کات [ ناوه‌ڕۆکى ئه‌لته‌ر ناتیوى ئێمه له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م وه‌زعى مه‌وجوددا، شتێک نىیه جگه له ته‌حقیقى عملى شیعارى (ئازادى ، یه‌کسانى، حکومه‌تى کرێکار) ئه‌و شیعاره له ڕوانگه‌ى ئێمه‌وه هه‌م زامنى به دیهێنانى قوڵترین ڕیفۆرمه له مه‌یدانه‌کانى سیاسى و ئابوورى و کۆمهڵایهتىدا هه‌م ڕووى له به‌دیهێنانى ڕیشه‌یى ترین ئاڵوگۆڕى شۆڕشگێڕانه‌یه له سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاى مه‌وجوددا،هه‌م داخوازیه‌کانى کرێکاران و سه‌رجه‌م خه‌ڵک ئه‌گرێته خۆى و هه‌م به‌دیلێکه بۆ ده‌سه‌ڵاتى سیاسى. (ل3-په‌یامى کۆمۆنیزم-ژماره(2) تشرینى دووه‌م-1998) ] ئه‌م په‌یڤینه زۆر به ڕۆشنى ناوهڕۆکىئهو پلاتفۆڕمهى ده‌رخستووه. بێجگه له تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵى به‌رژه‌وه‌ندىیه جیاوازه‌کان و پارێزگارى کردن له هه‌ردوو لایه‌نى نا یه‌کسان له ڕووى کۆمه‌ڵایه‌تى و چینایه‌تى و ڕامیارىیهوه به‌یانى هیچ جیاوازىیهکى تیادا نىیه، ناکۆک نىیه له‌گه‌ڵ سیسته‌مى به‌ڕێوه بردنى سه‌رمایه‌دارى و پێکهاته‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و چینایه‌تیدا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پلاتفۆڕمه‌که خۆى هه‌ڵگرى کاکڵه‌ى سیسته‌مێکى له‌و جۆره‌یه و هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ى دووباره کردنه‌وه و جه‌خت کردنه‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندىیه‌کانى خه‌ڵک، که به په‌یڤێکى دوولایه‌نه ناوى کرێکار هاتووه. واتا ئه‌گه‌ر ئه‌و پلاتفۆڕمه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندىیه‌کانى چینى کرێکاردا جووت بێت ئه‌وا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندىیه‌کانى سه‌رجه‌م خه‌ڵک له پێک هاتى ڕامیارى و کۆمه‌ڵایه‌تى سیسته‌مه‌که‌دا جووت نابێت. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکیش دا جووت بوو ئه‌وا به سوود و قازانجى چینى کرێکار نایه‌ته‌وه. به‌ڵام ڕاستى ده‌ربڕینى (ئه‌حمه‌د معین) له‌وه‌دایه که ئه‌و پلاتفۆڕمه وناوکۆکهى به‌رژه‌وه‌ندىیه‌کانى خه‌ڵکه هه‌روه‌کو له پێشدا باسم کردووه، که چۆن په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سیسته‌مى کۆمۆنیستى و ده‌سه‌ڵاتى چینى کرێکاردا ناجۆره. هه‌روه‌ها له به‌شى دواتردا به ڕوون کردنه‌وه‌یه‌کى زیاتره‌وه باسیان ده‌که‌ین.
له لایه‌کىتره‌وه پلاتفۆڕم ده‌بێت ناوه‌ڕۆکى ستراتیژیه‌تى ڕێکخراو ده‌رببڕێت. ستراتیژیه‌تى هه‌موو ڕێکخراوه کۆمۆنیسته زانستىیه‌کان ده‌بێت له پێناوى ده‌ربڕینى کۆتایى هێنانى سیسته‌مى سهرمایهداریدابێت،و به‌یانى ده‌سه‌ڵاتى کۆتایى هێنه‌رى ئه‌و سیسته‌مه بێت. به‌ڵام لێره‌دا به‌یانى ئه‌و پلاتفۆڕمه وه‌ک (ئه‌حمه‌د معین) ده‌ڵێت [ هه‌م زامنى به‌دیهێنانى قوڵترین ڕیفۆرمه له مه‌یدانه‌کانى سیاسى و ئابوورى و کۆمهڵایهتىدا ]. لێره‌دا ستراتیژ و تاکتیک جێگایان به یه‌کترى پڕکردۆته‌وه، واتا به پێی لێکدانه‌وه‌که‌ى سه‌ره‌وه‌ى (ئه‌حمه‌د معین). تاکتیک له ڕیفۆرمدا خۆى ده‌بینێته‌وه. بێجگه له‌وه‌ى ستراتیژ بریتىنىیه له‌ڕیفۆرم کردنى ڕامیارى و ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌گه‌ر ڕێکخراو ستراتیژى ڕیفۆرم کردن ئه‌بێت واته ڕێکخراوێکى ڕیفۆرمیست ئه‌بێت. به‌ڵام پێناسه‌که‌ى (ئه‌حمه‌د معین)له‌سه‌ر ستراتیژ، پێناسێکى تاکتیکىیه، بۆیه ناتوانێت ئه‌و فۆڕمه له ستراتیژ، ناوه‌ڕۆک و ڕامیارى، ده‌ربڕى ئامانجى ڕامیارى و میتۆدى کۆمۆنیسته زانستىیه‌کان بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ده‌ربڕینه‌ى پلاتفۆڕم و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ى، ته‌نها میتۆدى وورده بۆرژوازىیه. که به‌ش و خواستى خۆیان تیایدا به‌رجه‌سته ده‌بێت. که‌واتا ئه‌و پلاتفۆڕمهى حکومه‌تى کرێکارىیهکهى ڕیفۆرمیسته، پابه‌ندى پلان و ستراتیژى خواستى لیبرالیزمه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌پێی ووتهزاى ئازادى و یهکسانىیهکهیان لایه‌نى میتۆدى به‌رجه‌سته‌ى ئه‌و پلاتفۆرمه ڕیفۆرمه. ئه‌مه‌ش واتاى ده‌سه‌ڵاتى پرۆلیتاریا ناگه‌یه‌نێت و ناتوانێت به ئاستى سه‌ره ده‌زوو یه‌ک پابه‌ندى په‌یوه‌ستى دیکتاتۆریه‌تى پرۆلیتاریابێت. به‌م پێ یه له‌لاى (ئه‌حمه‌د معین) و ناوه‌ڕۆکى په‌یڤین و پلاتفۆڕمه‌که، تاکتیک ده‌بێته ستراتیژ‌و و ستراتیژ له جێگه‌ى تاکتیک داده‌نرێت. بێگومان ئه‌م هه‌ڵوێسته ناتوانێت خواستى شۆڕش هه‌ڵگرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شۆڕش ناوه‌ڕۆکى گۆڕان و به‌ده‌ست هێنانى سه‌رده‌مى نوىَ ده‌بێت.
ڕیفۆرم له ڕامیارى و ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ى هه‌مان سیسته‌مى ڕیفۆرم کراوه. به‌ڵام ستراتیژى کۆمۆنیسته‌کان و هه‌وڵیان له پێناوى به‌ده‌ست هێنانى پله‌یه‌کى به‌رزى په‌یوه‌ندى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورىیه. ئه‌م ئه‌رکه‌ش پێویستیان به گۆڕ‌انى بنه‌ڕه‌تى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى هه‌یه‌و، هه‌روه‌ها له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانین ئامانجه‌کانى خۆمان جێ به جێ بکه‌ین. ئه‌گینا ڕێگاکانى تر له ڕیفۆرم دا تاکتیکه.
له سۆنگه‌ى ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه، ئه‌وان دروشمهکهشیان هه‌ڵگرى ڕیفۆرمه. واتا ستراتیژیان ڕیفۆرمه، ئه‌گینا ستراتیژ و تاکتیک ناتوانێت له‌یه‌ک دروشم‌دا هه‌بێت، بێگومان نازانستى ئه‌و ووته‌یه له‌وه‌دایه، که ناتوانێت له خه‌باتیدا تاکتیک ده‌ست نیشان بکات و سوودى لێوه‌ربگرێت له پێناوى ستراتیژیدا. نابێت تاکتیک له‌پاڵ ستراتیژدا و وه‌ک یه‌ک سه‌یربکرێت. سه‌یر و سه‌رسوڕهێنه‌ره، حکومه‌تى کرێکارى ڕیفۆرمى تیایدا بێت. ئه‌گه‌ر حکومه‌تى کرێکارى ئه‌وان به مرادیڤى ووشهیى حکومه‌تى بۆرژوازى پێناسه ناکه‌ن. دانانى ئه‌و دروشمه له‌لاى (ئه‌حمه‌د معین) له به‌رامبه‌ر هه‌موو هێزهکانىتردا به دروشمێکى کۆمۆنیستى ده‌زانێت. به‌ڵام ئێمه ناوه‌ڕۆکى پهیڤینهکانى (ئه‌حمه‌د معین) و ئه‌و دروشمه‌مان ڕوون کردوه‌ته‌وه که هه‌ڵگرى کاکڵه‌ى ده‌وڵه‌تى لیبرالیزمه.
لێره‌دا (ئه‌حمه‌د معین) جارێکىتر به ڕاسته‌وخۆ دواى ئه‌و پهرهگراڤهى پێشووتر ده‌ڵێت [ ئێمه به دیلى حکومه‌تى کرێکارى نه‌ک ته‌نها له به‌رانبه‌ر حکومه‌تى مه‌وجوودا، به‌ڵکو جگه‌له‌وه‌ش، هه‌م له به‌رانبه‌ر سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکانى کۆمه‌ڵگاى بۆرژوازى و ده‌وڵه‌ته‌که‌ى هه‌م له‌به‌رامبه‌ر گشت به‌دیله بۆرژوازىیهکانى تردا مه‌تره‌ح ئه‌که‌ین و سه‌ر سه‌ختانه بۆى تێده‌کۆشین و له‌هه‌وڵى دابین کردنى گشت پێویستیهکانىدا ده‌بین. (ل3-په‌یامى کۆمۆنیزم- ژماره (2) –تشرینى دووه‌مى-1998 ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ئهلتهرناتیڤهى ئه‌وان که له دروشمى (ئازادى، یه‌کسانى، حکومه‌تى کرێکارى)دا به‌رجه‌سته‌ى ده‌که‌ن نه‌یتوانیوه به ته‌واوى دڕ به ڕامیارى و میتۆدى بۆرژوازى بدات. که‌واتا ناتوانێت ئه‌لته‌رناتیڤى به‌رامبه‌ر ڕامیارى و میتۆدى بۆرژوازى بێت.
له سۆنگه‌ى ئه‌و باسانه‌ى سه‌ره‌وه‌دا که کردوومانه، ئه‌توانین ئاسۆى سه‌رمایه‌دارى له ئاسۆى ئه‌و دروشمه‌ى ئه‌واندا بدۆزینه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ووتهزاى (ئازادى، یه‌کسانى، حکومه‌تى کرێکارى)ش به‌یان ده‌که‌ن و کردوویانه. به‌ڵام ووته‌ى (حکومه‌تى کرێکارى) نه‌یتوانیوه له ته‌واو کردارى ئه‌و دروشمه‌دا جێگه‌ى فۆرم و ناوه‌ڕۆکى حکومه‌تى کرێکارى بێت. ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ ڕامیارى و پراکتیک کردنى ئه‌و پێکهاته چینایهتىیهدا ناجۆرو لێک جودان، ئه‌وه‌نده به ئاسۆ نواندنى حکومه‌تى سه‌رمایه‌دارىیه. هه‌رچه‌نده به‌کارهێنانى ده‌سته‌واژه‌که‌ش ببینین ناتوانین جێگه‌ى ته‌واوى بده‌ینێ و جێگاى ڕ‌ازى بوون و به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت. چونکه نه‌یتوانیوه ئاسۆى ڕامیارى و میتۆدى حکومه‌تى کرێکارى ده‌رببڕێت و ڕاڤه بکات. که‌واتا ئه‌و پهرهگراڤهش له وه‌ڵامه‌کانى (ئه‌حمه‌د معین) ته‌نها به‌کارهێنانه ووتهیىیهکانهو هیچى تر.ئه‌گینا نه‌یتوانیوه له سروشى ورده بۆرژوازى و داخوازىیه‌کانى ده‌ربچێت و به‌کردار له کرده‌ى جێ به‌جێکردنى ناوه‌ڕۆکى حکومه‌ته‌که‌یدا جێگا‌و شوێنى داخوازى و ئامانجى مێژوویى پرۆلیتاریا‌دا جێگاى بکاته‌وه.
دووباره دوابه‌دواى ئه‌و پهرهگراڤهى (ئه‌حمه‌د معین) پێناسێکى تر‌ى ئه‌و پلاتفۆرمه ده‌کات و ده‌ڵێت [ له سایه‌ى. ئه‌و به‌دیله‌دا، هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕووخاندنى ڕ‌ژێمى به‌عس و جێگرتنه‌وه‌ى به حکومه‌تى کرێکارى نه‌ک هه‌ر به قوڵترین و هه‌مه‌لایه‌نترین شێوه ئازادىیه سیاسى و مه‌ده‌نیه‌کان جێ ئه‌خرێن و ئه‌منیه‌ت و خۆشگوزه‌رانى تێر‌و ته‌سه‌لى ئابورى خه‌ڵک ئه‌چه‌سپێ وه‌کو مافى ساده‌ى خه‌ڵکى عێراق، به‌ڵکو به‌جێ به‌جێ کردنى به‌رنامه‌ى کۆمۆنیزمى کرێکارى هه‌ل و مه‌رجى ڕزگارى یه‌کجارى و یه‌کسانى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌موو خه‌ڵک دێته دى (ل3–پهیامىکۆمۆنیزم–ژماره(2)- تشرینى دووه‌مى-1998)] له‌م پهیڤینهدا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که سیسته‌مى حکومه‌تى کرێکارى به‌سیسته‌مى سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم به‌یان ده‌کات. که‌واته له‌لاى ئه‌وان سیسته‌مى سۆسیالیزم پێکهاتێکى چینایه‌تى هه‌یه. بێگومان ته‌نها له ئاوه زى (ئه‌حمه‌د معین و منسوری حکمه‌ت) و هه‌موو هه‌ڵگرانى ئه‌و بیر‌و باوه ڕه، جێگاى ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌نرخێنێ که ئێمه له پێشتردا په‌یڤى خۆمان له‌سه‌ر ئه‌نجام داوه. هه‌روه ها ئه‌وه ش به‌هه‌ند ده‌گرێت که حکومه‌تى کرێکارییان سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم ده‌نوێنێت. ئه‌گینا ده‌سه‌ڵاتى چینایه‌تى یه‌کسانى تیادا جێگاى نابێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ى یه‌کسانى په‌یڕه‌وى ده‌سه‌ڵاتى بێ چینه، ههرءهها ئازادیش به‌شێکى دانه‌بڕاوى په‌یوه‌ندى یهکسانىیه، له په‌یوه‌ندى کۆمه‌ڵایه‌تى ئابوورى بێ چیندا، چونکه یه‌کسانى ناتوانێت هه‌بێت هه‌تا ئازادى له پرۆسه‌ى ژیاندنى پهیوهندىیهکاندا بوونى نه‌بێت. ههرءهها په‌یوه‌ندى ئازادیش ناتوانێت به‌هاى هه‌بێت و پرۆسیس بکرێت، هه‌تا یه‌کسانى له کاراى خۆیدا به‌کار نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه شدا ناتوانین په‌یوه‌ستى بکه‌ین به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌و سیسته‌مه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکیش بێت، چونکه ده‌سه‌ڵات ناوه ڕۆکێکى دیموکراتیکى هه‌یه.
له‌لایه‌کى تره‌وه به‌رنامه‌ى کۆمۆنیزمى کرێکارى که‌له ژێر ناونیشانى (دنیاى باشتر)دا ده‌ریان بڕیوه، بێجگه له به‌رنامه‌یه‌کى ڕیفۆرمیستى و ناوه ڕۆک سۆسیال – لیبرالیزم هیچىتر نىیه. ستراتیژى ئه‌و به‌رنامه‌یه له پلاتفۆرمى (ئازادى ، یه‌کسانى ، حکومه‌تى کرێکارى) یان (نان ، کار ، ئازادى ، حکومه‌تى شورایى) یان (ئازادى ، یه‌کسانى ، جمهورى سۆسیالستى)دا به‌یان کراوه ، هیچ نىیه بێجگه له خواست و ئاکارى پراکتیکى خواستنى وورده بۆ رژوازى و داخوازیى ناوه رۆکى سه‌رمایه‌ى ده‌وڵه‌تى.
حکومه‌تى کرێکارى، بریتىنىیه له حکومه‌تێکى درێژ خایه‌نى ده‌سه‌ڵاتى چینایه‌تى و له ڕێگه‌یه‌وه بتوانین مافه ڕامیارى و مهدهنىیهکانى خه‌ڵک بهپهیڤى (ئه‌حمه‌د معین) تیادا دابین بکه‌ین. به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتى دیکتاتۆریه‌تى پرۆلتیاریا ده‌سه‌ڵاتێکى تووند و تیژى دژ به‌سه‌ر ده‌رهێنان و هه‌ستانه‌وه ى ڕامیارى و ئامانجه‌کانى سه‌رمایه دارىیه و په‌یوه‌ندىیه‌کى ڕاگوزه‌ره و ههرءهها، شوێنى ئازادى ڕامیارى سه‌رمایه‌دارى تیادا نابێته‌وه. ته‌نها به‌وشێوه ده‌ربڕینه‌ى (ئه‌حمه‌د معین و منسوری حیکمت) نه‌بێت، که په‌یڤینیان بۆ ئه‌نجام داوه. له‌به‌ر ئه‌وه ى دیکتاتۆریه‌تى پرۆلتیاریا ده‌سه‌ڵاتێکى ڕاگوزه‌ره و له پێناوى زیاتر به‌ده‌ست هێنانى سۆسیالیزمى زانستى و کۆمۆنیزمى زانستىیدا پێک دێت، ههرءهها سۆسیالیزم له بیروهۆشى ڕابه‌رانى ئه‌و دیکتاتۆریه‌ته و چینى کرێکارى شۆڕش گێڕدا هه‌یه. به‌ڵام ناوه ڕۆکى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پڕۆسه‌ى به ده‌ست هێنانى جێ به‌جێ کردنى سیسته‌مى سۆسیالیزمى زانستىنىیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌وڵى له پێناوى له‌ناوبردنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى و چینى بهرامبهریهتى، تابتوانێت سیسته‌مى سۆسیالیزمى زانستى له پرۆسه‌ى ژیانى مرۆڤ و هه‌وڵه‌کانى له جێ به‌جی کردنى په‌یوه‌ندىیه‌کى ئازاد و یه‌کساندا پرۆسیس بکرێت. به‌ڵام له‌لاى ئه‌حمه‌د معین و منسوری حیکمت و (حککع) و له (ک–ک) ی‌دا ئه‌و فۆرمه پرۆسیسى پێچه‌وانه ده‌کاته هه‌وڵه‌کانى له پێناوى سه‌قام گیربوونى ده‌سه‌ڵاتى چینایه‌تیدا. له‌به‌ر ئه‌وه ى حکومه‌تى کرێکارى وحکومه‌تى شورایى و جمهورى سۆسیالیستى به‌سیسته‌مى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى سۆسیالیزمى بێ چینى داده‌نێن. که‌واتا ئه‌و فۆرمهو مانیفیستۆى ئه‌و فۆرمه ناتوانێت مانیفیستۆى سۆسیالیزمى زانستى و کۆمۆنیزمى زانستى بێت، هه‌روه ها ناتوانێت ببێت به هۆشیارى بۆ دامه‌زراندن و به‌رجه‌سته‌کردنى سیسته‌مى سۆسیالیزمى زانستى. ته‌نها هۆشیارییه‌کى سۆسیالیزمى وورده بۆ رژوازى و هه‌ندێ جاریش بۆ رژوازى لیبرالیسته.
(ئه‌حمه‌د معین) له هه‌مان وه ڵامدا، بۆ دروشمى (نان ، کار ، ئازادى ، حکومه‌تى شورایى). به‌شێوه‌یه‌کى جیاوازتر‌و گونجاوتر بۆ سه‌رده‌مى نووسینه‌که‌ى ده‌بینێت. واتا بۆ کاتى وه ڵامى نووسینه‌که. ئه‌م هه‌وڵه‌ش به‌ده‌ست پێکێک ده‌زانێت بۆ جیاوازى ده‌ربڕین له‌گه‌ڵ پلاتڤۆرمى (حککع)، ههوڵهکهشى بهپهیڤینى ئه‌م په‌ره‌گرافه ده‌ست پێ ده‌کات [ ئه‌ڵبه‌ته به‌پێى بارودۆخى تایبه‌تى ئێستاى عێراق و ئاست و تواناى دیارى کراوى چینى کرێکار و خه‌ڵک، جێگه و شوێنى بزووتنه‌وه ى کرێکارى و کۆمۆنیزم له کۆمه‌ڵدا و گه‌لـێ فاکته‌رى سیاسى عملىتر له عێراقدا، ته‌حقیقى عه‌مه‌لى ستراتیژى شۆڕشى کرێکارى وه کو ته‌نیا به‌دیلێک، له‌م بارودۆخه‌دا، له قالب و فۆرم و چوارچێوه‌یه‌کى تایبه‌ت تر و بهرجهستهتردا ده‌رده‌که‌وێ که تجسیدى عه‌مه‌لى و حه‌لقه‌ى مهرکهزىیه بۆ ئه‌و ستراتیژىیه، من پێم وایه بهشیعارى (نان ، کار ، ئازادى ، حکومه‌تى شورایى) له پایه ترین ئاستدا، ئه‌و قاڵبه دیارى کراوه یه ( ل4–په‌یامى کۆمۆنیزم – ژماره (2) – تشرینى دءءهمى (2000)) ] ئه‌م په‌ره‌گراڤه ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌کانى ناوىیهوه ئه‌وه به‌یان بکات که ئه‌م درءشمهى (نان ، کار ، ئازادى ، حکومه‌تى شوراى) پلاتفۆرمى ڕۆژه و ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ى جێ به‌جێ کردنى ئه‌مه‌وه پلاتفۆرمى (ئازادى ، یه‌کسانى ، حکومه‌تى کرێکارى) به‌ده‌ست بهێنن. به‌ڵام ئه‌م ڕانانهى ئه‌وان ته‌نها له داڕشتنى ئه‌ندێشه یانه‌وه یه‌و په‌یوه‌ندى بهدیفاکتۆى پراکتیکى ئهمڕۆکهى خه‌باتى چینى کرێکاره‌وه نىیه.
ئه‌و به‌کارهێنانه ته‌نها له‌ڕێگاى ڕامیارى دیماگۆجىیانهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ناتوانێت پێکهاتێکى زانستى هه‌بێت له ده‌ربڕین وپرۆسیس کردنى له‌به‌رده‌م خه‌بات و تێکۆشانى ڕۆژانه‌ى چینى کرێکاردا. چونکه ڕه‌ووشى عێراق ڕه‌وشێکى تایبه‌تى ناو سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى جیهانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه شدا به‌هه‌موو پێک هاته‌کانى خۆیه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندى یانه‌ى تر‌ى ناو سیسته‌مى ئابوورى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى گۆى زه‌وى یه‌ک په‌یکه‌ر پێک ده‌هێنن. له په‌یکه‌رى سه‌رمایه‌دارى گۆى زه‌وى ڕه‌نگاوڕه‌نگدا، ئه‌وه ى ته‌نگژه‌ى ئابوورى و ڕامیارى سه‌رمایه‌دارى گێتى و گوێزانه‌وه ى بۆ ناوه ندى عێراق، په‌یوه‌ندى پراکتیکىیدا بوونى ڕاست ڕوویى نىیه. له به‌شى دواتردا زیاتر‌و زیاتر جیاوازى نه‌بوونیان ده‌رده‌خه‌ین. به‌پرۆژه ڕامیارى و ئابوورىیهکانى سه‌رمایه‌دارى گێتىیهوه هه‌یه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ناتوانێت یه‌ک زه‌ڕه له ستراتیژى کۆمۆنیسته زانستىیه‌کان بگۆڕێت و پڕۆژه‌ى ڕۆژانه‌ى بۆ دابنێت و ستراتیژى پرۆژهکانییان له‌گه‌ڵ ته‌واوى پرۆژه‌کانى که‌بۆ سه‌رمایه‌دارى جیهانى داده‌نرێت جیاوازبکرێتهوه. واته دروشمى (نان، کار، ئازادى، حکومه‌تى شورایى) وه ڵامى پڕاوپڕى پڕۆژه‌ى دژ به‌سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى عێراق نىیه. چونکه هه‌مان پڕۆژه‌ى (ئازادى، یه‌کسانى، حکومه‌تى کرێکارى–یان جمهورى سۆسیالیستى)یه. واته (نان، کار) ده‌ربڕى په‌یوه‌ندى یهکسانىیه. چونکه یه‌کسانى له‌نێوان مرۆڤه‌کاندا، له‌ده‌ست ڕاگه‌شتنیان به نان و پێویستیه‌کانى ڕۆژانه‌ى مرۆڤه به‌شێوه‌یه‌کى تێر‌و ته‌سه‌ل و، کاریش پرۆسه‌ى جووڵه‌ى به‌رهه‌م هێنانى پێویستىیهکانهو مۆراڵى په‌یوه‌ندىیه مرۆڤایهتىیهکانه.
بۆ ده‌ست نیشان کردنى هاوتابوونیان له به‌رهه‌م هێناندا واتا جیاوازى نه‌کردن له نێوان ئه‌و مرۆڤه‌ى به‌رهه‌م ده‌هێنێت و کۆمه‌ڵێکى که‌میش به‌رهه‌مه که‌یان ده‌خوات، لێکدانه‌وه یه‌کى نادروسته. چونکه هه‌ردوولایه‌ن ده‌بێت به‌یه‌ک پله‌و ڕێژه‌ى کار‌و یه‌کسانیان و په‌یوه‌ندیان به کۆمه‌ڵه‌وه گرێ بده‌ن، یه‌کسانى به‌رهه‌م ده‌هێنن.
ئازادیش هه‌مان واتاى ئازادىیه و حکومه‌تى شورایش، پێکهاتى حکومه‌تى کرێکارىیهو هیچ جیاوازییه‌کیان نىیه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و دروشمانه که له شوێن و کاتى جیاوازدا به‌کار ده‌هێنرێت، ناتوانن جیاوازبن له یه‌کترى وناوه ڕۆکى جودایان هه‌بێت که‌واته فۆرمى (نان ، کار ، ئازادى ، حکومه‌تى شورایى) ستراتیژى ئێستا‌و کاتى نىیه. ته‌نها له چوارچێوه‌ى ئایدیاى (ئه‌حمه‌د معین) وهاوکارانیدا نه‌بێت. ههرءهها ناتوانێت له فۆرمى (ئازادى ، یه‌کسانى ، حکومه‌تى کرێکارى یان جمهورى سۆسیالیستى) جیاوازبێت. ئیتر هه‌ر هه‌وڵێک بۆ ئه‌وه ى ئه‌و دروشمه‌ى تر بکرێت به‌هۆیه‌ک بۆ جێ به‌جێ کردنى پراکتیکى شۆڕشى کرێکارى. ته‌نها له به‌کارهێنانى ده‌سته‌واژه‌کاندا خۆى ده‌بینێته‌وه، ئه‌گینا له مه‌یدانى پڕکتیکیدا بوونى ڕاست ڕوویى نىیه. له به‌شى دواتردا زیاتر‌و زیاتر جیاوازى نه‌بوونیان ده‌رده‌خه‌ین.
لێره‌دا ده‌چینه سه‌ر دیدو بۆ چوونى ئه‌ندامێکى تریان و تێڕامانى (ئاسۆ غریب) بۆ ئه‌و پلاتفۆرمه ده‌رده‌خه‌ین. ئه‌و تێڕامانه‌ى که‌پێی ده‌خوێنێته‌وه و زیاتر مه‌به‌سته‌که‌ى (ئه‌حمه‌د معین) ڕۆشن ده‌کاته‌وه و هه‌مان به‌یان ده‌دات به‌ده‌سته‌وه. ده‌ربڕینه‌کانیش له پهیڤینێکدا که په‌یامى کۆمۆنیزمى ژماره (3) له گه‌ڵیدا ئه‌نجامى داوه و، ڕانانى له‌سه‌ر کۆنفرانسى یه‌که‌میانه‌و له‌و کۆنفرانسه‌شدا باسێکى زۆریان له‌سه‌ر ئه‌و پلاتفۆرمه بووه. (ئاسۆ غریب) به‌م شێوه‌یه دهئاخافێت [ دیاره ئازادى، یه‌کسانى، حکومه‌تى کرێکارى شیعارێکى عه‌مه‌لى و ده‌ست به‌جێ یه‌و بۆ ئێمه کۆمۆنیسته کرێکاریه‌کان شتێکى له‌مه که‌مترمان نىیه وه ک ئامانجى خۆمان به‌یانى بکه‌ین. به‌ڵام له نێوان ئێستا‌و ته‌حقیقى ئه‌و ئامانجه‌دا ده‌کرێ هه‌م کات و هه‌م مه‌سائیلى زۆر بگوزه‌رێ بۆ ته‌حقیقى ئه‌م ئامانجه. ئه‌مڕۆ که‌سانێک هه‌ن هه‌ربه‌ناوى کۆمۆنیزمى کرێکاریه‌وه ڕادیکالیزم و حکومه‌تى مه‌ده‌نى و سکولار (علمانى)به پێش مه‌رجى سۆسیالیزم و به‌رپاکردنى شۆڕشى کرێکارى لێکده‌ده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر نهچینهسهر لێکدانه‌وه ى دوورى و نامۆیى ئه‌و شێوه ڕۆیشتنه به‌ره و سۆسیالیزم و ته‌نها وه ڵامى پرسیاره‌که بده‌ینه‌وه من شیعارى (نان ، کار ، ئازادى ، حکومه‌تى شورایى) بۆ ههلو مه‌رجى ئه‌مڕۆى عێراق بهشیعارى عه‌مه‌لى و جودى ده‌زانم له راستاى به‌دى هێنانى ئامانجى به‌رزى ئازادى ، یه‌کسانى، حکومه‌تى کرێکارىدا. (ل5 – په‌یامى کۆمۆنیزم – ژماره (3) کانوونى یه‌که‌مى 1998)] لێره‌دا (ئاسۆ غریب) ڕوونتر ئاسۆ و ئامانجى (ئه‌حمه‌د معین) ڕۆشن ده‌کاته‌وه، لهوچاوپێکهوتنهى که‌له ژماره‌ى دووى هه‌مان ڕۆژنامه‌دا ئه‌نجام دراوه. سه‌یرو سه‌مه‌ره‌که له‌وه شدایه که پلاتفۆرمى و جێ به‌جێ کردنى (نان ، کار ، ئازادى ، حکومه‌تى شورایى) بووه به‌سه‌رده‌مێک و ناوه ندێک له په‌یوه‌ندى کۆمه‌ڵایه‌تى پێش به‌ده‌ست هێنانى دیکتاتۆریه‌تى پرۆلتیاریا و دوای سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى، واتا ئه‌مه‌شیان به‌جۆرێک له‌پێش هات به‌حسابى ده‌هێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه شدا هه‌ردووکیان یه‌ک ناوه ڕۆکیان هه‌یه‌و یه‌ک ستراتیژ به‌یان ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌میان ده‌کات بهفاکتهرى جێ به‌جێ کردنى دروشمى (ئازادى ، یه‌کسانى ، حکومه‌تى کرێکارى). ئه‌م دیده ڕانانێکى زۆربێ ناوه ڕۆک و جێگرێکى بێ جێگاوووشک بووه. ئه‌مانه‌ش هه‌موویان به‌کارهێنانه لاهوتىیهکانهو ڕاسیۆنالیستى یانه ڕاڤه‌کراوه. ئه‌گینا ئه‌و دروشمه‌و دهستهواژهکانى شیکردنه‌وه یان هیچ سه‌رچاوه یه‌کى زانستى و ڕاست ڕووى نىیه، و له‌جێگاى به‌کارهێنانێکى تر‌ى ئه‌واندا به‌کارهاتووه. که گوایه ئه‌وان ڕادیکالیزم و حکومه‌تى مه‌ده‌نى و سکۆلار به‌پێش مه‌رجى سۆسیالیزم و به‌رپاکردنى شۆرشى کرێکارى ده‌زانن. واتا ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ى دروشمێکى تر‌ى یانه‌وه جێگاى به ئاوه زێکى بۆ رژوازى یانه‌ى ئه‌وان بگرنه‌وه. واتا ئه‌وانیش به‌هه‌مان ڕیتم ده‌یانه‌وێت تۆزێک ڕادیکاڵتر خۆیان پیشان بده‌ن. به‌ڵام له‌نێوان سه‌رمایه‌دارى و شۆڕشى کرێکاریدا هیچ سات و سه‌ودایه‌کى ترىنىیه، بێجگه له ڕیکخراوکردنى ڕامیارىیانهى هوشیار کردنه‌وه ى چینى کرێکار نه‌بێت. ئه‌م لێکدانه‌وه یه ههتاکاتى دواى جیابوونه‌وه له (ک . ک) وه ک لێکدانه‌وه یه‌ک و پلاتفۆرمێکى زیندوو شێوه‌یان ڕه‌نگ گرتووه. واتا کۆنفرانسى دووه‌میشیان دووباره‌ى هه‌مان میتۆدى ناو پلاتفۆرمى (نان ، کار ، ئازادى حکومه‌تى شورایى) کردووته‌وه.
به‌رجه‌سته‌کردنى وووتهزاى لیبرالیزم و حکومه‌تى مه‌ده‌نى و سکۆلار و پلاتفۆرمى پلاتفۆرمى (نان ، کار ، ئازادى ، حکومه‌تى شورایى) له لێکدانه‌وه و به‌کارهێنانه ئه‌لته‌ر ناتیڤىیهکهیاندا، به‌ره‌نجامى ته‌نگژه‌ى ڕامیارى و هزرى ئه‌و متیۆده بووه، له‌به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داریدا. تێک شکاندنى فه‌لسه‌فه‌ى جووڵان و بزاوتنى یانه، واتا ئه‌لته‌رناتیڤ کردنى دروشمه‌کان وووتهزاکان، ناتوانێت له هه‌وڵى وورده بۆ رژوازى ئه‌وان بۆ ئامانجى خۆیان هیچ ئامانجێکى تر بده‌ن به‌ده‌سته‌وه. که‌واتا بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌لته‌رناتیڤى کۆمۆنیستى زانستى له‌به‌رامبه‌ر فرماسیۆنى سه‌رمایه‌داریدا، پێویسته بابه‌تیانه ڕه‌ووشى ڕامیارى و ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى سه‌رمایه‌دارى درک بکرێت و هه‌روه‌ها مێمڵى ئه‌و هه‌لوو مه‌رجه له جه‌رگه‌ى پێکهاتى ئابوورى وکۆمه‌ڵایه‌تى چینایه‌تیدا په‌ى پێ ببرێت و له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نها چینى کرێکار ده‌توانێت گۆڕ‌انى ڕیشه‌یى کۆمه‌ڵگا له‌ئه‌ستۆ بگرێت و ڕامیارى میتۆدى مێژووى و چینایه‌تى ئه‌و چینه ئه‌توانێت ئه‌لته‌رناتیڤى زانستى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى بێت.
ئێمه باشترین و گونجاوترین و ڕامیارى یانهترین و زانستىیانه ترین ڕێباز بۆ ئاڵووگۆڕ پێکردنى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى توێژینه‌وه‌کانى ناو فه‌لسه‌فه‌ى مارکسیزمه و ههرءهها ئه‌لته‌رناتیڤى ڕامیارى ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌یه له‌به‌رامبه‌ر سیسته‌مى سه‌رمایه‌داریدا. ئه‌ویش دیکتاتۆریه‌تى پرۆلیتاریا‌و داموو ده‌زگاکانى له پێناوى جێ به‌جێ کردنى سیسته‌مى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى سۆسیالیزمى زانستى و کۆمۆنیزمى زانستىیه. له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نها پلاتفۆرم که زیندوو مێمڵ بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌دا، پلاتفۆرمى دیکتاتۆریه‌تى پرۆلیتاریایه. بێگومان به‌پێی تێڕوانینه زانستىیه مارکسیستىیهکهى ئه‌گینا بێجگه له‌وه ناتوانێت ئه‌لته‌رناتیڤه بۆ رژوازىیهکان، ئه‌لته‌رناتیڤى بۆ رژوازى بێت له‌به‌ر ئه‌وه ى ئه‌لته‌رناتیڤه بۆ رژوازىیهکان، ئه‌لته‌رناتیڤى سه‌رده‌مى سه‌رمایه‌دارى نین، بێجگه له هێزبه بهرکردنهوه ى هه‌مان سیسته‌م نه‌بێت