كرێكارانی كه‌رتی ئۆتۆمبێل له وڵاته جیاجیاكانی جیهان له مانگرتن به‌رده‌وامن و كێشه‌كه‌یان به كێشه‌ی چینایه‌تی ده‌زانن به‌رامبه‌ر به سه‌رمایه‌داری.
كرێكارانی كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز به‌شوێن دۆزینه‌وه‌ی ستراتیجێكی جیهانیدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان و داواكارن ستانداردێكی جیهانی بۆ ژیانی كرێكار دابنرێت. ئه‌و كرێكارانه داوا ده‌كه‌ن مووچه‌یه‌كیان پێبدرێت كه بتوانن پێی بژین و رێگه‌یان پێ بدرێت خواسته‌كانیان به‌بێ پرس ده‌رببڕن.
رێكخراوی كرێكارانی ئۆتۆمبێلی یه‌كگرتوو مانگرتنێكی به‌ربڵاوی راگه‌یاندووه‌و هه‌وڵده‌دات به راگرتنی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل سه‌رمایه‌داره‌كان ناچار بكات بۆ باشتركردنی ره‌وشی كرێكاران. رێكخراوه‌كه به نوێنه‌رایه‌تیی كرێكاره‌كان دانوستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلدا ده‌كات، به‌ڵام هێشتا كرێكاره مانگرتووه‌كان له ناوه‌ڕۆكی دانوستانه‌كان ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه‌و كرێكاری كۆمپانیاكانی فۆرد و فیات كرایزلهری ناچار كردووه له كاركردنیان به‌رده‌وام بن.
ئه‌و كرێكارانه‌ی له دژی كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز مانیان گرتووه پێیانوایه كۆمپانیاكه له كۆنه‌وه هه‌وڵده‌دات رێكخراوه‌كه تێكبشكێنێت و ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنی مایه‌پووچبوونی كۆمپانیاكه‌ش له ساڵی 2009دا به رێگه‌یه‌ك داده‌نێن بۆ نه‌دانی مافی كرێكاران.