
حکومەتی هیندستان رۆژی سێشەممە باری نائاسایی لە وڵاتەکەیدا بۆ 3ی ئایار درێژکردەوە، ئەمەش نیگەرانی زۆری لای بەشێک لە کرێکارو خاوەن پیشەکانی ئەم وڵاتە دروستکرد، بەتایبەتیش ئەو کرێکارانەی لە ناوچە دووردەستەکانەوە بۆ کارکردن روویان لە شارە گەورەکان کردووە.
لەدژی ئەم بڕیارەی حکومەت، بە هەزاران کرێکار لە شاری مۆمبای کە بە پایتەختی ئابووریی هیندستان دەناسرێت، رژانە سەر شەقامەکان و لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان رووبەرووی یەکدی بوونەوە.
کرێکارەکان داوا دەکەن رێگەیان پێبدرێت بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، یان لە مۆمبای دەست بە کارکردن بکەنەوە، چونکە ئێستا لە مۆمبای وەک دەستبەسەرن، نە کاردەکەن و نە دەتوانن بگەڕێنەوە شار و ناوچەکانی خۆشیان